By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حیزبی دیموكراتی كوردستان بە توندی مەحكوم دەكەین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حیزبی دیموكراتی كوردستان بە توندی مەحكوم دەكەین
ڕاگەیاندن

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حیزبی دیموكراتی كوردستان بە توندی مەحكوم دەكەین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/12/21 at 3:23 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

شەوی رابردوو (29ی سەرماوەزی 1395) لە هێرش‌و كردەوەیەكی تیرۆریستی بۆ سەر یەكێك لە بنكەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان پۆلێك فەرماندە‌و پێشمەرگەی ئەو حیزبە‌و كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش گیانیان بەختكرد‌و ژمارەیەكیشان برینداربوون.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە توندی ئەم كردەوە تیرۆریستییە مەحكوم دەكات. ئەم كردەوە نە یەكەمین‌و نە ئاخرین پیلانی تیرۆریستییە بۆ سەر حیزبە كوردستانییەكان، لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا كۆماری ئیسلامی‌و دوژمنانی گەلی كورد هیچ كات لە داڕشتنی پیلان‌و هێرش‌و تیرۆر بۆ سەر حیزبە سیاسییەكانی كوردستان غافڵ نەبوون.

ئێمە خوازیاری ئەوەین‌و ئامادەین كە بە هاوكاری لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستان ‌و لایەنە پەیوەندارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناسینی سەرچاوە‌و ناوەندی داڕشتنی ئەم پیلانە تیرۆریستییە  هاوكاری تەواو بكەین.

ئێمە دڵنیاین كە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان‌و حیزبە سیاسییەكانی نەك تەنیا بەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە كز‌و لاواز نابن‌و لە ئەركەكانی خۆیان دەست هەڵناگرن، كە هەموو لایەك سورتر ‌و قایمتر دەكات لە پێناو سەركەوتنی ئەم بزوتنەوەیەو پاشەكشێكردن بە دوژمنان‌و داگیركەرانی كوردستان.

پێویستە جارێكی دیكە ئاماژە بەوە بكەین كە هاوكاری‌و پێكەوە كاركردنی حیزبە سیاسییەكانی كوردستان مەرجی سەرەكییەوە بۆ ئەوە پێش بەم جۆرە كردەوە تیرۆریستییانە بگیرێت یان پوچەڵ بكرێنەوە.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتی‌و كادر‌و  پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و بنەماڵەی گیانبەختكرادوان دەكەین‌و خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین. هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانی ئەم كردەوە تیرۆریستییە دەخوازین.

هەیئەتی ئیجرایی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
1ی بەفرانباری 1395 – 21ی دێسامبری 2016

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/12/21
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایكی هاوڕێیەكی گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیان كرد
بابەتی دواتر هاوڕی رەزا كەعبی: تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ناوبانگی ئەم ڕژیمەی له جینایەت و مرۆڤکوژی بە جیهانی کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?