By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هەواڵ

سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/08/15 at 1:07 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پێشنیوەرۆی چوارشەممە 23ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی (14/8/2019) ، سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا كە نوێنەرانی حیزبەكانی ئەندام لە ناوەندی هاوكاریی تێیدا بەشداربوون، سەردێری كاروچالاكییەكانی دەورەی پێشووی ناوەند لەلایەن نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانەوە خوێندرایەوە. پاشان هەر یەك لە بەشداربووان تێبینی‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو كاروچالاكییانەی دەورەی رابردوو دەربڕی و پێشنیاری پێویستیان بۆ چالاكییەكانی خولی داهاتووی ناوەندی هاوكاریی خستەڕوو.

قسەكردن لەسەر بارودۆخی كوردستان‌و ئێران‌و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە لایەنەكان لەگفتوگۆیەكی گەرم‌و گوڕدا، لێكدانەوە‌و شیكاری خۆیان بۆ دۆخی ئێستا خستەڕوو و جەختیان لەسەر چڕ‌وپڕتركردنی كارو ئەركەكانی ناوەندی هاوكاریی كردەوە.

لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا ناوەندی هاوكاری پشتیوانی خۆی بۆ 14 هەڵسوڕاوی مەدەنی‌و 14 هەڵسوڕاوی بواری ژنان لە ئێران دەربڕی كە لەبەیاننامەیەی جیاجیا بە ئاماژە بە دژە ژنبوونی رژیمی كۆماری ئیسلامی، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەشێوازی هێمنانە‌و دوور لە توندوتیژی دژی كۆماری ئیسلامی دەوەستنەوە‌و داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی خامەنەیی، رابەری رژیمیش دەكەن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەی ناوەندی هاوكاریی، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران وەك بەرپرسی دەورەیی ناوەند كاروچالاكییەكانی دەورەی داهاتووی گرتە ئەستۆ‌و كۆبوونەكە پاش نزیكەی 6 كاتژمێر كۆتایی پێهات.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/08/15
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر
بابەتی دواتر ٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?