By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی كۆمەڵە لەسەر هێرشە تیرۆریستییەكانی رژیم بۆ سەر بارەگاكانی دیموكرات و لەسێدارەدانی سێ هەڵسوڕاوی سیاسی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیەنراوی كۆمەڵە لەسەر هێرشە تیرۆریستییەكانی رژیم بۆ سەر بارەگاكانی دیموكرات و لەسێدارەدانی سێ هەڵسوڕاوی سیاسی
ڕاگەیاندن

راگەیەنراوی كۆمەڵە لەسەر هێرشە تیرۆریستییەكانی رژیم بۆ سەر بارەگاكانی دیموكرات و لەسێدارەدانی سێ هەڵسوڕاوی سیاسی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/10/31 at 12:35 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن
بەداخەوە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 17ی خەرمانان بنكە‌و بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەنزیك شاری كۆیە، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە موشەكباران كرا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی‌و كادر‌و پێشمەرگەی هەردوو حیزب شەهید‌و برینداربوون.

هەر ئەمرۆ رژیمی پەت‌و سێدارەی ئیسلامی سەرەڕای ناڕەزایی بەرینی ناوخۆیی‌و جیهانیی، سێ زیندانی سیاسی ناسراوی كورد، رامین حسەین پەناهی، لوقمان مورادی‌و زانیار مورادی لەسێدارەدا.

تاوانە تیرۆریستییەكانی ئەمڕۆی كۆماری ئیسلامی یەكەمجار نیە‌و دواجاریش نابێت كە رووبدات‌و رژیم هەر لەسەرەتای هاتنەسەركاریەوە دوژمنایەتی خۆی لەگەڵ خەڵكی كوردستان نیشانداوە‌و هەرجارە‌و بەشێوازی جیاجیا دژی خەڵكی كوردستان تاوانی دژە مرۆیی ئەنجامداوە.

ئێمە سەرەڕای مەحكومكردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سەربارەگاكانی حیزبی دیموكرات‌و لەسێدارەدانی سێ بەندكراوی سیاسی كورد، دڵنیاین ئەم كردەوە تیرۆریستییانە لەلایەن جەماوەری خەڵكی خەباتكاری كوردستانەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە‌و رژیمی ئیسلامی وەڵامی خۆی وەردەگرێتەوە.

ئێمە حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و هەر دوو حیزبی دەسەڵاتدار بۆ پارێزگاری لە بنكە‌و بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بەرپرسیار دەزانین‌و داواكارین راشكاوانە ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بەم هێرشەی ئێران بۆ بنكە‌و بارەگاكانی حیزبی دیموكرات لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان دەرببڕن.

ئەو هێرشە دڕندانە بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی دوو حیزبی دیموكرات و بۆ سەر بنەماڵە و ژن و منداڵی پێشمەرگە جارێكی دیكە دەخوازێ كە هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان یەك چارەنوسیان هەیە و پێویستە هاوكاری و كۆبوونەوە لە ژێر چەترێكی یەكگرتوو بخرێتە ئەولەویەتی كارمان تا بە هەموو تواناوە وزە گەلی كورد ڕێكبخرێ بۆ بەربەرەكانێی جیدی لەگەڵ كۆماری تیرۆر و سێدارە. دڵنیاین گەلی كورد بەسەر ئەو پەلەقاژەی سەرەمەرگی كۆماری ئیسلامیدا زاڵ دەبێ و چارەنوسی خۆی بە باشی دیاری دەكات.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە‌و كەسوكار‌و هاوڕێیانی گیانبەختكردوانی هەردوو حیزبی دیموكرات‌و سێ هەڵسوڕاوی سیاسی كورد دەكەین‌و هیوا زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارانی هێرشەكەی كۆیە دەخوازین.

مەرگ‌و نەمان بۆ دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی
بژی خەباتی رەوای خەڵكی كوردستان

کومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
17ی خەرمانانی 1397 – 8ی سێپتامبری 2018

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/09/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی کۆمەڵە لە پانێلی “ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانیی تیرۆریزمی دەوڵەتی ” لە سوئێد
بابەتی دواتر ئێعدامی لاوانی کورد و بۆردمان کردنی بارەگای حیزبەکان بە توندی مەحکوم دەکەین

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?