By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی مامۆستا هێدی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی مامۆستا هێدی
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی مامۆستا هێدی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/10/27 at 11:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە داخێکی زۆرەوە پاشنیوەرۆی رۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵەوەر مامۆستا هێدی(کاک خالیدی حیسامی) ماڵئاوایی لە ژیانی کرد.

مامۆستا هێدی نەک هەر ئەستێرەی گەشاوە و مامۆستای پلەبەرزی ئەدەب و هونەری کوردی بوو، بەڵکوو پێشمەرگەیەکی دێرین و مامۆستای نیشتمانپەروەرییش بوو. ئەو نەک بەشیعر و هەڵبەستی هەژێنەر و بێ وێنە، هەر لە کۆماری کوردستانەوە تا شۆڕشی باشور هەوڵیداو کۆڵی نەدا و سەدان تێکۆشەر و ئەدیبی لە ناو شۆڕش بارهێنا، بۆ ساتێکیش لە بەرخۆدان و وەستان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان سڵی نەکردەوە. لە پێناو بزوتنەوەی کوردستاندا بێ دوو دڵی، سەختی ڕێگا و ئاوارەیی هەڵبژارد. جیا لە شیعرەکانی، بیرەوەرییەکانی لە ژیر ناوی “ئاوێنە شکاو”، ئاوێنەی باڵانوێنی ڕاستی و خۆشەویستیی ئەوە بۆ گەل و کوردستان.

ئێمە سەرەخۆشی خۆمان بە هەموو خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی حیسامی و بە تایبەتی بە هاوڕێ ناسری حیسامی ڕادەگەیەنین. یادی “هێدی” بۆ هەمیشە لە ئەدەب و شۆڕشی کوردستاندا بەرز و بەڕێزە. نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٧. ١٠. ٢٠١٦ – ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/10/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر جنگ خاورمیانه / رضا کعبی
بابەتی دواتر وێنە.. بەشداریی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی مامۆستا هێدی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?