By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: نۆهەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > نۆهەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هەواڵ

نۆهەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/10/31 at 5:25 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

نۆهەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران رۆژی شەممە 7ی رەزبەری ساڵی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە 29ی مانگی دێسامبری 2018ی زایینی بەڕێوەچوو. كۆبوونەوەكە سەرەتا بۆ رێزلێنان لەیادی گیانبازی سەرجەم شەهیدانی 17ی خەرمانان بە چەند ساتێك بێ دەنگی دەستی پێكرد، هەرەوها بۆ رێزلێنان لەیادی هاوڕێی شەهید سۆهەیلا قادری ئەندامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران چەپکە گوڵێكی رێز و وەفاداری بۆیادی خۆشەویستی دانرا.

دواتر بەڕێز ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە سەر كارو چالاكی ئەم دەورەیە راپۆرتێكی پێشكەشی بەشدار بووان كرد. پاش راپۆرتەكە دەستوور كاری كۆبوونەوەكە خوێندرایەوە. لە سەر چالاكییەكانی ئەم دەورەیەی ناوەندی هاوكاری هەر كام لە نوێنەرانی حیزبەكان وێڕای سپاس وماندوونەبوونی هەموو لایەنەكان لەم قۆناغە لە سەر هەر كام لە خاڵەكانی كۆبوونەوەكە ئاڵ و گۆڕی بیروڕایان كرد.

بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكە هەڵسەنگاندنی كردەوە قیزەون و دژە مرۆییەكانی ئەم دواییانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو بە تایبەت لە سێدارەدانی سێ بەندكراوی سیاسی كورد و هەروەها هێرش بۆ سەر بنكەی سەركردایەتی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و فێرگەی پێشمەرگایەتی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران كە بەداخەوە كۆمەڵێك لە سەركردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و كادر و پێشمەرگەی ئەم دو حیزبە شەهید و بریندار بوون. تەوەرەیەكی دیکەی گرینگی كۆبوونەوەكە باس لەمانگرتنی سەركەوتووانە و سەرتاسەرییەكەی رۆژی 21ی خەرمانانی كوردستانی رۆژهەڵات بوو كە لە لایەن ناوەندەوە وەك رۆژێكی مێژوویی و پڕ دەستكەوت لە خەباتی جەماوەری و سیاسی پێناسە دەكرێت و ئەو بزووتنەوە جەماوەریە دەنگدانەوەیەكی بەرچاوی هەبوو لە ئاستی هەموو ناوچەكە و میدیاكان و سەلماندنی کە بزووتنەوەی كورد زیندووە و ئامادەی هەر جۆرە شێوازێكە بۆخەباتی جەماوەری و پشتیوانی لە حیزب و لایەنە سیاسیەكان و هەروەها رۆڵە تێكۆشەرەكانی لە زیندانەكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دەستبەرسەرکردن و گرتنی ئەو كەسانە كرا كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هۆی بەشدارییان لە خەباتێكی مەدەنی و جەماوەری لە رۆژی 21ی خەرماناندا رەوانەی گرتوخانەكان كراون و لە ژێر لێپرسینەوەی دامودەزگا ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دان. ناوەند داواكارە لە رێكخراوەكانی مافی مرۆف، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و … هتد لە هەمبەر بە هاناچوون و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی دەست بەسەر كراوی مانگرتنەكەی 21ی خەرمانانەوە بێ دەنگ نەبن و بەرامبەر بە چارەنووسیان هەڵوێستیان هەبێ و هەر وەها لە خەڵكی تێكۆشەری كوردستان دەخوازێ پشتیوانی رۆڵەكانیان بن و بەر هەر شێوازێك كە بۆیان دەكرێ بۆ ئازادی و رزگاریبەندكراوەكانی مانگرتنەكەی٢١ی خەرمانانی كوردستان تێبكۆشن.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە رێزگرتن لەیادی شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوان بوو كە لە 3ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1397یهەتاوی بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ژینگەكانی كوردستان لە ناوچەی مەریوان بۆ پاراستنی جوانی و ژینگەی كوردستان گیانی ئازیزیان لە دەست دا، ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەیادی ئەم شەهیدانە پێشنیار دەكات كە رۆژی 3 ی خەرمانانی وەك رۆژی ژینگەپارێزی كوردستان دیاری بكرێت و وەك نەریتێكی شۆڕشگێڕانەو نیشتمانپەروەرانە ئەم رۆژە رێزی لێبگیردرێت.

نۆهەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی بە پەسەند كردنی چەند بریار لە سەر كارو ئەركەكانی داهاتووی و بەردەوامی و چالاك كردنەوەی هەرچی زیاتری ناوەند كە چەند كاتژمێری خایاند دوای لە كەش و هەوایەكی دۆستانە كۆتایی پێهات.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
7ی گەڵارێزانی ساڵی 1397ی هەتاوی 29ی سێپتامبری 2018ی زایینی

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بریتین لە:
حیزبی دیمۆكراتی كوردستان
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/09/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێکی کۆمەڵە سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد
بابەتی دواتر راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان; كوشتاری كۆڵبەرانی كورد، داڕمانی ھەموو بەهایەكی ئینسانییە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?