ڕۆژی سێشەممە، سێزدەی خەزەڵوەر، نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتیی بەڕێز ئامانج زیبایی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد کە لە لایەن نوێنەرایەتی کۆمەڵە بە سەرپەرشتیی هاوڕێ عەلی ڕەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر، پێشوازییان لێکرا.


