بە داخەوە ئاگادار كراینەوە كە شەوی پێنجشەممە 29/8/1393، دایە ئایشێ رەش، دایكی دوو هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵەی لەشاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكردە.
دایە ئایشێ دایكی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی كۆمەڵە هاوڕێ سلێمانو هاوڕێ سەلاح سەعیدییە كە وەك ژنێكی نیشتمانپەروەرو دڵسۆز هەموو كات هاوڕێو پشتیوانی رۆڵەكانیو هاوڕێیانی كۆمەڵە بووە.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لەهەموو كەسوكارو بنەماڵەی بەڕێزی دایە ئایشێ دەكەینو هیواخوازین دوا خەمی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان