By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ: مەرگی ناوادەی سەید خالید فەرماندەی بەناوبانگی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ: مەرگی ناوادەی سەید خالید فەرماندەی بەناوبانگی کۆمەڵە
ڕاگەیاندنکوردیهەواڵ

راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ: مەرگی ناوادەی سەید خالید فەرماندەی بەناوبانگی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/03/26 at 3:03 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە داخەوە لە یەکەمین ساتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ هەتاوی، هاوڕێ خالیدی رەحمەتی، ناسراو بە سەید خالید، کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی کوردستان، فەرماندەی دیرین و ئازاو ماندویینەناسی کۆمەڵە، دڵسۆزی هاوڕێیان و خەڵکی زەحمەتکێش، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و کەلێنێکی گەورەی خستە ناومان.

هاوڕێ سەید خالید رەحمەتی، خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکانی ساڕاڵ، چەمشار، سنە، سەردەشت، پیرانشار، مەریوان و بانە بوو. سەید خالید لە هەموو ئەم ناوچانە تێکۆشان و فەرماندەیی کردوە، فەرماندەی دڵسۆزی پێشمەرگەکان و کادری جێگای بڕوا و متمانەی خەڵکی گشت ناوچەکان بوو.
تایبەتمەندیی سەید خالید دڵسۆزیی بۆ خەڵک، نزیکی لە پێشمەرگە و خاکیبوون و خۆدەرنەخەریی بوو. هەر ئەو تایبەتمەندیانەش گەورەیان کردبوەوە و کردبویانە قەڵای ورە و بڕوا بۆ ریزەکانی پێشمەرگە. ئەو لە ژیانی تاراوگەشدا یەکێک لەوانە بوو کۆڕی هاورێیانی گەرم دەکرد، بە دەرد و مەرگی هەموانەوە بوو و قەت وەفای بۆ هاورێیانی، بۆ خەڵکەکەی و بۆ رێبازەکەی کەمی نەکرد. یەکێک لەو کەسانە بوو دڵی بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵە لێیدەدا و ئەوەندە بۆی کرا حەولی بۆدا.
بە مەرگی سەید خالید، خەڵکی چەوساوەی کوردستان یەکێک لە ڕۆڵە کۆڵنەدەرەکانی خۆیان لە دەستدا، رەوتی چەپ و عەداڵەتخواز کادرێکی پاک و لێهاتووی نەما و پێشمەرگەی کوردستان لە بوونی یەکێک لە باشترین فەرماندەکانی مەحروم بوو. مەرگی هاوڕێ خالیدی رەحمەتی خەسارێکی گەورە بوو، بەڵام ژیانی پر بوو لە دەرس و ئەزمونی خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان، لیوانلێو بوو لە یەکرەنگی لەگەڵ خەڵک و دژایەتی لەگەڵ چەوسانەوە و ستەم.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە سەرەخۆشی لە ئارەشی کوڕی و بنەماڵەیان، لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی خەڵکی سنە، لە ریزەکانی کۆمەڵە و لە هاوسەنگەرانی دەکەین. پەیمان نوێ دەکەینەوە کە یادی ئازیز و رێبازی پر لە شانازی هاوڕێ خالید رەحمەتی بەرز و بەرێز رادەگرین و، خەباتی بێوچانی بەرز دەنرخێنین.

 

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦ خاکەلێوەی ١٣٩٤هەتاویی یان ٢٦ مارسی ٢٠١٥ زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداری وەفدێكی كۆمەڵە لە ئاهەنگی نەورۆزی سویس
بابەتی دواتر بۆ هەڵۆ سورەکەی ساڕاڵ

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?