By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد
هەواڵ

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/04/05 at 1:21 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پێنجەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە بەڕێوە چوو.

 

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ٤ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بەشداریی پێنج لایەنی ئەندامی ئەو ناوەندە، پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆی لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، بەڕێوە برد.

 

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان محەممەدنەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕاپۆرتی یەک مانگی رابردووی ناوەندی هاوکاریی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و دواتر دەستووری کاری کۆبوونەوەکە بڕیاری لەسەر درا.

 

لەو دانیشتنەدا هەرکام لە لایەنەکان وێڕای دەستخۆشییان لە بەڕێوەچوونی بەرنامەکان لە ماوەی رابردوودا، لەبارەی کار و تێکۆشانی یەک مانگی رابردووی ناوەندی هاوکاری، هەڵسەنگاندن و ڕاو سەرنجی خۆیان باس کرد. پاشان باسێک لەسەر لۆگۆی پێشنیاریی تایبەت بە ناوەندی هاوکاری کرا و نەزەری پێویست لەو بارەیەوە درا.

 

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی بەڕەورووبوونەوەی کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێنەکانی پووچەڵکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەو رێژیمە بە دژی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و لەم پێوەندییەدا لایەنەکانی ئەندامی ناوەند بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێوشوێن ئەرکدار کران.

 

لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بۆ هەرچی پتەوکردنی کارەکانی ناوەندی هاوکاری و هەروەها گوڕوتیندان بە کارەکان و بەردەوامیی گیانی یەکگرتوویی و کۆدەنگی پێیان لەسەر داگیرایەوە.

کۆبوونەوەکە دوای جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی لە دەستووری کاری خۆیدا داینابوون لە کەشێکی دۆستانە و هاوڕێیانەدا کۆتایی پێ هات.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

 

١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٧

٤ی ئاوریلی ٢٠١٨

 

پێکهاتوو لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/04/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی هاوڕێیانی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی رۆژی 10ی خاكەلێوە
بابەتی دواتر پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?