By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: گەرانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڵاڵەی تەواوکردنی شەری غەزە؛ تەنافی دەوری ملی کۆماری ئیسلامی تووندتر دەبێتەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > گەرانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڵاڵەی تەواوکردنی شەری غەزە؛ تەنافی دەوری ملی کۆماری ئیسلامی تووندتر دەبێتەوە
وتار

گەرانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڵاڵەی تەواوکردنی شەری غەزە؛ تەنافی دەوری ملی کۆماری ئیسلامی تووندتر دەبێتەوە

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/10/11 at 7:56 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

تاکتیکی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی کە لە ئەدەبییاتی سیاسیدا بە دیپڵۆماسی لێواری هەڵدێر (binkmanship) ناوی دەرکردووە. واتە ڕاکێشکردنی کێشە و قەیرانەکان تا لێواری هەڵدێر جا ئینجا باج وەرگرتن لە دوایین خولەک. بەڵام ئەم تاکتیکە ئەم جارە کاری نەکرد و نەیتوانی پێش بە کاراکردنەوەی مێکانیزمی ماشە بگرێ. دوای نیزیک بە چەند مانگ تێکەڵاوێک لە چاوەروانی و هیوا لە ناو بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی، دڵەڕاوکێ و نیگەرانی لە ناو توێژەکانی لاینگری بە تاقمەجۆراوجۆرەکانی ڕێفۆرمخوازانیشەوە، سەرئەنجام ئەم مێکانیزمە لە سەر داوا و سکاڵای سێ وڵاتی ئەندام لە – بەرجام – بریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان چالاک کرایەوە و هەوڵ و کۆششەکانی دوو وڵاتی ئەندام هەمیشەیی شۆڕای ئەمنییەتیش، واتە ڕووسییە و چین بە مەبەستی پێشگرتن بەم بریارە، بێئاکام مایەوە. مانای چالاک کردنەوەی ئەم مێکانیزمە، گەرانەوەی تەواوی ئەو سزایانەیە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەورانی ئیدارەی باراک ئۆبامادا بە سەر ئێراندا سەپاندبووی و دوای  واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی بەرجام هەڵگیران. لەبیرمانە کە ئەم سزا و تەحریمانە کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەسەند کرابوو و تەنانەت ڕوسییە و چینیش واژۆیان کردبوو، بوون بە هۆکاری سەرەکی کە لە کۆتاییدا خامنەیی ناچار کرد بە واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتننامەی ناوکی کە بە بەرجام ناوزەد کراوە، ڕەزایەت بدا. کۆماری ئیسلامی لە تەمەنی نیزیک بە نیوە سەدە دەسهەڵاتی بەردەوام قەیرانی خوڵقاندووە و دوایی لەو قەیرانە کەڵکی وەرگرتووە بۆ باج هەستاندن لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی. قەیرانی بارمتەکان، قەیرانی هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە ڕێگای لق و پۆپەکانی (پرۆکسیەکانی)، قەیرانی باڵوێزخانەکانی وڵاتان لە تاران و  قەیرانی ئەتۆمی بە ڕەهەندە جیاوازەکانی وەک داخستنی دەنگۆی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لە زمان کار بەدەستێکەوە و پاساوهێناوە و ڕەدکردنەوەی لە زمانی کار بەدەستێکی دیکەوە و درێژە پێدان بەو کایە و گەمەیە بە مەبەستی سەپاندنی مەرجەکانی خۆی لە دانوستانە دوور و درێژەکاندا.

تا ماوەیەک لەوەپێش ئەم شێوە لە هەڵسوکەوتە دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەکی زۆر بۆی لوابو بە جۆرێک وەک ناسینەیەکی کۆماری ئیسلامی لە دونیای دیپلۆماسی و ئەکتی سیاسی لە پێوەندییەکانی نێونەتەوەیی ناسرابوو و بەشێکی زۆری دونیای موتەمەدنیش ملکەچی ببون و لە باشترین حاڵەت لەگەڵیان هەڵدەکرد و زۆر جاریش باجیان پێدەدا.دروست کردنی قەیران و ساتوسەودا پێکردنی بوو بە ناسینەی کۆماری ئیسلامی.

