By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: گەلی کورد و مەرجەکانی پێشەنگایەتییەکی بەردەوام (لە گۆشەنیگای شۆرشی ژن ژیان ئازادی یەوە)
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > گەلی کورد و مەرجەکانی پێشەنگایەتییەکی بەردەوام (لە گۆشەنیگای شۆرشی ژن ژیان ئازادی یەوە)
وتار

گەلی کورد و مەرجەکانی پێشەنگایەتییەکی بەردەوام (لە گۆشەنیگای شۆرشی ژن ژیان ئازادی یەوە)

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/26 at 7:10 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
7 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پێشەنگایەتی یەکێک لە بەناوبانگترین و کاریگەرترین بزووتنەوەکانی دژی کۆماری ئیسلامی، واتە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە سەر بەستێنێکی مێژوویی کۆمەڵگای کوردی کە هەڵقوڵاوی ئەزموونی خەباتگێڕانە و ئاستی وشیاریی سیاسی ئەو کۆمەڵگایەیە، کەوتە سەر شانی کورد و ئەوە بێگومان شانازێکی گەورەیە. بەڵام شانازییەکە بریتی نیە لە تەنیا مێداڵیایەک بۆ لە بەرۆک دان و وێنەگرتن. ئەم پێشەنگییە  تێچوویەکی زۆری مرۆیی بۆ کورد بووە و ئاماژەیەکە بۆ خۆڕاگری و سۆزێکی گەورە بۆ ئازادی و سەربەستی خەڵکانێک کە ملکەچی زۆرداری و ستەم نەبوون. ئەم شانازییە لە هەمانکاتدا دەسکەوتێکی گەورە و بەنرخە بۆ خەباتی گەلی کورد لە ئێران.

بەڵام جێگەی ئاماژە و وەبیرهێنانەوەیە کە ئەوە هەوەڵین دەرفەت نەبوو کە پێشەنگایەتی کورد لە خەبات بۆ دێموکراسی و ئازادی لە ئێران بکەوێتە بەر دیدەی هەموو شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی. لە شۆڕشی دژی پاشایەتی نیزیک بە نیو سەدە لەوەپێش، کاتێک زۆربەی هەرە زۆری جەماوەری ئێران، جگە لە کەمایەتییەک لە ناو هێزە پێشکەوتنخوازەکان، ببوونە بەشێک لە “ئینقلابی ئیسلامی”،  کوردستان نەکەوتە ناو ئەو شەپۆلە دژە دێموکراتیکە و بوو بە گەورەترین و قایمترین قەڵای بەرگری لە سێکولاریسم،ئازادیخوازی و دێموکراسیخوازی. بەڵام لە بیرمان نەچێ ئێمە باس لە ٤٧ ساڵ لەوەپێش دەکەین، دەنگدانەوەی هەوڵەکان و رەنگدانەوەی ڕووداوەکان لە نەبوونی  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئینترنێت و کاناڵە ئاسمانییەکان  و بە گشتی بەهۆی نەبوونی ڕایەڵەی پێوەندییە گشتییەکان زۆر درەنگتر و بە شێنییەکی زۆرترەوە بڵاو دەبووە. کورد نە تەنیا نەبوو بە بەشێک لە شۆڕشی ئیسلامی خومەینی بەڵکو لە سەر ئەو بەستێنە و بە پاڵپشتیی جەماوەرێکی بەرفراوان بوو بە یەکێک لە بەرهەڵستکارە هەر خۆڕاگرەکان بە دژی دەسەڵاتی سەرەرۆی ئایینی.

زەوی پڕ پیت و بەرەکەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بەستێنێکی لەبار و پڕ بە پێستە بۆ بەردەوامی پێشەنگایەتی لە خەباتی سەرانسەری بە دژی کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین ئاستەنگە لە سەر ڕێگەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خۆی. ئەم خەباتە و پێشەنگایەتییەکەی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند و سەرمایەی سیاسییە بۆ کورد و دەبێ قەدری بزاندرێ و بپارێزرێ. بەر لە هەموو شتێک کورد دەبێ بەردەوام بێ لە ڕاگرتن و پارێزگاری لەو سەرچاوە بێوێنەیەی خۆی واتە پێشەنگایەتی کردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و سێکۆلاریزم و دێموکراسی لە ئێران. بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم ڕێگایە شرۆڤە بکرێ و ڕوون بکرێتەوە.

بەر لەهەموو شتێک دەبێ بزانین کە بە پێچەوانەی خەڵکانێک کە پێیانوایە بەرهەمی ئەو پێشانگایەتییە دەچێتە گیرفانی خەڵکی دیکە و کورد خۆی لە بەرهەمەکەی سوودمەند نابێ بە تەواوی هەڵەیە، بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی جێگە و پێگەیەکی تایبەتی بە کورد بەخشی و زۆرتر لە چوار دەیە پرووپاگەندەی ژەهراوی کۆماری ئیسلامی بە دژی کورد پووچەڵ کردەوە بۆیەش ئێستا بە بەراورد لە گەڵ  دوو دەیە پێشتر نکۆڵی کردن لە مافە سەرەتاییەکانی کوردی تەنانەت بۆ ناوەندگەراکان، نەتەوەپەرستە تووندئاژۆکان و پێشێلکارانی مافی پێکهاتەکانی ئێڕانی و لەوانە کورد، دژوارتر کردووە و زۆر ئاشکرایە کە بە پێچەوانە ڕێگەخۆشکەربووە بۆ خەباتی نەپساوەی گەلی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی.

