بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گرژیی‌و ئاڵۆزی ئەم دواییەی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان، رۆژنامەی باس چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هاورێ عومەر ئێلخانیزادە ساز دا .
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
(باس): هاتنه‌ئارای ئه‌و گرژی و ئاڵوزییه له كێله‌شین، به‌ره‌نجامی ئاڵۆگۆڕه‌كانی ناوچه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی پارته سیاسییه‌كانی رۆژههڵاتە، یان رووداوێكی كتوپڕ؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: جارێ ئه‌و شته‌ی پاش رووداوه‌كه لایه‌نه‌كان باسیان كرد، گوایه ئێران و توركیا له‌پشت ئه‌و دوو لایهوهن، هیچ وا نین. چونكه نه حزبی دیموكرات به داره‌ده‌ستی توركیا ده‌زانم و نه PKKش داره‌ده‌ستی ئێرانه. ئه‌وه‌ش راستییه‌كه كه PKK په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌لێم ئه‌و چه‌شنه لێكدانه‌وانه، زۆر به هه‌ڵه و ناڕاست ده‌زانم. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه له‌نێوان پارت سیاسیی باكوور و رۆژهه‌ڵاتدا هاوئاهه‌نگی و نزیكی، ئاشنایه‌تی و لێك تێگه‌یشن نییه، كاتی خۆیشی ئه‌م ره‌خنه‌یه‌م له به‌رپرسانی PKK گرتووه.
به‌لێم له‌لایه‌كی دیكه‌ش قووڵ و به‌رینبوونه‌وه‌ی ئه‌و ساردییه‌ی نێوان PKK و هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ره‌خنه‌یه‌كه و هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و رووداوه‌یه. ئه‌وه‌ش كه رووی دا من پێموایه حزبی دیموكرات و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردی رۆژههلێت به ئێمه‌شه‌وه، خۆی ئاماده ده‌كات كه له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه به‌ره‌نجامی گۆڕانكاریی ناوچه‌یه كه‌ڵك وه‌ربگرین و له جه‌وهه‌ری شۆڕشی خۆمان نزیك بینه‌وه.
(باس) بۆ كۆتاییهێنان به‌م گرژی و ئاڵۆزییه‌ی هاتووه‌ته پێشێ، چی بكرێت؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: من هه‌م ره‌خنه‌م له حیزبی دیموكراته كه هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌كرد و هه‌م په‌كه‌كه‌ش كه ده‌ستی كرد به شه‌ڕ، چونكه دوو هێزی چه‌كدار ئه‌گه‌ر له یه‌ك شوێن بن، ده‌بێ هاوئاههنگییتن هه‌بێت و رێك بكه‌ون كێ له كام لا ده‌بێت و كێ له كوێ جێگیر ده‌بێ. ئه‌وه یاسای خه‌بات و هێزی چه‌كداره. پێموایه حزبی دیموكرات مافی خۆیه‌تی له سنووری رۆژهه‌ڵات كه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ چالاكیی سیاسیی خۆی و وه‌ك هه‌موو حزبه‌كانی دیكه‌ش مافیانه و كه‌س بۆی نییه پاوانی سنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات، چونكه له‌گه‌ڵ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و پره‌نسیپی سیاسی و په‌یوه‌ندیی نێوان به‌شه‌كانی كوردستاندا یه‌ك ناگرێته‌وه. به‌لێم ده‌بێ ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ بكه‌ین كه په‌كه‌كه له‌و سنوورانه واقیعێكه و گیروگرفت و تایبه‌تمه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه، وه‌ك چۆن له رابردوودا یه‌كێتیی نیشتمانی و پارتی له خاك و سنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ خه‌بات و چالاكیی خۆیان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه‌ش، هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك نییه، جگه له دیالۆگ، ده‌بێ به گفتوگۆر و رێككه‌وتن ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه. پێشم وایه ده‌بێ په‌كه‌كه له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده داوای لێبوردن بكا، ئه‌وه به قازانج ده‌زانم، هاوكات ئه‌و هه‌وڵه دهستپێشخهرانهیهی كه حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه، بگه‌نه ئه‌نجام و ده‌بێ رێوشوێنێكیش دابنرێ بۆ په‌یوه‌ندیی هێزه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم كه هاتوونه‌ته مه‌یدان ده‌توانن رۆڵی كارا بگێڕن و ئێمه پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین، داوام له میدیاكانیش ئه‌وه‌یه رۆڵی هێوركردنه‌وه بگێڕن و ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه باس له پشتیوانی له په‌كه‌كه یان حزبی دیموكرات ده‌كه‌ن، ئه‌وه دڵسۆزی نییه، به‌ڵكوو پێكدادانی دیموكرات و په‌كه‌كه‌یه بۆ لاوازكردنی هه‌ردووكیان.
