By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیاندنی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/01/14 at 4:59 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

 

ئاخێز و خرۆشانی جەماوەری سیناریۆکانی رژیمیان پووچەڵ کردەوە.

هەفتەی رابردوو بۆ کۆماری ئیسلامی لێوانلێو بوو لە بێ ئابروویی و ریسواییەکی بێ وێنە لە مێژووی دەسەڵاتدارەتی خۆیدا. لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک سیناریۆ بەرێوە چوون کە زۆر زوو بوونە مایەی رێسوابوونی ئەم رژیمە و پەڵەیەکی رەش بە تەوێڵی دەست و پێوەندەکانیەوە.  بە سازدان و خستنەرێی شانۆگەریی ناشتنی مەیتی قاسم سولەیمانی، مردن و کەوتنە ژێرپێی دەیان کەس،فرمێسک هەڵرشتنی کاربەدەستانی رژیم،هاویشتنی مووشک بۆ ئەم لاولا لە ژێر ناوی” تۆڵەسەندنەوەی قورس”دا و،خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگر روخساری راستەقینە و داعشیانەی ئەم رژیمە و بەرهەم و ئاکامی دەسەڵاتدارییەتی چواردەیەیی کۆماری ئیسلامی خستەبەر دیدەی هەموو جیهان.لە نێوخۆی وڵاتیشدا ئەم شانۆگەریانەی حکوومەتی ئیسلامی نەتەنیا نەبوونە یارمەتیدەر و پاڵپشتێک  بۆ پێگەی لەرزۆک و لاوازی،بەڵکوو بوونە هەوێنی یەکگرتووی جەماوەر و یەکخستنی شەپۆلی توورەیی و بێزاری خەڵک وبەهێزبوونی هەستی خەباتکارانەیان. رۆژی رابردوو کە لەژێرگوشار و بە زۆرەملێ دانیان بەوەدانا کە فرۆکە ئۆکراینیەکەیان خستۆتەخوارەوە،بەخێرایی شەپۆلێکی بەرین لە نارەزایەتی دەربرینی جەماوەری لە سەرتاسەری ئێران کەوتە رێ.کاربەدەستانی رژیم کە لەو سێ رۆژەدا بەهۆی قسەی پروپووچ و نادروست بە تەواوی ریسوا و شەرمەزار ببوون،کەوتنەخۆ بۆ ئەوەی تاوانی ئەم جینایەتە درندەیە لە ئەستۆی خۆیان داماڵن. بەڵام خرۆشی جەماوەری رۆژی رابردوو هیچ دەرفەتێکی بۆ خۆدزینەوەی رژیم لەو جینایەتە نەهێشتۆتەوە.لە تاران،ئیسفەهان،مەشهەد و رەشت بەداگیرساندنی مۆم و لە سنە و شیراز وێرای هاوسۆزی جەماوەری و لەگەڵ دەربرینی هاودەردی و هاوخەمی قووڵی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ئەم کارەساتە،جەماوەری خەڵک رژانە سەر شەقامەکان و زۆر چاونەترسانە و بە روونی و بە ئاشکرایی لەدژی سیستمی دەسەڵاتدار دروشمیان دا.خەڵکی توورە و نارازی و، ئیرادە و ورەی بەرزیان بەرانبەر بە کاربەدەستان و رژیمێک کە لەوپەری بێ ئابروویدا درۆهەڵبەستنەکانی ئاشکرا بوون و لە بیرورای گشتی جیهاندا سووک و چرووک بووە، نیشانیاندا کە بەباشی لەو راستییە تێگەیشتوون کە پێویستە ویلایەتی فەقی‌ و رێبەریی نیزام و سپا و بەگشتی سەرانی دەسەڵاتی ئیسلامی ئامانجی هێرشی جووڵانەوەکەیان بێ.تەقینەوەی بورکانی نارەزایەتی جەماوەری رۆژی رابردوو درێژەی ئاخێز و راپەرینە جەماوەرییەکەی مانگی خەزەڵوەری رابردوو و بەفرانباری ١٣٩٦ە کە هەرجارەو گورزێکی کاریگەری لە پێکهاتەی ئەم رژیمە داوە.هەموو دیاردەکان نیشان دەدەن کە راپەرینی جەماوەری پەرەدەستێنێ و لەبەرامبەردا ماشێنی سەرکوت و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی هەم لە نێوخۆی وڵات و هەمیش لە بەرچاو و لە بیرورای گشتی خەڵکی جیهاندا و لەگەڵ دەستپێک و سەرهەڵدانی هەر قۆناغێک شۆرش و نارەزایەتی جەماوەری  دەستەوەستان و لاوازتر دەبێ و جارلەگەڵ جار زیاتر لە گرێژنە دەچێ و بەرەوە هەڵتەکان  دەروا. ئەم رۆژانە سەلمێنەری ئەو راستییەن کە بزووتنەوەی جەماوەری خاوەن هێز و توانێکی زۆرە و کوشتار و سەرکوتی رژیم نەیتوانیوە جەماوەر لەپێ بخات.

بەهێز بێ خرۆشانی یەکگرتوانەی جەماوەری

برووخێ کۆماری ئیسلامی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی

١٢ی ژانوییەی ٢٠٢٠ی زایینی.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/01/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بیانیە کومەلە
بابەتی دواتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?