By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سەری ڕێز بۆ ئیرادە و بوێری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنەوێنین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > سەری ڕێز بۆ ئیرادە و بوێری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنەوێنین
ڕاگەیاندن

سەری ڕێز بۆ ئیرادە و بوێری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنەوێنین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/10/31 at 12:43 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن
بەشداریی بەرینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢١ی خەرمانان بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ ورەبەرزی و دلێریی خەڵکی کوردستان. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمڕۆژەدا نیشانیاندا وەکوو ٤٠ ساڵی ڕابردوو بەرانبەر بە سەرەڕۆیی و ملهۆڕیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێدەنگ نابن و یەکگرتووانە بەرانبەر بە دیکتاتۆری و دەسەڵاتی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران هاتنەدەنگ و هاوپشتیی خۆیانیان نواند.

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مانگرتنی سەرتاسەریان دیسانەوە وەکوو سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنگی نا یان دا بە دیکتاتۆری و تیرۆر و دەسەڵاتی دواکەوتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ناڕەوا بوونی ئەم دەسەڵاتە و نەخوازراوبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان دیسانەوە بە دەنگی بەرزی جەماوەری یەکگرتوو هاوارکرا.

ئەم هاوپشتی و بوێری و دلێرییەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە یەکێک لە دڕندەترین دەسەڵاتەکانی مێژووی هاوچەرخ نواندیان، جێگەی ڕیز و پێزانین و پیرۆزباییە. ئەمڕۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سینگی ڕووت لەبەر نێزەی ڕووتی ستەم سپەرداربوون، ئەمڕۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشنیاندا چۆن بژی لە چەندە بژی بۆیان گرینگترە و وەکوو هەموو ساڵانی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەن لە گیان و ماڵی خۆیان مایە دانێن بۆ بەرگری لە مافە ئینسانییەکان و هەڕەشە و هێزی پڕچەکی سوپای داگیرکەر ناتوانێ ئیرادەی پۆڵایینیان بشکێنێ.

ئەم مانگرتنە هاوکات پەیامێکی پێیە بۆ حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامی هاوپشتی و هاوکاری کە ڕەمزی سەرکەوتنە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی. خەڵکی ڕۆژهەڵات دیسان نیشانیاندا کاتێک حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکگرتووانە کاردەکەن بۆ بەرپەرچدانەوە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی و کاتێک بەشێوەی هاوبەش بەرەوڕووی ستەمکارییەکانی کۆماری سێدارە دەبنەوە خەڵکیش بە ورەیەکی بەرزتر و ئیرادەیەی بەهێزتر دێنە مەیدان و ئامادەی فیداکاریی زیاتر و خۆبەخشیی زیاترن.

مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵات پەیامێکیشی بۆ ئەو کەسانە پێبوو کە دەیانەوێ ڕەوایەتی تێکۆشانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ٤٠ ساڵ هاواری حەقخوازی و ئازادیخوازی ئەو گەلە و گیانبەختکردنی هەزاران خەباتکاری ئەو ڕێگایە بکەنە قوربانیی مەسڵەحەتەکانیان.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەکوو یەکێک لەو حیزبە سیاسیانەی چالاکانە بەشدار و پشتیوانی بانگەواز و ڕێکخستنی ئەم مانگرتنە بوو، سەری ڕێز بۆ ئیرادە و بوێری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنەوێنێ و پیرۆزبایی گەرمیان لێدەکا و بەڵێنیان لەگەڵ تازەدەکاتەوە کە هەموو هێز و توانای خۆی بۆ ڕزگاری خەڵکی چەوساوەی کوردستان لەدەسەڵاتی دواکەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخاتەگەڕ و هەوڵی تەواو بۆ هاوکاریی بەرینتری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدات. ئێمە چڕکردنەوەی ئەو هەوڵە بە باشترین سپاس و پێزانین بۆ دلێری و نەترسیی خەڵکی مانگرتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانین.

سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانە و ئازادیخوازانەی گەلی کورد
بژی هێزی جەماوەری یەکگرتوو بەرانبەر بە دیکتاتۆری و دواکەوتوویی

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/09/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی كرد
بابەتی دواتر سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?