By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: ویست و داخوازیی مامۆستایان بەرحەق و ڕەوان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: ویست و داخوازیی مامۆستایان بەرحەق و ڕەوان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: ویست و داخوازیی مامۆستایان بەرحەق و ڕەوان

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/02/02 at 10:12 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

مامۆستایانی خوێندنگە و زانکۆکانی ئێران و توێژی فەرهەنگی و خانەنشین‌کراوانی کەرتی فێرکردن و پەروەردە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە دۆخی ژیان و مافە سینفییەکانیان، جارێکی دیکە هاتوونەتەوە سەر شەقام و شەپۆلێکی دی لە ناڕەزایەتییەکانیان وەڕێ خستۆتەوە.
وەک هەمووان ئاگادارن لە سەرەتای ئەم حەوتوویەوە و لەسەر بانگەوازی “ئەنجوومەنی سێنفیی مامۆستایان” لە بەشیکی زۆری شار و گوندەکانی سەرانسەری ئێران بە کوردستانیشەوە مامۆستایان بە مەبەستی داواکردنی دابینکردنی مووچەی خانەنشینی، مووچە و پلەبەندی وەک یەک و، هەروەها داواکاری بۆ ئازادکردنی هاوپیشەکانیان لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا، بەشێوەی مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین نەچوونەتە سەر کار و لەسەر داواکارییەکانیان پێداگر بوون. وتەبێژی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایان دەڵێ ئەم ناڕەزایەتییانە سێ‌سەد شاری ئێرانی گرتۆتەوە و هەر لەم بانگەوازەدا داوا لە قوتابییان و خوێندکاران کراوە کە بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان بێنە ڕیزی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانەوە.
دادخوازیی مامۆستایان و ناڕەزایەتییەکانیان لە هەمبەر ڕەوشی خوێندن لە قوتابخانەکان وەک نەمانی ئاسەواری خوێندنی بەخۆرایی بۆ هەمووان، بەڕێوەنەچوونی گەڵاڵەی پلەبەندی، هەڵاواردنی سیستماتیک، و هەروەها ڕێگری لە خوێندن بە زمانی دایک و دواکەوتنی مووچە و حەقدەستەکان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم نەک هەر تا ئێستا وڵامی داوا ڕەواکانی مامۆستایانیان نەداوەتەوە، بەڵکوو بەشێک مامۆستایانیان خستۆتە بەندیخانە و لە زۆر شوێن لە لایەن هێزەکانی بە ناو دژە شۆڕش بێڕێزی بە مامۆستایان کراوە و ئەشکەنجە و ئازار دروان. هاوکات ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترسی گەشەسەندنی ئەو ناڕەزایەتییانە هەوڵی گرتن، سەرکوت، بەلاڕێدا بردن و چەواشەی داخوازییە ڕەواکانیان دەدەن. ناوەندە ئەمنیەتییەکان لەو ماوەیەدا هەموو هەوڵیان ئەوە بووە کە سەربەخۆیی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و داخوازییە ڕەواکانیان بخەنە ژێر پرسیار و وا نیشان بدەن کە دەستی دەرەکی لە پشت وەڕێ‌خستنی ناڕەزایەتییەکانەوەن.
مامۆستایان وەک توێژی پێشەنگی کۆمەڵگە کە هەردەم لە خزمەت پێگەیاندن و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە‌دان، لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵی ڕابردوودا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و کاربەدەستان و ئۆرگانە پێوەندیدارەکانەوە پشتگوێ‌ خراون و بایەخێکی ئەوتۆ بە کار و ئەرک و خزمەت و ژیانیان نەدراوە. وەک چۆن لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا بودجەی ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازی و ئیدئۆلۆکیکییەکانی ڕێژیم چەند سەت بەرابەر زیاد دەکرێ، کەچی سەرەڕای ئاوسانی ئابووریی سەتا ٥٠ بەڵام مووچە و مزی مامۆستایان سەتا ١٠ دەجێتە سەرێ. سەرباری ئەوەش زۆر جار لەسەر داواکردنی مافەکانیان و دەربڕینی بیروڕا دەگیرێن و سزای قورسی بەندکردنی درێژخایەنیان بەسەردا دەسەپێ. لەو نێوەدا ڕەوتی سەرکوتی مامۆستایان و بێ‌بایەخ‌کردنی مافەکانیان لە کوردستان دیارتر و بەرهەستتر لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بووە و زۆر جار مامۆستایان لەسەر وانەگوتنەوە بە زمانی غەیرە فارسی کەوتوونەتە بەندیخانەوە و سەرەتاییترین مافەکانیان پێشێل کراون.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە خواستی بەرهەق و ڕەوای مامۆستایان، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکا کە هاوپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن و لە خەبات و تێکۆشانی ئەوان کە لەپێناو دەستبەری داهاتوویەکی گەش بۆ کۆمەڵگەیە، پشتیان بەرنەدەن و لەگەڵیان بمێننەوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی

ئارام مودەڕیسی 2022/02/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان
بابەتی دواتر وەفدێكی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?