By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی سەبارەت بە:نامەی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی سەبارەت بە:نامەی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی سەبارەت بە:نامەی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/10/14 at 9:10 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری “تەسنیم”ی سەر بە سوپای پاسداران، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاساوی چالاكیی سەربازیی لەخاكی عێراق و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی كوردستانی عێراق و هێرشبردنە سەر بارەگای حیزبەكانی كوردستانی ئێران، رایگەیاندوە: “حیزبەكانی كوردستانی ئێران تێرۆریستن و لە خاكی كوردستانی عێراقەوەو چالاكی تێرۆریستی دژی كۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدەن”.

ئێمە سەرەڕای رەتكردنەوەی ئەم وتە بێ بنەما و پوچانەی نوێنەری رژیمی ئێران، رایدەگەیەنین: چ هێرشی موشەكی بۆ سەر بارەگاكانی ئێمە و چ پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان، لە درێژە سیاسەتی تێكدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی كۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەئێستادا كە ناڕەزاییە جەماوەرییەكان و لەسەرویانەوە ژنانی ئێرانی بۆ ئازادیی و هەڵوەشاندنەوەی یاسا دژە ژنەكان و هەڵاواردنی سیاسی و كۆمەڵایەتی خەباتێكی مەدەنی و ئاشتیخوازانە بەڕێوەدەبەن، سروشتی دیكتاتۆری و دژە مرۆیی ئەم رژیمە بۆ رای گشتی جیهان زیاتر لە هەموو كاتێَك رۆشن بووەتەوە. رژیمی ئێران كە لەبەرامبەر ئەم ئاخێزە جەماوەرییەدا دۆشداماوە، لەهەوڵی ئەوەدایە بە هەڵگیرساندنی شەڕ لە دەرەوەی سنورەكان، سەرنجەكان لەسەر كوشتار و سەركوتی وەحشیانەی خەڵك لەشارەكانی ئێران بە لاڕێدا ببات.

بەبارمتەكردنی خەڵكی بیانی، بڵاوكردنەوەی دانپێدانانە تەلەفزیۆنییەكان لەژێر ئەشكەنجە كە تەنانەت هاوڵاتیانی بیانیشی گرتووەتەوە، هەوڵە نەزۆكە تێرۆریستییەكان لە ئوروپا لە لایەن بەكرێگیراوانی سەر بە باڵوێزخانەكانی ئێران، تێرۆری كەسایەتییە سیاسییەكان بەتایبەتی رێبەرانی كورد لە ناوخۆ و دەرەوە، پشتیوانی لە میلیشیا ترۆریستەكانی ناوچەكە و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتان، سیاسەتی بەردەوام و نەگۆڕی كۆماری ئیسلامییە.

خەڵكی كوردستان كە زیاتر لە چوار دەیەیە قوربانی سیاسەتی كوشتار و تێرۆرە، ئەمڕۆ هاوشان و هاوڕێ لەگەڵ خەڵكی سەرتاسەری ئێران ئاخێزێكی سیاسی بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە و دامەزراندنی ئێرانێكی دیمۆكراتیك دەست پێكردوە.

داواكاری ئێمە لە ئەنجومەنی ئاسایش و سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەیە كە پشتگیری جیدی لە خواستی خەڵكی ئێران و كوردستان و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بكەن و سەرەڕای مەحكومكردنی ئەم رژیمە تێرۆریست پەروەرە، كورسی نوێنەرایەتی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوكان وەربگرنەوە و نوێنەری ئێستای ئێران كە ئەندامی ئۆرگانی تێرۆریستی سوپای پاسدارانە دەربكەن.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

21ی رەزبەری 1401

ئارام مودەڕیسی 2022/10/14
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی هاوخەمی ھاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکین کوردستان
بابەتی دواتر ناوەندی هاوكاری پشتیوانی لە بانگەوازی خۆپیشاندانی رۆژی شەممەی بەرلین دەكات و خوازیاری مانگرتن و ناڕەزایی سەرتاسەرییە لەئێران و كوردستاندا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?