By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هێرشی ئەلقاعیدە دژی کورد لە سوریە مەحکومە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > هێرشی ئەلقاعیدە دژی کورد لە سوریە مەحکومە
ڕاگەیاندن

هێرشی ئەلقاعیدە دژی کورد لە سوریە مەحکومە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/01/20 at 12:38 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هەر لە سەرەتای ئازادبوونی بەشێک لە خاکی کورد لە سوریە هێزە کۆنەپەرەستەکان بە هەموو شێوەیەک دژ بە کورد کەوتنە خۆ. وڵاتانی دراوسێ‌و بە تایبەتی تورکیە بە هەموو توانای خۆیان پشتگیری جبهەی نەسری سەر بە ئەلقاعیدەیان کرد تا سەری کانی بگرن‌و چەندین جار شکەستیان هێنا.

ئێستاش چەند رۆژێکە جبهەی نەسر هێرشی خۆی بۆ سەر گوندو شارۆچکەکان‌و خەڵکی سیویلی کوردستان دەستپێکردوەتەوە، هەروەتر هێزی ئەرتەشی ئازادی سوریەش بەرەو قامیشلوو کە شاری گەورەی کوردستانی سوریەیە جوولاون.

تا ئێستا هێزی پێشمەرگەو موقاومەتی جەماوەر شکەستی بەم پیلانگێریانە هێناوە. ئێمە وێڕای مەحکومکردنی ئەم هێرش‌و تەجاوزەی ئیسلامیەکانی سەر بە قاعیدە، دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لە کوردستانی سوریە مەحکوم دەکەین.

لە هەمان کاتدا داوا لە هێزە سیاسیەکانی کورد دەکەین لەم هەلومەرجەدا هەموو حەولی خۆیان بۆ یەکگرتوویی بخەنە گەڕ‌و کێشەی لاوەکی وەلا بنێن. بە تایبەتی روو لە پارتی یەکگرتووی دێمۆکراتی کورد داوا دەکەین، بە بەرپرسایەتی لە بەرانبەر ئەم هەلومەرجەدا بۆ هاوکاری‌و هاوئاهەنگی چڕوپڕ لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی دیکە هەنگاوی جیددی هەڵبگرێ. ئەوڕۆ کوردی سوریە بەرەو رووی ئەزموونێکی مێژوویی بۆەتەوەو تەنیا بە یەکگرتوویی‌و هاوپشتی دەتوانێ سەرکەوتوانە ئەم دەورەیە تێپەر بکات.

هەروەها خەڵکی هەموو بەشەکانی کوردستان‌و هێزە سیاسیەکان پێویستە پاڵپشت‌و یارمەتیدەری خەباتی رزگاریخوازی کورد، دژ بە هێزە تاریکی خوازو ئینسان کوژەکانی ئەلقاعیدە بن. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان‌ هاوسۆزی‌و پشتیوانی خۆی بۆ خەباتکارانی کورد لە سوریە دەردەبڕێ‌و ئامادەی هەموو کارێکە.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

3/8/2013

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/01/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی كۆتایی پلینۆمی دووهەمی كۆمەڵە
بابەتی دواتر كوشتاری بە كۆمەڵی ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدین بە توندی مەحكووم دەكەین

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?