By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: مەبەستە سەرەکییەکانی چەتەگەریی دەریایی سپای پاسداران لە کەنداو-ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > مەبەستە سەرەکییەکانی چەتەگەریی دەریایی سپای پاسداران لە کەنداو-ئارام مودەڕیسی
Uncategorized @kuهەواڵوتار

مەبەستە سەرەکییەکانی چەتەگەریی دەریایی سپای پاسداران لە کەنداو-ئارام مودەڕیسی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/01/12 at 12:34 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە رۆژانی سەرەتای مانگی ژانوییەدا کە لەراستیدا لە رووی پێشهات و رووداوە جۆراوجۆرە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستییەکان و،ئەگەری گۆرانکارییە کاریگەرەکانی ناوچەییەوە لە هەرە رۆژە گەرمەکانی بەردەممانن،کۆماری ئیسلامی وەک لایەن و هۆکارێکی سەرەکی ئەم کێشمەکێش و ململانێیانە، بە دەست بەسەرداگرتنی پاپۆرێکی بارهەڵگری کۆرەی باشوور و گلدانەوەی زۆرەملێی ئەو پاپۆرە لە بەندەرعەبباس،وەک سەنتەری ئاژاوە و بشێوینانەوە بوو بە چەقی سەرنج و روانینی ناوەندە جۆراوجۆرە جیهانییەکان.

هەرچەند هێزە دەریاییەکانی  سپای پاسداران لە کاتێکدا و بە بیانووی پرۆپووچی پیسکردنی ژینگە لە هەوڵی پاساوهێنانەوە بۆ ئەم کارەی خۆیانن ،بەڵام دژکردەوەی خێرای کۆرەی باشوور بە ناردنی هێزی تایبەتی “بەرەنگاربوونەوەی دزە دەریاییەکان” و بارودۆخی تایبەت و هەستیاری جیهانی و ناوچەیی و پەلەقاژەکانی رژیم بۆ خۆقوتارکردن لەو دۆخە نالەبارە و پێشینەی پیلانگێریی لەم چەشنە،سیاسەتی بارمتەگرتن بە مەبەستی سیاسی و ئابووری و نیزامی رژیمی ئیسلامی بە رۆشنی خستەبەرچاو.

لەراستیدا و لە کاتێکدا کە بە پێی راپۆرتی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران و بە هۆی جێگیرکردنی دەیان پادگان وبنکەی سەربازی و مووشەکیی سپای پاسداران وجموجۆڵی هێزە جۆراوجۆر سەربازییەکانی رژیم لە کەناراوەکانی باشووری ئێران،یەکێک لە هۆکارە گرینگ وسەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگە و مەترسی تێداچوونی زیندەوەرە ئاوێیەکانی کەنداو خودی سپای پاسدارانە، بیانووی پیسکردنی ژینگە وەک  هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو پاپۆرە،پاساوێکی لاواز و گاڵتەئامێزە.بە تایبەت بەم هۆکارانەی خوارەوە هیچ گۆمانێک بۆ سەلماندنی پرۆژەیەکی لەپێشدا دیاریکراوی بەرنامەبۆدارێژراو بە مەبەستی قۆستنەوەی هەلی  سیاسی و ئابووری و نیزامی رژیمی ئیسلامی  نامێنێتەوە.

 ١-هەرچەند وڵاتی کۆرەی باشوور وەک هێندێک لە ولاتانی ناوچەکە پێوەندییەکی ئاسایی و دۆستانەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بووە و بە پێی وتەی کارناسان و چاودێرانی سیاسی و ئابووری کۆماری ئیسلامی کۆرەی باشووری وەک ناوەندێکی لەبار بۆ رێکخستن و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بازار وئابووری خۆی بەکار هێناوە و، کۆرەی باشوریش لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە بە هۆی کرینی نەوت قەرزداری ئێرانە کە لە ژێر کاریگەری گەمارۆکانی ئامریکادا و سەرەرای هەوڵەکان وچاوەروانییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بەڵام ملی نەدا بە شکاندنی بریاری دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی ئێران لە دەرەوە و ئەو بڕە قەرزەی بۆ ئێران نەگێرایەوە کە نزیکەی هەشت ملیارد دۆلارە.

