By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەێندراوی ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات بەبۆنەی ٢٨ی گه‌ڵاوێژ، ٤١ەمین ساڵڕۆژی بەرەنگاری خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان بەرانبەر فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی‌و هێرش بۆ سه‌ر کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەێندراوی ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات بەبۆنەی ٢٨ی گه‌ڵاوێژ، ٤١ەمین ساڵڕۆژی بەرەنگاری خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان بەرانبەر فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی‌و هێرش بۆ سه‌ر کوردستان
ئاسۆی ژنی كوردهەواڵ

راگەێندراوی ناوەندی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات بەبۆنەی ٢٨ی گه‌ڵاوێژ، ٤١ەمین ساڵڕۆژی بەرەنگاری خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان بەرانبەر فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی‌و هێرش بۆ سه‌ر کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/08/19 at 2:00 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز

هاونیشتمانانی خۆڕاگری كوردستان

٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، لە رۆژی ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی ھەتاوی (١٩٧٩ زایینی)، خومەینی رێبەرو دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی، فەرمانی جیهادی دژ بەخەڵكی كورد راگەیاندو حوکمی بەسەرجەم ھێزەكانی کرد بۆ ھێرش‌کردنە سەر كوردستان‌و كۆتایی‌هێنان بە مەسەلەی کورد. هەر بەدوای راگەیاندنی فتوای خومەینی، بومبارانی شار و گوندەكانی كوردستان دەستی پێكردو خەڵخاڵی وەكوو “حاكمی شرع” و سەرۆكی دادگای شۆڕش بۆ وەرێخستنی ئیعدامە سەحراییەکان و کوشتار نێردرا بۆ كوردستان.

 ڕژیمێك كه‌ له‌ تاریكایی مێژووەوە هاتبوو و نه‌یده‌توانی كوردستانێکی دێموکڕاتیک و ئازاد قەبووڵ بكاو بیانووی فەرمانی ئەو هێرشەش ئەوە بوو کە لە كوردستاندا بنەماكانی دێموكڕاسی وەك؛ ‌حیزب، ڕێكخراوەكان و ئەنجوومەنە مەدەنییەکان دامەزرابوون و كوردستان ئامادەنەبوو خومەینی و بیرۆکەکانی قبووڵ بكات و خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی ڕێكخراو،”نا”یان بەرامبەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی راگەیاند. ئەمەش لەگەڵ سیستەمی دواکەوتوو و دیکتاتۆر و چەقبەستووی ڕژیم نەدەگونجا و جێگای نیگه‌رانی حاکمانی ئەوکات و ئێستای ڕژیم بوو و هەیە له‌ پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی کوردستان. هەربۆیە خومەینی، خەڵكی كوردستانی بە تێكدەرو کافر ناو برد و وتی: “كوردەكان دەبێت بە تووندی سەركوت بكرێن و ناكرێ ڕێگە بەم خەڵكە بدەین هەر كارێك پێیان خۆشە بیكەن”.

هەربۆیەش، رۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، واتە رۆژێک دوای فەتوای خومەینی، ڕژیم لەرێگای هێزە سەربازییەکانییەوە _هێزی هەوایی‌و زەوینی_ لە پرۆسەیەكدا ھێرشێکی هەمەلایەنەی کردە سەر كوردستان. فەرمانی ھێرشێك كە دۆخی میلیتاریزە و سەربازی لە كوردستان جێگیركرد و تا ئێستەیش ئەو دۆخە نائاساییە بە سیاسەتێکی بنەمایی ھەر بەردەوامە. 

لەگەڵ دەست‌پێكردنی ھێرشەكان لە شاری پاوە تاکوو سنە و سەقز و…، رژیم ھاوكات لە شارەكانی‌تری كوردستان دەستی دایە ئێعدامی ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی و زیندانیان و تەنانەت خەڵکی سڤیل‌و مەدەنیش، سەرەتای پرۆسەی ئیعدامەکانیش لە شاری پاوەوە دەستی پێکرد.

وێرای بەردەوامی داگیركردنی شارەكانی كوردستان، دەست‌پێكردنی شەپۆلی ئێعدامەكان، ملیتاریزەکردن و ھەوڵدان بۆ چاوترسێن‌كردنی خەڵك لەلایەن رژیمەوە؛ خەڵكی کوردستانیش دژی ئەو سیاسەتەی رژیم وەستانەوەو ھەفتەیەك دوای ھێرشی رژیم بۆ سەر كوردستان خەڵكی شاری سنە چوونە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان بە ھێرشی سەربازی رژیم بۆ سەر كوردستان دەربڕی.

