By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی: “پێشمەرگانی سپی پۆش، قەت ناکرێن فەرامۆش”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی: “پێشمەرگانی سپی پۆش، قەت ناکرێن فەرامۆش”
هەواڵ

راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی: “پێشمەرگانی سپی پۆش، قەت ناکرێن فەرامۆش”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/04/09 at 11:44 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانییانی خۆشەویست

خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان

 کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان

هەر وەک هەموومان ئاگادارین زیاتر لە ٤ مانگە لە وڵاتی چینەوە نەخۆشیی کوشندەی کۆرۆنا سەری هەڵداوە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کۆمەڵگای جیهانیی تەنیوە و دەیان هەزار کەس بوونەتە قوربانی و بە ملیۆنان کەسیش ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان. لەم پێوەندییەدا لە سەرتاسەری دونیادا کادری پزیشکی و دوکتور و پەرستار و دامەزراوە پزیشکی و خێرخوازییەکان بۆ پێڕاگەیشتن بە تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە و قوتاربوونی تووشبووان و گەڕاندنەوەی باری تەندروستییان بۆ دۆخی ئاسایی، ڕۆڵێکی مێژوویی، کاریگەر و مرۆڤدۆستانەیان لە خۆیان نیشان داوە و هەر لەم ڕێگەیەشدا دەیان کەس گیانیان لە پێناو ئەم خزمەتە بەشەردۆستانەیەدا پێشکەش کردووە و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییان بۆ خۆیان تۆمار کردووە. لە وڵاتی ئێمەشدا کە ڕێژەی تووشبووان و قوربانیان لە سەرترە و ڕێبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک سیاسەتی هەمیشەییان لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە مرۆیی و مەترسیدارەدا کەمترین هەنگاوی ئەرێنییان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە هەڵنەگرتووە و زۆر چەواشەکارانەش لەم پێوەندییەدا خۆیانیان دەرخست. ئەوەی جێی سەرنجە ئاستی وشیاریی کۆمەڵانی خەڵک و دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسیارێتیی دوکتورەکان وپەرستارەکان و سەرجەم کادری دەرمانی و پزیشکی و خەڵکی خۆبەخش بوو کە بە پێڕاگەیشتن بە نەخۆشەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان، بەردەوام لە خزمەتکردن و شەونخوونیدا بوون. کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەم ئافەت و پەتایە بێبەش نەبوونە و بە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و بە سەدان کەسیش لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی و بە گشتی لە قەرەنتینەدان. بە نیشانەی بەرز نرخاندنی خزمەتی دوکتورەکان وپەرستارەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە لەو بوارەدا بە هانای کۆمەڵانی خەڵکەوە ڕۆیشتوون، کۆمەڵێک لە ئۆگرانی خزمەت بە کۆمەڵی مرۆڤایەتی کەمپەینێکیان لە ژێرناوی “پارێزەرانی ژیان ” و بە  دروشمی “پێشمەرگانی سپی پۆش، قەت ناکرێن فەرامۆش”بۆ رۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی رۆژهەڵات ڕاگەیاندووە، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو پێشمەرگە سپی پۆشانە لە سەرتاسەری دونیا و بە تایبەت لە ئێران و کوردستاندا، پشتیوانی لە هەڵویستی ئەمەگناسانەی ئەو پۆلە چالاکڤانە سیاسی و مەدەنییە دەردەبڕێ و داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانیش دەکات کە بە پیری ئەم بانگەوازە مرۆڤدۆستانەیەوە بێن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی ٩ی ئاپریلی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/04/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی سکرتێری کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی جەمال ئاغا
بابەتی دواتر راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?