By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: “ناوه‌ندی هاوكاریی”حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات راگەیەنرا
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > “ناوه‌ندی هاوكاریی”حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات راگەیەنرا
کوردیهەواڵ

“ناوه‌ندی هاوكاریی”حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات راگەیەنرا

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/01/21 at 12:40 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌چوو بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان” درا.

ئه‌مرۆ 30 به‌فرانباری 1396، 20ی ژانویه‌ی 2018، پێنج حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، سازمانی خه‌باتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) له‌ ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌‌و پاش چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆ، بڕیاریاندا له‌سه‌ر پێكهێنانی كومیته‌یه‌كی هاوكاری به‌ناوی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران”‌و ناوه‌نده‌كه‌ش له‌ئه‌مڕۆوه‌ به‌فه‌رمی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا پاش ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ناوی ناوه‌نده‌كه‌ كرا، گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی به‌شداریی حیزبه‌كانی له‌ ناوه‌نده‌كه‌دا كرا كه‌ سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی بڕوابوون به‌ روخانی كۆماری ئیسلامی‌و ئێرانێكی دیموكراتیك، فیدراڵ‌و سیكۆلاره‌ كه‌ تێدا مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌وانه‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد تێیدا ره‌چاو بكرێت.

هه‌روه‌ها قسه‌ له‌سه‌ر كارو ئه‌ركه‌كانی “ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران” كرا كه‌ له‌ چه‌ندین خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌: له‌وانه‌‌و سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی سازدانی گفتوگۆ‌و دیالۆگ‌و ئاماده‌كارییه‌ بۆ پێكهێنانی ئیئتیلاف، به‌ره‌ یان چه‌ترێكی هاوبه‌ش‌و درێژخایه‌ن بۆ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراودا، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا قسه‌و باسی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌نده‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ دانانی میكانیزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لایه‌نه‌كان‌و په‌یوه‌ندیی سیستماتیكی نێوان ئه‌ندامانی “ناوه‌ند”ه‌كه‌. هه‌روه‌ها قسه‌وباسێك له‌سه‌ر به‌شداری حیزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ له‌و ناوه‌نده‌دا كرا‌و قسه‌ی زیاتر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دانرا.
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ كاره‌كانی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران” هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر رووداوو پێشهاته‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی هاوبه‌ش‌و قسه‌و لێدوان بۆ میدیاكانه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دیاریكرا كه‌ خۆی له‌ چه‌ند خاڵ ده‌بینێته‌وه‌‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا قسه‌‌و باسیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/01/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی پلێنومی هەشتی کۆمەڵە بۆ هێڵی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە
بابەتی دواتر راگه‌یه‌نراوی كۆمەڵە “هێرش بۆ سەر عەفرینی رۆژئاوای كورستان مەحكوم دەكەین”

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?