هەربۆیە ٢٨ی گه‌ڵاوێژ، له‌هه‌مان‌كاتدا بووە ڕۆژی به‌ره‌نگاری و ئێراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ خه‌بات دژی سه‌ره‌ڕۆیی‌و سه‌رکوت؛ هه‌موو شاخ‌و دۆڵ‌و دێهات‌و شاره‌كانی كوردستان بوونه‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری و بەرخۆدان و له‌و ڕێگایه‌دا زۆر شانازی گەورە و سەربەرزانە له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان تۆمار كرا.

لەم نێوانەدا، ژنان بەشێکی گرنگی هێزی جووڵانەوەکانی ئەو ڕۆژانە بوون‌، بەتایبەتی لە دوو بواری پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە و ئۆرگانیزەکردن و بەشداری‌کردن لە خۆپێشاندانەکانی ناو شارەکان دژ بەهێرش بۆسەر کوردستان. وەک چۆن لە نەورۆزی خوێناوی سنە، لەپاڵ یەکێتی جووتیاران، لەگەڵ رێپێوانی خەڵک بۆ پاڵپشتی لە کۆچی مێژوویی مەریوان؛ خزمەتی مرۆییان پێشکەش دەکرد و یارمەتیدەربوون؛ لە هەمانکاتیشدا وەک خەباتکاری ناوشارەکان رۆڵیان دەبینی و سەرنگەرەکانی بەرەنگارییان بەهێز دەکرد.

هەروەک چۆن، بەهەزاران ژن وەکوو هێزێکی بەرچاو هاتنە مەیدانی خەبات و بوونە سیمای بەرەنگاری و ئازادیخوازی، ژمارەیەکی زۆریش لەو رێگایەدا گیانیان بەخت‌کرد و لاوترین ژنانی زیندانی ئێعدامیش لە سەراسەری ئێران‌دا هەر ژنی کورد بوون.

لەئێستاشدا، کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ٤١ ساڵ لە تەمەنی نگریسی، لە بارودۆخێکی ناسەقامگیر و لەڕیزی وڵاتانی تێرۆریست‌و دیکتاتۆر و پێشێلکاری مافی مرۆڤ دایە. تاکوو ئیستاش لەلایەن خەڵکی کورد قبووڵ نەکراوەو  و لەلایەکی دیکەشەوە حاکمییەت بەگشتی کەوتووه‌تە ژێر گوشاری هەمەلایەنەی دەرەکی و ناوەکی.

هەروەک چۆن سیاسەتی ناڕەوای بەرانبەر خەڵک و بەتایبەت ژنان وای کردووە کە ژنانی کورد بەهەمان فەرهەنگ و رۆحییەی خەباتکاری و مافخوازی لەمەیدانی کردار بەشداری ‌بکەن‌و ببنە پێشەنگی گۆڕانکاری و لە زۆر شوێنیشدا رێبەری نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بکەن.

ژنانی کورد ئێستاش لە سەنگەرە جیاجیاکان‌دا درێژە بە نافەرمانی خۆیان بەرانبەر کۆماری ئیسلامی دەدەن و بوێرانە و ماف‌خوازانە بۆ بەدەست‌هێنانی مافی رەوای ئینسانی و نەتەوەیی خۆیان لە خەبات سڵ‌ناکەنەوە.

ناوەندی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش، وێرای جەخت‌کردنەوە لە خەبات بەدژی کۆماری ئیسلامی تاگەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازادو دێموکرات و یەکسانیخواز؛ بەشێوەیەکی سازمانی‌و ئورگانیزە‌و هوشیارانە، بەیەکگرتوویی زیاتری نێوان رێکخراوەکانی ژنان‌و ژنانی چالاک لە بوارە سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتییەکان‌و پشت‌بەستوو بە پشتیوانی بەربڵاوی ژنانی کوردستان دەڕوانێتە داهاتووییەکی پێشکەوتوو بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران.

ناوەندی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات

٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩٩ی هه‌تاوی

١٨ی ئەگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات پێکهاتووە لە؛

– ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

–  یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان – رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/08/19
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی فتوای خومەینی و هێرش بۆ سەر کوردستان
بابەتی دواتر سی و دومین سالگرد کشتار دست جمعی زندانیان سیاسی و عقیدتی را به کارزاری وسیع علیه نظام اسلامی ایران تبدیل کنیم

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?