By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سڵاو لە یادی هەمیشە زیندوی گوردانی قارەمانی شوان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > سڵاو لە یادی هەمیشە زیندوی گوردانی قارەمانی شوان
ڕاگەیاندن

سڵاو لە یادی هەمیشە زیندوی گوردانی قارەمانی شوان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/03/14 at 12:33 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کارەساتی جەرگبڕی گیانبەختکردنی گوردانێک لە تێکۆشەرانی خۆنەویستی کۆمەڵەو ئاڵاهەڵگرانی شۆڕشی چەوساوەکان خەسارێکی گەورەو قەربوو نەکراوەیە، نەک تەنیا بۆ کۆمەڵەو بۆ هێزی پێشمەرگە، بەڵکوو بۆ گووتاری یەکسانیخوازی و هاوسان ژیان.

گوردانی شوان بەشێک لە هێزی ئازاو جوامێری کۆمەڵە و پەروەردەی ئامێزی دایکانی هەمیشە سەربەرزی سنەیی، ئەو دایکە قارەمان و کۆڵنەدەرانەی کە زۆربەی گوند و شاخ و پێدەشتی کوردستان دەیانناسێتەوە. ئەوان تەنیا مناڵەکانیان گەورە نەکرد، بەڵکوو لە پێشمەرگایەتیشدا هاوڕێ و هاوبەشی خەباتیان بوون، بەجێگەیە کە ئێمە لە یادی سەوڵە سەربەرزەکانی گوردانی شوانی قارەماندا دایکانی هەمیشە خۆڕاگر و قارەمان لە یاد نەکەین و سڵاو بنێرین بۆ خۆڕاگرییان، سڵاو لە ئامێزی پڕلە شانازییان کە کوڕان و کچانیان بوون بە هێمای قارەمانی و خۆڕاگری. سڵاو لە دڵی گەورەیان کە ئەو کۆستە گرانەیان تەحەمول کەرد و دیسانەوە هەر لە سەر رێبازی کچ و کوڕەکانیان مانەوەو هەردەم  ورەو گوڕوتێنیان بە شۆڕش و خەباتی چەوساوەکان دایەوە.

گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان تا ئێستاکەش زامێکی ساڕێژ نەکراوەو هەموو چەوساوەکان و یەکسانیخوازان ئازار ئەدات.

بەداخەوە رۆژێك پێش لە کارەساتی گیانبەختکردنی گوردانی شوان شاری هەڵەبجەی دڵی هەورامان لە لایەن رژیمی رووخاوی بەعسەوە کیمیاباران کراو پێنچ هەزار خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی شەڕی ماڵوێرانکەر و جێنایەتکارانەی ئێران و ئێراق.

هاوڕێیانی ئێمە ئەودەم میوانی هەورامان بوون کە بەداخەوە میوان و خانەخوێ خوێنیان تێکەڵ بوو و بەم شێوەیە نەک تەنیا کوردستانی باشوور و هەڵەبجە بەڵکوو کوردستانی رۆژهەڵات و سنەی خۆێناویش دیسانەوە تازیەبار کرا.

لەم ساڵیادەی زامدار بوونی کوردستاندا و لە یادی گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان ئەو ئەرکە وەبیر خۆمان دێنینەوە کە بە شانازیەوە لە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستاندا سەرسەخت و کۆڵنەدر و لە بەر هیچ ئیمتیاز و دەسکەوتێکی بچووک و بەرتەسکی حیزبی لە گەڵ نەیاران و ئەوانەی چاویان بە بزووتنەوەی رزگاریخۆازی خەڵکی کوردستان هەڵنایا و حاشا لە مافی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان ئەکەن، سازش نەکەین و بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان و یەکسانی راستەقینەی رەگەزی و کۆمەڵایەتی و … لە نێو بزووتنەوەی رزگاریخۆازی خەڵکی کوردستاندا ئەولەویەتی کارمان ئەبێت.

لێرەوە داواکارین لە هاوڕێیان و ئەندامانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات کە لە هەڵسووکەوت و کرداری سیاسیاندا پرەنسیب و بەهاکانی کۆمەڵە و پێشمەرگەی کۆمەڵە لە بەر چاو بگرن تا ئەو شانازیە هەمیشە گوڵی گەشاوەی بەرۆکیان بێت.

یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان و هەموو گیانبەختکردوانی کۆمەڵە بەڕێز بێت.

 

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان –رێکخراوی دەرەوەی وڵات

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/03/14
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کومیتەکانی کۆمەڵە لە دانمارک و نۆروێژ بەشدارییان لە مەراسیمی یادی ٤٠ ساڵەی مەلا مستەفا بارزانی کرد
بابەتی دواتر كۆمەڵە بە بۆنەی 8ی مارس سمینارێكی لە سوئیس بەڕێوەبرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?