لە ڕاستیدا خاوەنداریکردن لە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و پێداگری لە سەر ئەو حەقیقەتە کە سەرچاوە و هاندەرە سەرەکییەکەی کورد و کوردستان بووە، هەڵوێستێکی بەجێیە، بەڵام پاوانکردن و قەتیس کردنی ئیتر نە ڕەوایە، نە ڕاستە و نە بە قازانجی دۆزی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە. بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی نەتەنیا سنوورەکانی کوردستانی بەزاند و هەموو ئێرانی گرتەوە و بوو بە دیاردەیەکی جیهانی،بەڵکوو بەکارهێنانی ناوی کوردی ڕەمزی ئەو بزووتنەوەیە  واتە “ژینا” شانبەشانی مەهسا، جگە لە لایەن هێندێک ناوەندگەرای بەرچاوتەنگ نەبێ، ئاماژەیەکە بۆ دانپێدانانی سەرچاوە کوردییەکەی ئەم بزووتنەوە مەزنە. بەزاندنی ئەو سنوورانە و ئەوەی هەر چین و توێژێک بە هی خۆی دەزانێ و خاوەندارەتی دەکا دیاردەیەکی زۆر سوودبەخش و ئەرێنییە بۆ کورد. بە واتایەکی دیکە قەتیسکردن و پاوانکردنی ، بزووتنەوەکە بچووکتر دەکات و بە هیچ جۆرێک لە بەرژەوەندی و قازانجی کورد نییە.

گرینگە کە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە درێژەی خەباتی خەڵکی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی، بە هەموو پێکهاتەکانی، جێگە و پێگەی ئیستای خۆی لە دەست نەدا و لە پێشانگایەتی ئەو خەباتە بەردەوام بێ. بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوە، خەسارناسی و پشکنین و شەنوکەوکردنی لایەنە لاوازەکانی خەباتی نەتەوەیی کوردی رۆژهەڵات زۆر گرینگە و یەکێکە لە مەرجەکانی مسۆگەر کردن و گارانتی ڕیزی هەرە پێشەوەی خەباتی ئازادیخوازانەی دژی کۆماری ئیسلامی بۆ کورد.

ئاشکرایە ئەم خەسارناسی و لێکۆڵینەوە لە لایەنە لاوازەکانی خەباتی گەلی کورد دەبێ بەوپەڕی بەرپرسایەتی و دڵسۆزییەوە لە کەش وهەوایەکی هێمن و بە دوور لە دەمارگرژی حیزبایەتی بخرێتە بەرباس و شرۆڤەکاریەوە، بەڵام گرینگ و پێویستیشە بەبێ پێداهەڵدانی زیادی و ناپێویست  بێت. جەماوەری خەباتکاری کوردستان گەلێک جاران نیشانیان داوە کە هەر کات پێویست بێ ئامادەی ئەکت و جووڵەی شۆڕشگێڕانە هەن و تێچوونەکانیشی هەڵدەسەنگێنن و چاویان کراوەیە و لە ئاستێکی باڵای ووشیاری سیاسی بەهرەمەندن. لە هێندێک لە شارەکانی کوردستان ڕووداوەکانى پەیوەست بە ساڵیادی کوشتنی بەئەنقەست و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینى ئەم ڕاستییە بە ڕوونی دەخاتە بەردیدەی هەموو چاودێرێک،هەر بۆیە حیزب و لایەنە سیاسییەکان شان بە شانی شرۆڤەکاران و ئاکادمیستەکانی کوردستان ئەو ئەرکە واتە خەسارناسێکی جیددی و دڵسۆزانە بە جەماوەری کورد قەرزدارن. بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی وانەی زۆر بە نرخی تێدایە و جێی خۆیەتی بە تێروتەسەلی بخرێتە بەرباس و لیکۆڵینەوە. زۆر گرینگە دەسکەوتەکانی خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات نەک وەک پێشهاتێکی لەناکاو و کوتووپڕ، بەڵکوو وەک پرۆسەیەک وێنا بکرێ.

مەرجی هەرە گرینگ بۆ ئەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە داهاتووشدا  دەوری پێشەنگایەتی بگێڕێ و دەسکەوتی زۆرتر مسۆگەر بکات، دەرکەوتنی نەتەوەییە بەر لە هەر دەرکەوتنێکی حیزبی. بە بێ دامەزراوە نەتەوەییەکان گەیشتن بەو ئامانجە هاسان نییە، نەیارانی مافی کەمینە نەتەوەییەکان و بەر لە هەموویان نەیارانی نەتەوەی کورد، پێیانخۆشە کورد وەک حیزب دەرکەوێ نەک وەک نەتەوە. دەبێ نەیارانمان هیوابڕاو بکەین و برۆین بەرەو وێناکردن  دروستکردنی دامەزراوە نەتەوەییەکان.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٩, سەروتاری ژمارە ١٩٩ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات, سیامەک مەدەررسی, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/09/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکسیونی سێهەمین ساڵوەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە وڵاتی فەنلاند
بابەتی دواتر “خۆڕاگری” لە تیۆرەکانی هانا ئارێنت ؛ کوردستان وەک نموونە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?