By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: لە شاری سنە دایکێکی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و وەفاداری کۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیانکرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > لە شاری سنە دایکێکی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و وەفاداری کۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیانکرد
Uncategorized @kuکوردستانهەواڵ

لە شاری سنە دایکێکی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و وەفاداری کۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/04/26 at 8:48 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووە ،بەداخەوە رۆژی شەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە حەمیدە محەمەدی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. دایە حەمیدە دایکی پۆلێک لە تێکۆشەرانی کۆمەڵەیە کە بەشێک لە باشترین ساڵەکانی تەمەنیان لە پێناو شۆرشی چەوساوەکانی کوردستاندا تەرخانکردووە. حەمیدە خانم دایکی هاورێ فەرزاد محەمەدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و هەروەها دایکی هاورێیان جەبار و فەردین محەمەدی و دایە گەورەی هاورێیان وریا محەمەدی و زانیار حسین پەناهی لە تێکۆشەرانی دێرین و ناسراوی کۆمەڵە بوو.
دایە حەمیدەش وەک زۆربەی دایکانی ئەم کوردستانە بە پێشکەشکردنی جگەرگۆشە و رۆڵەکانی خۆی بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان بووەتە خاوەنی لاپەرەیەکی زێرینی مێژووی جووڵانەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد. دام و دزگا سەرکوتگەرەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بەرادەیەک لە ورە و ئیرادەی دایە حەمیدە نیگەران بوون کە هەرەشەی لێ سەندنەوەی پاسپۆرت و پێشگرتن لە سەفەر و چوونەدەرەوەی وڵاتیان لێدەکرد.بەڵام هەموو جارێک بەوپەری سەربەرزی و سەرکێشییەوە پارێزگاری لە نازناوی” دایکە سنەیی” دایکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە دەکرد.
زۆر بەداخەوە ئەم دایکە خۆراگرە سەرنجام بەهۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا دڵە گەورە و پر لە هیواکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و کۆمەڵە و ئازیزانی بەجێهێشت.
ئێمە بەم بۆنەوە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە هاورێ فەرزاد محەمەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هەروەها هاوڕێیان جەبار، فەردین، وریا و زانیار و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی دایە حەمیدە محەممەدی بەرزوبەرێز بێت.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٤ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/04/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مهاباد ماڵئاوایی لەژیانکرد
بابەتی دواتر راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکار

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?