By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: نوێنەرانی 6 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان لەكەڵ مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی كۆبوونەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > نوێنەرانی 6 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان لەكەڵ مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی كۆبوونەوە
کوردیهەواڵ

نوێنەرانی 6 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان لەكەڵ مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی كۆبوونەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/04/23 at 2:50 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

نوێنەری هەریەك لە لایەنە سیاسییەكانی: كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سازمانی خەبات لەگەڵ لێپسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی كۆبوونەوە.

رۆژی 21-4-2016 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان، به‌ئاماده‌بوونی ئیكرام عه‌لی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازییان لە نوێنەرانی 6 حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان دواو به‌وردی پێشهات و هه‌لومه‌رجه‌كانی بۆ شیكردنه‌وه‌و رایگه‌یاند: هه‌لومه‌رج و پێشهاته‌كانی قۆناغه‌كه‌ واده‌خوازێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و یه‌كڕیزی خۆیان پته‌وبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كگرتووییه‌وه‌ روبه‌ڕووی ئه‌گه‌رو گۆڕانكارییه‌كان ببنه‌وه‌. روونیشكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌م پێناوه‌دا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی حیزبەكانی رۆژهەڵات بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێم‌و عێراق‌و دۆخی ئێستای حیزبەكانی رۆژهەڵات، باسیان لە چەندین گرفت‌و كێشە كرد كە بوونەتە ئاستەنەگ لەبەردەم كارو چالاكییان لە هەرێمی كوردستان.

له‌وڕووه‌وه‌ لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه‌ بۆ كوردانی به‌شه‌كانی تری كوردستان و ئه‌وان لێره‌ میوان نین به‌ڵكو له‌نیشتمانی خۆیاندان.

راشیگه‌یاند: ئه‌مجۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ به‌گرنگ ده‌زانین بۆ زانینی تێڕوانین و بۆچوونی یه‌كتری له‌باره‌ی بارودۆخه‌كانه‌وه‌.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/04/23
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر باوكی سێ گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بابەتی دواتر دایكی سێ گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?