بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچەی مەریوانەوە دەگەن، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی پێنج شەممە ٢ی مانگی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی گوندی “چناره”ی مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە..
قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە باس لە کوژرانی دوو ئەندامی سپا دەکات. ئەو دوو ئەندامەی سپای پاسداران “عوسمان جیهانی” و “ناسر ئەمینی” خەڵکی مەریوانن..
شایانی باسە حاجی عوسمانی جیهانی کە زیاتر لە چوار دەیە بوو بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی بوو،ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ بوو خانەنشین کرابوو، و لە نزیک ئیدارەی موخابرات و بانکی کەشاوەرزی مەریوان خەریکی تەسبیح فرۆشی بوو کە سپای پاسداران بۆ ئەم شەرە بانگیان کردووەتەوە و سەرەنجام پاش ساڵانێکی دوورودرێژ لە خۆش خزمەتی بە کۆماری ئیسلامی و ئەزییەت وئازاردانی خەڵکی کوردستان بە سزای خیانەتەکانی گەیشت.جێگای ئاماژەیە کە ئەمڕؤ پێنج شەممە هێلیکۆپتێرەکانی سپای پاسداران بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێنەوە..
لە ئاکامی شەروپێکدادانێکی چەکداریدا لە ناوچەی مەریوان دوو بەکرێگراوی رژیم کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
