By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥
وتار

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/20 at 7:42 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، زۆربەی پێشێلکاریەکان لەم مانگەدا لە بوارەکانی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانە، جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدان و توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان لە دژی کۆڵبەران بووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەم مانگەدا ٦٢ حاڵەتی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی شارۆمەندانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی تۆمار کردووە، لەم مانگەدا ڕێژەی دەستبەسەر کردنەکان لە چاو مانگی پێشتوو ٣٤ لەسەد کەمی کردووە، زۆربەی هەرەزۆری دەستبەسەر کردنەکان بە شێوەی خۆسەرانە، بەبێ بانگ کردنی پێشوەختە و بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوەئەنجام دراون. زۆربەی دەستبەسەر کردنەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆن، چالاکی مەدەنی و سنفی، چالاکی میدیایی و لەم دواییانەش تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بووە. لەم مانگەدا ١٠ زیندانی لە کۆیی گشتیدا سزای ١١٢ ساڵ زیندانیکردنیان بە سەردا سەپێندراوە و بۆ تێپەڕاندنی سزاکانیان ڕەوانەی زیندانەکان کراون.

لە مانگی ئاگۆست لانیکەم ٢٨ شارۆمەندی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون ، پازدە کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان ، یازدە کەس بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست و دوو کەسیش بە تۆمەتی موحاڕبە لە سێدارە دراون. ڕێژەی لە سێدارەدانەکان لەم مانگەدا لە چاو مانگی جولای سەد لە سەد و لە چاو مانگی ئاگۆستی ساڵی پار ١٣٣ لە سەد زیادی کردووە.

لەم مانگەدا زیندانیەک دوای ئازاد کرانی لە زیندان بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستدا و زیندانیەکیش لە ناو زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

سەبارەت بە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لەم مانگەدا پێنج کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراو یان بریندار بوون ، کۆڵبەرێک بە ناوی رەحمان رەسوڵزادە خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون. دیاردەی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی هەلی کار و جیاکاری سیستماتیک لەم ناوچەیە بووەتە کارێکی ڕۆژانە بۆ دەستخستنی بژیوی ژیان ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە لە سنوورەکان هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و بە تەقەی ڕاستەوخۆ زیانیان پێدەگەینن.

سەبارەت بە کرێکاران لەم مانگەشدا هاوشێوەی مانگەکانیتر بە هۆی کەمتر خەمی بەرپرسانی ئیدارەی کار ، خاوەن کارەکان و نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار سێ کرێکار لە کاتی کاردا گیانیان لە دەستداوە. لە سەرانسەری ئێراندا زیاتر لە ٩٢ لە سەدی کرێکاران بە شێوەی گرێبەستی یان ڕۆژانە کار دەکەن و ئەمنییەتی کاریان نیە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە لە کاتی ڕوودانی هەر چەشنە ڕووداوێکی نەخوازراودا هیچ بیمەیەک نایانگرێتەوە و سەرجەم تێچوویی دەرمانیەکە لە ئەستۆی خۆیان دەبێ و لە ئەگەری گیانلەدەستدان لە شوێنی کار بە هیچ شێوەیەک بنەماڵەکانیان قەرەبوو ناکرێنەوە.

دیاردەی خۆکوشتن لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆیی هەژاری، بێکاری، کێشەی کۆمەڵایەتی، بێ هیوایی، نەبوونی کەشی ئازاد بۆ ژیان و نەمانی پاڵنەر بۆ داهاتوو بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی بە ئەمنییەتی کردنی ناوچەکە، نەڕەقساندنی هەلی کار، دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن، سنووردار کردنی سەرجەم ئازادیەکان و هتد بەرپرسی ڕاستەوخۆی بێ هیوا بوونی خەڵکی کوردستانە کە دەگەنە ئاستێک لە خراپی باری دەرونی کە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن و تا ئێستا کاربەدەستانی حکومەت هەوڵی هیچ جۆرە خەسار ناسیەکیان لە سەر ئەم دیاردەیە نەداوە، لە مانگی ئاگۆستدا هەشت کەس کە پێکهاتوون لە سێ ژن و پێنج پیاو لە شارەکان و ئاواییەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و سەربازێکیش لە کاتی بە سەر بردنی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە پادگان کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و مینە تازە چێندراوەکان بە تایبەتی لە ناوچە سنووریەکان مەترسی جیدین لە سەر ژیانی شارۆمەندانی کورد لەم مانگەدا بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە شاری دیواندەرە چوار منداڵ بریندار بوون کە دۆخی تەندوستی دوو کەسیان ناجێگیرە .

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا کۆنواسیۆنی ئەتاوا (پەیماننامەی قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کۆکردنەوە، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی مینە دژە مرۆییەکان)ی واژۆ نەکردووە و نەچوەتە پاڵ ئەم ڕێککەوتنەوە.

ئەم کۆنواسیۆنە که لە ساڵی ۱۹۹۷ داڕێژراوە و لە ساڵی ۱۹۹۹، کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئامانجی نەهێشتنی بە تەواوەتی مینە دژە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دروستکراوە و تا ئێستا ۱۶۵ وڵات پەیوەندییان پێوە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێران نه تەنیا نەچووەتە پاڵ ئەم کۆنواسیۆنەوە، بەڵکو لە هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان، به‌تایبەت لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا وەک کوردستان و ئیلام، مینی نوێی چاندووە.

ئەم دۆخە زیانێکی بەرچاوی مرۆیی لێکەوتووەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ۱۰ کەس لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆکاری تەقینەوەی  مینە چێندراوەکانی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عراق یا مینی تازە چێندراوەکان ، کوژراو یان بریندار بوون. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥وە تا ئێستا ٨ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەستداوە یان بریندار بوون.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ١٩٨, ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥, کۆمەڵە, مانی مەلەک
KomalaMedia 2025/09/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لە یادەوەریی ئازارەوە تا سەمای ئازادی
بابەتی دواتر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئاکسیونی سێهەمین ساڵوەگەری سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە وڵاتی فەنلاند

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?