By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/08/09 at 12:34 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

هەروەک هەموان ئاگادارن و لە مێدیاکاندا بڵاوکرایەوە، شەوی ٧ لەسەر ٨ مانگی ئاگۆست، واتە ١٦ لەسەر ١٧ مانگی گەلاوێژی ١٣٩٤ هەتاوی، بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامی کە ماوەیەک بوو خۆی خزاندبووە ناو ریزەکانی کۆمەڵە، لە یەکەم ساتەکانی ڕۆژی شەممە ١٧ گەلاوێژ ویستی لە هەوڵێکی نەزۆکدا هاوڕێ رەزا کەعبی، بەرپرسی دەستەی کارگیڕیی کۆمەڵە تیرۆر بکات، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە کردەوەی چەپەڵی ئەم خۆفرۆشە بە وشیاریی پوچەڵ کرایەوە و هاوڕێ رەزا بێ هیچ ئازارێک لەم تیرۆرە رزگاری بوو.
لەو دوو رۆژەدا دۆستان، هاورێیان و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان بە شێوەی جۆراوجۆرو بە پەرۆشەوە هاودڵی و ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕیوە. ئێمە لە لایەن دەستەی کارگێڕیی و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و هاوڕێ رەزا کەعبییەوە سوپاسی هاوخەمی و بە پەڕۆشی هەموان دەکەین و دڵنیاین ئەم کردەوە دژە ئینسانی و ترسنۆکانە تەنیا دەبێتە هۆی ریسوایی زۆرتری کۆماری سێدارەو تیرۆری ئیسلامی و کاربەدەستانی و، دەبێتە هۆکاری یەکگرتوویی زۆرتری بزاوتی رزگاریخوازی کورد.
بە بروای ئێمە ئەوە سەرەتای دەورەیەکی نوێی کاری تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵاتە کە دەبێ بە هاوئاهەنگی و هاوکاریی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پوچەڵ بکرێتەوە.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٩ ئاگۆستی ٢٠١٥ یان ١٨ گەلاویژی ١٣٩٤ هەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/08/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر داخەکەم بۆ کاکە رەحمانی ئاڵیاوێ / عومەر ئێلخانیزادە
بابەتی دواتر اطلاعیه کومەله در رابطه با حرکت تروریستی جمهوری اسلامی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?