دوو ساڵ لەوەپێش لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ بەدوای هێرشە تێرۆریستییەکەی حەماس بۆ خاکی ئیسرائیل، هەنگاو بە هەنگاو سەرەتای ئاڵوگۆڕێکی بنەرەتەتی لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و لە گەڵ ئەوەش جێگە و پێگەی کۆماری ئیسلامی چ لە ئاستی ناوچە و نێونەتەوەیی، دەستی پێکرد. ئەو بەڵگانەی دوایی لە تونێلەکانی حەماس دەستکەوتن ئاشکرای دەکات کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەستیان لە ئامادەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی تێرۆریستی حەماس بووە و تەنانەت لە سەر داوای حەماس، پشتیوانی داراییشیان وەئەستۆ گرتووە. لەوانەیە ئەمە بۆ لێکۆڵەران و شرۆڤەکاران و بە تایبەت بەرهەڵستکارانی ڕژیم زۆر هەواڵێکی چاوەرواننەکراو نەبێت و لەو بارەوە زۆر زانیاری و نیشانە هەبوون کە ئەو ڕاستییەیان دەسەلماند. ئەوەی لێرە جێگای ئاماژەیە خەراپ هەڵسەنگاندنی ئەو هێرشە تێرۆریستییەی حەماسە. حەماس بۆ فرۆشتنی ئەم پلانە بە کۆماری ئیسلامی و ڕازیکردنی ڕژیم بە پشتیوانی ماڵی و دارایی، وەک دەستپێکی سرینەوەی ئیسرائیل لە سەر خەریتەی زەوی وێنای دەکا. بۆیەش خامنەیی لە هەوەڵین وتارەکانی دوای هێڕشەکەی ٧ی ئۆکتۆبر ئەوە بە گورزێکی کوشەندە لە ئیسرائیل دەزانێ کە بە هیچ جۆرێک بۆ ئیسرائیل قەرەبو ناکرێتەوە. بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە حیزبوڵڵای لوبنانیش بە بێ هیچ هەرەشەیەک لە لایەن ئیسرائیل بۆ ڕۆژی دوایی بریاری پشتیوانی لە حەماس بە ئاراستەکردنی موشەک بەرەو ئیسرائیل بە کردەوە خۆی لە شەرەکە هەڵدەقورتێنێ.

شکستەیەک لە دوای یەکەکانی نیابەتییەکانی کۆماری ئیسلامی وەک حیزبوڵڵا و حەماس، ئۆپێراسیۆنەکانی ئیسرائیل و کوشتنی مۆرەکانی ڕژیم لە سورییە و تاران، ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد وەک تەنیا هاوپەیمانی ڕژیم لە ناوچەکە و سەرئەنجام جەنگی ١٢ ڕۆژە و سەرکەوتنە بێوێنەکەی ئیسرائیل و باڵادەستییەکەی لە باری سەربازی و زانیاری و هەواڵگرییەوە، بۆ بە سەرەتای ئاڵ و گۆرێکی بنەرەتی لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و هاوسەنگی هێزکانی بە تەواوی گۆڕی.

ئەم پێشهاتانە بوو بە هۆی ئەوە دیپلۆماسی لێواری هەڵدێر بۆ کۆماری ئیسلامی کارامەیی خۆی لە دەستبدا و بە پێچەوانە بە دژی رژیم هەڵگەرێتەوە. سەرئەنجام ئەو چاڵەی کۆماری ئیسلامی هەڵیکەندبوو و ئەو داوەی داینابو بۆ نەیارانی، خۆی تێیکەوت و تەنافی داوەکە بەهەر پەلەقاژەیەکیش زۆرتر لە مل و جەستەی دەهاڵێ و زۆرتر بەرەو هەڵدێری دەبات. لە پرسی چالاک کردنەوەی مێکانیزمی ماشە واتە گەرانەوەی سزاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوا بە دوای ئەوەش گەڵاڵەی ترامپ بۆ تەواو کردنی شەری غەزە بە ئاشکرا دەری دەخەن کە دیپلۆماسی لێواری هەڵدێر بە دژی خۆی هەڵگراوەتەوە. پێشتر لە قەیرانەکان و ئەو کێشانەی هەڵقوڵاوی ئەو قەیرانانە بوون، درێژکردنەوەی کات لە دانوستانەکاندا لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی بە کار دەهێندرا ئێستا هاوکێشەکە تەواو پێچەوانەی بۆتەوە. کات لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی نیە. پارانەوە و ڵاڵانەوەی ڕژیم بۆ سەر لە نوێ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بێمەرج و تەنانەت ڕاستەوخۆ، لە هەمان کاتدا بێمەیلی و بێمنەتی ئامریکا پێماندەڵێ کە ئەوە کۆماری ئیسلامیە کە بەرەو لێواری هەڵدێر دەروا نەک بەرامبەرەکانی لە قەیرانەکان و دانوستانەکاندا.