٢-حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا دەستی داوەتە ئەو رێگری وچەتەگەرییە دەریاییە کە زیاتر لە هەموو کاتێک پێگەی لە ئاوەکانی کەنداودا لاوازە و بە هۆی هەرەشەکانی لەبابەت رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوت و داخستنی باریکەرێی ستراتژیکی هۆرمۆز،ئامادەبوونی هێزە دەریاییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و،هاوکات تەبایی و یەکگرتوویی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو لە ژێر چاوەدێری و راسپاردەکانی ئامریکا روولەزیاد بوونە و،پرۆسەی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئیسرائیل و ولاتانی کەنداو بازنەی گەمارۆکانی ئێرانی تەنگتر کردۆتەوە.هەر لە درێژەی رەوتی تەریکخستنەوەی زیاتری ئێران و هاوکات لەگەڵ ئەم رێگرییە دەریاییەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە دانیشتنی ٤١یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا لە سعوودیە و بە ئاسایی بوونەوەی پێوەندی ولاتانی ناوچەکە لەگەڵ قەتەر دەرفەتی دەستێوەردان و مانۆری ئێران زۆر کەمتر بۆتەوە.هەر بۆیە حکوومەتی ئێران بۆ شاردنەوەی نیگەرانییەکانی خۆی و لە درێژەی سیاسەتی هێژمونخوازی خۆیدا و بۆ سەلماندنی ئەوەیکە گۆیا ژاندارمی کەنداوە دەستی بۆ ئەم پاپۆرە کۆرەییە برد و بە سەرنشینەکانییەوە بە بارمتەی گرتووە.

٣- کۆماری ئیسلامی پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەو زنجیرە شکستە ئابرووبەرانەیەی کە لە ناوچەکە تووشی بووە،لە یەک ساڵی رابردوودا وسەرەرای ئەو دۆخە نالەبارە ئابوورییەی بەرۆکی کۆمەڵگای ئێرانی گرتووە و هەموو بنەماکانی ژیانی هاوڵاتیانی لەگەڵ مەترسی دارمان و تێداچوون بەرەوروو کردوەتەوە، بە خەرجکردن و تەرخانکردنی پووڵ و تێچوویەکی خەیاڵی و بە سازدان ورێکخستنی تاقم و گرووپی جۆراجۆری رادیکاڵ و تووندئاژوو لە وڵاتانی ناوچەکە و پرچەککردنیان و ،بە دنەدانی هەستی دژەئامریکایی لە ناوچەکە و ،بە فروفیشاڵ و خۆرانان بەوەیەکە گۆیا لە ساڵرۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانیدا بە هێرشکردنە سەر هێز وبەرژەوەندییەکانی  ئامریکا و تەنانەت وڵاتانی دۆست وهاوپەیمانی ئامریکا،تۆڵەی قاسم سولەیمانی دەکاتەوە،سەرنجی بیرورای گشتی بە تایبەت لە رۆژی ٣ی ژانوییەدا کە ساڵرۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی بوو بەرەو ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران راکێشابوو، بۆ خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی هەرەشەکانیان و بە لارێدابردنی ئەو سەرنجەی لەوبارەوە خرابووە سەریان پێویستیان بە نانەوەی ئاڵۆزی و سازکردنی قەیرانێکی لاوەکی بوو.

لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە کۆماری ئیسلامی دەربازبوونی خۆی و لەسەرپێراگرتنی ئەم سیستمە لەرزۆک ودارووخاوەی خۆی بە دوو فاکتەری سەرەکییەوە گریداوە:

یەکەم، وەگەرخستنەوەی گەڕێکی نوێ لە دانووستاندن و وتووێژ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئامریکا و وڵاتانی ئورووپایی و زیندووکردنەوەی رێکەوتنی ناسراو بە “بەرجام” و،بە مەبەستی سەپاندنی ئامانجەکان و بالادەستی خۆی لەئەگەری دەستپێکردنەوەی  دانوستاندنەکاندا،لە لایەکەوە دەستی بردووە بۆ بردنەسەرەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم و پەرەدان بە پرۆژەی مووشەکی و،لە لایەکیترەوە لە رێگای نانەوەی ئاژاوە و بشێوی لە ناوچەکە و هەرەشەی کردەوەی شەرخوازانە  بووەتە مەترسی  بۆسەر ئەمنییەت وئاسایشی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووری لە ناوچەکە.

دووهەم: سەرکووتی بزووتنەوە سیاسی و مەدەنی و جەماوەرییەکان و، کپکردنی دەنگی بیرجیاوازان و رەخنەگران و نارازییەکانی ناوخۆ و داسەپاندنی کەشی ترس وتۆقاندن و داپڵۆسین بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و بەدەستەوەگرتنی هەموو جومگە ئابووری و سیاسی و کۆمەلایەتییەکانی وڵات.

ئەم مافیای دەسەڵاتە لە پێناو مەیلی هەوسارپساوی دەسەڵاتخوازیی خۆیدا لەچەشنی قوماربازێکی دەستبەتاڵ و ئیفلاسکردوو، لەسەر ژیان و مان و نەمانی خەڵکی ئێران گرەوی کردووە و،لەئەگەری سووتانی کارتەکانی دەستی و لەدەستدەرچوونی دۆخەکە و سیاسەتی شێتانە وشەرەنگێزانەی،کۆمەڵگای ئێران و ناوچەکە دەکاتە سووتمانی ئاگری شەرێکی ماڵوێرانکەر.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی مایەی نائەمنی و ئاژاوە و ناسەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و،تەنیا بە نەمانی دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران ئەمنییەت و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/01/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دواڕۆژ ژمارە ١٠١
بابەتی دواتر پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک عەلی میرەکی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?