By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆتایی کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیاندنی کۆتایی کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
ئاسۆی ژنی كورد

راگەیاندنی کۆتایی کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/02/03 at 5:58 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد، لە رۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠١٩ بە بەشداری ئەندامان و دەستەی ئامادەکاری رێکخراوەکە لەدەرەوەو لە کوردستان، بەشێوەی چڕوپڕ بەڕێوەچوو.

 

سەرەتا بە بەخێرهێنان و وتەیەكی كورت لە لایەن هاوڕێ فەریبا محەمەدی، کۆنفڕانس کاری خۆی دەست پێکرد. دواتر ھاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان قسەو باسێکی لەسەر گرنگیی دامەزراندنی ئەم رێکخراوەو ئەرکەکانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

ھاوڕێ عومەر لە قسەكانیدا باسی لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ئەو ھەلومەرجە کرد کە ژنی کورد تێیدایەو، سەربەخۆیی بزوتنەوەی ژنان و ھەنگاوی بوێرانە دژ بە داب و نەریتی كۆنی بە پێویست و گرینگ زانی. هەروەها باسی لەوە كرد كە خەباتی ژنان پشتیوانی زۆرتری پێویستە و كۆمەڵە لەو بارەوە ئامادەی هەموو هاوكارییەكە. لە هەمانكاتدا رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد و چالاكوانانی ئەرکی سەرشانیان قورستر دەبێ و پێویستە ئەم رێکخراوە ھەست بە بەرپرسیاریەتی و چالاكی زۆرتر بكات لە ئێستادا.

یەکەم باسی کۆنفڕانس لەلایەن ھاوڕێ سنور حەنیفیپور لە ژێرناوی: ئەرکەکانی ژنی پێشمەرگە، پێشکەش کرا.

لەم باسەدا ھاوڕێ سنور ئاماژەی بە چەندین خاڵی گرنگ دا کە پوتانسیەلی ژنێکی پێشمەرگەی کۆمەڵەی دیاری دەکرد.

قسە کردن لەسەر تواناییەکان و ئەرکەکانی ژنێکی پێشمەرگەی کۆمەڵە، بەشێک بوو لە باسەکەی ھاوڕێ سنور.

 

دواتر ئەم باسە بە راوبۆچوونی ھاوڕێیانی بەشداربوو لە کۆنفڕانس زیاتر دەست خرایە سەر چەندین خاڵی گرنگی تر.

 

لە ھەمان رۆژ و لە یەکەمین رۆژی کۆنفڕانس، دووەمین باس لە لایەن ھاوڕێ جەمیلە رەحیمی پێشکەش کرا.

ھاوڕێ جەمیلە باسەکەی بە چەند وتەیەک لەسەر نەریت و بیرو فکرە ژنکوژەکان دەست پێکرد. دواتر مێژوو و چالاکیەکانی ژنی کوردی لە کاتە دژوارەکانی دایە بەرباس و باسی لەوەش کرد کە چەندە کۆمەڵە دەورو نەخشێکی گرنگی لەم بزووتنەوەیەدا گێڕاوە.

ئاماژەکردن بە خەباتە جیاجیاکانی ژنان لە کوردستان و گۆڕانی بارودۆخەکە بە پێی کات، بەشێک بوو لە باسەکەی ھاوڕێ جەمیلە رەحیمی.

دواتر لە درێژەی کۆنفڕانسەکە، سێیەمین باس لەلایەن ھاوڕێ ئارێز محەمەدی لە ژێرناوی ژنی کورد و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی پێشکەش کرا.

ھاوڕێ ئارێز باسی لەوە کرد کە ئازادی وەک چەمکێکی گرنگە بەڵام رەفتارە توندە کۆمەڵایەتیەکان وای کردووە ژن لە سووچی ماڵدا بمێنێتەوە. مێژووی خەبات بۆ یەکسانیخوازی لە کوردستان و بەربەستەکانی بەردەمیی و ھەتا ئێستا کە بزووتنەوەی ژنان تێکەڵ بە بزووتنەوەکانی تر بووە ، باسێک بوو کە ھاوڕێ ئارێز کردی و پێی وابوو کە خەباتی بێوچانی ژنان لە کوردستان گرێدراوی خەباتی خوێندکاران و توێژی لاوی کۆمەڵگایە.

دوای ئەو قسەو باسە یەکەمین رۆژی کۆنفڕانس کۆتایی پێھات.

 

دووەمین رۆژی کۆنفڕانس تەرخان كرا بە باس کردن لەسەر پێڕەوی ناوخۆ و پرۆگرام و پەسەند کردنی. پێڕەو و پڕۆگرام کە لەلایەن دەستەی ئامادەکاری رێکخراوەکە ئامادە کرابوو، خاڵ بە خاڵ و بەوردی لەلایەن ھاوڕێ فەریبا محەمەدی خوێندرایەوەو بە بەشداری ھاوڕێیانی بەشداربووی دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بە گرنگیی و ھەست بە بەرپرسیاریەتیەوە باس لە خاڵەکان و ئەرکەکانی داھاتووی رێکخراوەکە کرا.

 

پاشان دوای پەسەند کردنی پێڕەو و پڕۆگرام ، لە پاشنیوەڕۆی ھەمان رۆژی دووەمی کۆنفڕانسدا و لە كەش و هەوایەكی خۆش و ھەست بە بەرپرسیارەتیدا دەستەی بەڕێوبەری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد درایە بەر دەنگدان و بەم شێوەیە پێنج کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد هەڵبژێردران.

بەشی کۆتایی کۆنفڕانس بە چەند وتەیەک لەلایەن ھاوڕێ فەریبا محەمەدی کە ھیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەو پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەریی ھەڵبژێردراو و ھەروەھا جەخت کردنەوە لەسەر ھاوکاری زیاتری ھەموومان و سەرخستنی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی بوو، کۆتایی پێھات.

لە دوو رۆژ کاری چڕوپڕی کۆنفرانسدا دیالۆگ و باسی گەرموگوڕ سەبارەت بە خەباتی ژنانی کوردستان و پرسە جوراوجۆرەکانی لە لایەن بەشداربوانەوە ھاتە ئارا کە ھەموو ھاوڕێیان وشیارانە و بە دەربەستەوە بەشدارییان تێدا کرد و باسەکانی کۆنفرانسیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

دەستەی بەڕێوبەری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد پێكهاتوو لە ھاوڕێیان:

جەمیلە رەحیمی

پرشنگ محەمەدی

سنور حەنیفیپوور

لەتیفە محەمەدی

ئارێز محەمەی

 

بژی ئازادی و بەرابەری

سەرکەوێت بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان

 

ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

٢٠١٩.١.١٥

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/01/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە لە ئاڵمان بەڕێوەدەچێت
بابەتی دواتر ئەندامان‌و لایەنگرانی كۆمەڵە لە بریتانیا كۆبوونەوە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?