By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوكاریی: ١٦ی سەرماوەز دژ بە میلیتاریزم و سەركوت لە كوردستان كۆدەبینەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناوەندی هاوكاریی: ١٦ی سەرماوەز دژ بە میلیتاریزم و سەركوت لە كوردستان كۆدەبینەوە
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوكاریی: ١٦ی سەرماوەز دژ بە میلیتاریزم و سەركوت لە كوردستان كۆدەبینەوە

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/12/03 at 7:55 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵكی خەباتكاری كوردستان!
كچان و كوڕانی كۆڵنەدەری كوردستان!

زیاتر لە دوو مانگ و نیوە خەبات و شۆڕشی ئێوە نەك هەر بووەتە هۆی پتەوكردنی بێ وێنەی پێوەندی خەڵكی كوردستان و گشت ئێران، بووە بە بنەمای لێك تێگەیشتن و پوچەڵكردنەوەی درۆ و دەلەسەی نەیاران و دوژمنانی كورد و، لە هەمانكاتدا كۆڵەكەكانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی بە توندی لەرزاندووە. هەربۆیە ئەو رژێمە نگریسە بەوپەڕی بێڕەحمی و بە توندترین شێواز كوردستان سەركوت دەكات.
ئێوەی دوژمن بەزێن توانیتان بە ژیری پیلانەكانی رژیم پوچەڵ بكەنەوە و دەبینین ئەوڕۆ هەموو گەل دەنگیان یەكی گرتووە و شكۆیەكی بەخشیوەتە شۆڕشی ژینا و هەموو ئێران بە دیدی لێ فێربوون دەڕوانێتە كوردستان.
لەم رۆژانەدا بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی خوێندكار بانگەوازی چەند ڕۆژ خۆپیشاندان كراوە لە سەراسەری ئێراندا. ئێمە وەك ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێمانوایە پێویستە كوردستان زیاتر لە پێشووش بە پلان و نەزم و تاكتیكی خۆیەوە بەشداریی لەو ئاخێزەدا بكات. بۆیە داواكارین ئێوە پشتی ئەو بانگەوازانە بگرن كە ناوەند بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دی ڕایدەگەیەنێت.
ئێمە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی دانشجو(خوێندكار) و بۆ هاوپشتی لەگەڵ بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لە سەراسەری ئێراندا، داوا دەكەین ڕۆژی 16ی سەرماوەز لە كوردستاندا هاوئاهەنگ و پێكەوە لە دوای نیوەڕۆوە لە مەیدان و شەقامی شارەكاندا گردبوونەوەی جەماوەری دژ بە میلیتاریزم و سەركوت و دیكتاتۆری بەڕێوە بچێت.

ژن، ژیان، ئازادی
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
12ی سەرماوەزی 1401

ئارام مودەڕیسی 2022/12/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان
بابەتی دواتر کۆمەڵە بەشداریی لە بیست و شەشەمین کونگرەی ئینترناسیۆناڵی سوسیالیست لە مادرید پێتەختی وڵاتی ئیسپانیادا کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?