By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سپای ئیسرائیل باس لە چەند پلانێکی نوێی سەربازی لە دژی ئێران دەکات
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ئێران > سپای ئیسرائیل باس لە چەند پلانێکی نوێی سەربازی لە دژی ئێران دەکات
ئێران

سپای ئیسرائیل باس لە چەند پلانێکی نوێی سەربازی لە دژی ئێران دەکات

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/01/27 at 2:29 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاوکات لەگەڵ دەستبەکار بوونی جۆبایدن  وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا،رۆژانە پرسی ئەتۆمیی ئێران و پلانی داهاتووی ئیدارەی نوێی ئامریکا لەو پێوەندییەدا  لە قسە ولێدوانی بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکەدا دێتەگۆرێ و زۆربەی ولاتانی دنیا بە نیگەرانییەوە لەو بابەتە دەروانن و دەستراگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بە مەترسییەکی جیددی بۆسەر ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەکە دەزانن. هەر بەو پێیەش پرسی گەرانەوەی ئامریکا بۆ رێکەوتنی ئەتۆمیی بەرجام لەگەڵ ئێران کاردانەوەی بەرپرسانی باڵای سپای ئیسرائیلی لێکەوتەوە و ژنێراڵ” ئەمیر کوخاوی”  بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل گەرانەوەی ئامریکا بۆ ئەو رێکەوتنە لەگەڵ ئێران بە “هەڵە” دەزانێ و،دوێنێ سێ شەممە ٢٦ی مانگی ژانوییە  لە کۆنفرانسی ساڵانەی دامەرزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی زانکۆی تێلئەویو ووتی: هەر ئەگەرێکی گەرانەوە بۆ رێکەوتنی هەستەیی ساڵی ٢٠١٥ یان تەنانەت رێکەوتنێکی هاوشێوە کە لە لایەنی جۆراوجۆرەوە  پێداچوونەوەی بۆ کرابێ،لە گۆشەنیگای سەربازی و ستراتیژیکی ئیسرائیل “خراپ”  یان  “هەڵە”یە.

ئەو دەربرینە کەم وێنانەی فەرماندەی ئەرتەشی ئیسرائیل وەک ئاگادارکردنەوەی ئیدارەی جۆبایدن لێکدەدرێتەوە  کە دەڵێ لەئەگەری رەچاوکردنی پابەندییەکان لە لایەن ئێرانەوە  ئامادەن بگەرێنەوە نێو رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

شایانی باسە کە دۆناڵدترامپ سەرۆکۆماری پێشووی ئامریکاش وەک ئیسرائیل “بەرجام”ی بە رێکەوتنێکی “خراپ” دەزانی و ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتنە،بۆ ملکەچکردنی زیاتری ئێران سیاسەتی گرتنەبەری  گوشاری لەرادەبەدەری بەرامبەر بە ئێران رەچاو کردو، ئێرانیش وەک کاردانەوە بەرامبەر بەو سیاسەتە لە پێنچ قۆناغی جیاوازدا پابەندییەکانی خۆی لە رێکەوتنی ئەتۆمیدا شکاند کە لەگەڵ نارەزایەتی ئامریکا و وڵاتانی ئوروپایی بەرەوروو بۆتەوە و ئەو کارەی ئێران بە مەترسی بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە دەزانرێ.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/01/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوەندی هاوكاریی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج كۆڵبەری كورد
بابەتی دواتر کۆماری ئیسلامی بە “تەوەکول” نابێتە فریادرەس

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?