بە هەموو ئەوانەشەوە دیسانیس پرسیارێک دەمێنێتەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی هەست دەکا هاوکێشەکە گۆڕدراوە و ئەوە خۆیەتی کە بەرەو هەڵدێر دەروا، ئەی بۆچی ملکەچی مەرجەکانی سێ وڵاتەکەی ئورۆپا نەبوو، بەو مانایە یەکەم ئیزن بدا کە ئاژانسی ئەتۆمی بە بێ هیچ رێگری و بەربەستێک هەموو بنکەکانی پێوەندیدار بە چالاکی ئەتۆمی بپشکنێ، ئاشکرا کردنی شوێنی ئەو چوارسەد کیلۆ ئۆرانیۆمە لە سەتا شەست پیتێندراوە، و دەستپێکردنی سەر لە نوێی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئامریکا.

وەڵام بەو پرسیارە دەتوانێ فرە ڕەهەندی و پێویستی بە لێکۆڵینەوە و شرۆڤەکاری لە گۆشەنیگای جیاوازە بێت. لە ڕاستیدا ڕژیم تا لانیکەم یەک مانگ لەوە پێشیش هیوایەکی بوو بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستن و تەیار کردنەوەی نیابەتییەکانی بۆیەش حیزبوڵڵا کە تەنانەت ئامادەش بوو چەک بکرێ، سەرلەنو دەنگ هەڵدبڕی و دەست دەکاتەوە بە بەرەنگاربوونەوە و هەروگیف کردن و… هۆکارێک دەتوانێ هەمان کێشەی کۆنی ڕژیم بێ واتە خەراپ هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی هەڵەی قۆناغەکان و لەوە زۆرتر بێتوانایی لە دیتنی هاوکێشە و هاوسەنگییە تازەکان.

هۆکاری هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەو قۆناغەدا هەرچی بێت و هەرچەندیش فرە ڕەهەند بێت دەبێ ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە لەم قۆناغەدا و دوابەدوای شەڕی دوازدە ڕۆژە، کارامەکردنی مێکانیزمی ماشە و لە ئاخرین پەردەی ئەم سناریۆیە واتە گەڵاڵەی ترامپ بۆ غەزە، کۆماری ئیسلامی لە عەرزی واقع دا ئامریکا و ڕۆژئاوا نەک دانوستان بەڵکو تەسلیم و ملکەچبوونی بێ ئەملاوئەولایان خستۆتە بەردەستی کۆماری ئیسلامی.

کۆماری ئیسلامی چ بە شەڕ یان بە بێ شەڕ تەنیا بژاردەی تەسلیم بەرامبەر خۆی دەبینێ. بەڵام بۆ کۆماری ئیسلامی سناریۆکە تەنیا بە تەسلیم بوون بەرامبەر بە ڕۆژئاوا و ئامریکا تەواو نابێ.ڕژیم زۆر چاک دەزانێ لێکەوتەکانی تەسلیمێکی بەو جۆرە و سووک و چروک بوونی لێکەوتەی ماڵ وێرانکەری لە ناو پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی و بە تایبەت هێزی سەرکووتگەرەکەی دەبێت و لەوە ئاستەمتر هاوسەنگی لە بەین دەسەڵات دیکتاتۆری ئایینی و خەڵکی نارازی و وەگیان هاتوو دەتوانێ بە شێوەیەکی بنەڕەتی بە قازانجی خەڵک بگۆڕدرێ و جەماوەری بەرهەڵستکار لە کاتێکی گونجاو کار تەواو کەن و تەنافی داری گەردنی کۆماری نیفرەت و سێدارە بکێشن و کۆتایی بە تەمەنی نگریسی نیزیک بە نیو سەدەی بێنن.

TAGGED: ئاسۆی رۆژهەڵات ژمارە ٢٠٠, ئاسۆی ڕۆژهەڵات, سیامەک مودەررسی, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/10/11
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر مافەکانی منداڵان و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی منداڵان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە
بابەتی دواتر شیکاریی کوردستان بە تیۆری” کۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی” 

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?