(باس): پێتوایه هه‌لومه‌رج و دۆخێكی وا ره‌خساوه كه دیسان شێواز و مێتۆدی خه‌باتی چه‌كداریی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵگیرسێته‌وه؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: هه‌موو شتێك ته‌نیا خه‌باتی چه‌كداری نییه كه بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا كوردانی رۆژهه‌ڵات بیانه‌وێ ئێسته ده‌ستی پێ بكه‌نه‌وه، خه‌بات له كوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌یه و هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و به‌شه چیدیكه ناتوانن قوربانی بده‌ن بۆ باشوور، یان له‌به‌ر خاتری ئه‌ملا و ئه‌ولا كاری خۆیان ده‌ست پێ نه‌كه‌نه‌وه، بۆیه من پێموایه ئه‌مه پێویستییه‌كه كه له‌و به‌شه ده‌بێ هه‌ڵبگیرسێته‌وه و سروشتیشه و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ینه‌وه. چونكه كه‌سمان شێوازی خه‌باتی چه‌كداریمان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین جارێكی دیكه هێزی پێشمه‌رگه چالاكتر بكه‌ینه‌وه، بیانبه‌ینه‌وه مه‌یدان، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه خه‌باتێك چه‌كدارانه‌ی گه‌رموگوڕی به‌رین بكه‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، من ئه‌مه به مافی ره‌وای هه‌موو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانم. هاوكات مهعزووراتی PKKش ده‌زانم كه ئه‌و نابێ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسته‌دا، شه‌ڕی ئێران بۆ خۆی بكڕێ، هاوكات تێبینییهكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌زانم و تێی دەگەم، به‌لێم هه‌ق وایه به ناڕاسته‌وخۆ و ته‌نانه‌ت به رێككه‌وتنیش بووبێت، پشتگیر بن بۆ خه‌باتی كوردی رۆژههلێت.
(باس): چ بكرێت كه هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێم بپارێزرێن و هه‌م شۆڕشی رۆژهه‌ڵاتیش نه‌بێته قوربانی؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: شۆڕش به‌په‌له ناكرێت، كار قۆناغ به قۆناغ ده‌گاته ئه‌نجام و نانیش پاروو پاروو ده‌خورێت. ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئێران دوژمنایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌وه‌نده هه‌رێمی كوردستان پشتی خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی نه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێم ئه‌م كاره بكات، به‌دڵنیاییه‌وه له‌و دانوستانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كرێن سه‌نگی زۆرتری ده‌بێ.
(باس): باشه به‌ڕای ئێوه ده‌بێ شێواز و رێكاری پشتگیرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شۆڕش و پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات چۆن بێت، له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێم كیانێكی فه‌رمی و داموده‌زگای یاساییه و پابه‌ندی پێوه‌ر و عورفی دیپلۆماسی، سنووری و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێی؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: با به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌نگیان دلێرتر بێت، چونكه هیچ كاتێك ئێران له دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان رانه‌وه‌ستاوه، ئه‌وكاته كاك مه‌سعوود بارزانی رای گه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نین مه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌كرد كه ته‌خت و به‌ختی هه‌رێمی كوردستان به 24 سه‌عات تێك ده‌ده‌م؟ من ئه‌وه ناڵێم له‌م دۆخه‌دا هه‌رێمی كوردستان بێت شه‌ڕی ئێران بۆ ئێمه بكات و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شم نییه كه نه هه‌رێمی كوردستان و نه PKK له‌باتی ئێمه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵات شه‌ڕ بكه‌ن. من ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئێران دوژمنی جۆراوجۆری به‌رداوه‌ته گیانی هه‌رێمی كوردستان، ئێوه واش مه‌كه‌ن، به‌لێم به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵگرن. ئه‌وه‌نده‌ی ئێران ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی ئاشتی تێك بدات و كێشه له‌نێو هه‌رێمدا ساز بكات، داوای من ئه‌وه‌یهpKK نیو ئه‌وه‌نده نزیكیی له‌گه‌ڵ كوردی رۆژهه‌ڵات بكه‌ن.
داوای ئه‌وه‌ش ناكه‌م به شێوه‌ی راشكاو و فه‌رمی پشتیوانیمان بكات، به‌ڵكوو خوازیارم به‌ربه‌سته‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، چونكه من پێم وایه بوونی هه‌رێمی كوردستان و بوونی ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمی كوردی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه و هه‌موو لایه‌كی كوردی تێدایه و ته‌نیا هی باشوور نییه. ئێمه هه‌وڵمان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داوه و ده‌یده‌ین. بوونی ئه‌م هه‌رێمه و پاراستنیشی ئه‌ركی سه‌رشانمانه و پێم وایه هه‌تا ئێسته زۆر به‌رپرسیارانه‌ش جوولێوینهتهوه.
(باس) ئه‌م گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی كه‌له رۆژانی رابردوودا له‌نێوان دوو هێزی سیاسیی كورددا روویان دا، نه‌بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه به جۆرێك هێز و پارته سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات لێكتر نزیك بكاته‌وه و به‌ره‌یه‌ك پێكبهێنن؟
عومه‌ر ئیلخانی زاده: زیاتر له دوو ساڵه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین چه‌ترێكی سیاسی بۆ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات پێكبێنین، له‌وانه‌یه نه‌بێته به‌ره، به‌ڵكوو له‌نێوان به‌ره و هاوكاریدا بێ، له‌نێوان سفر و سه‌ددا زۆر ژه‌ماره‌ی دیكه‌ش هه‌ن، با ئێمه پێمان وانه‌بێت، یان به‌ره یان هیچی دیكه نا، به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌تا ئێسته سه‌ری نه‌گرتووه و هێشتا هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ستیان به‌وه نه‌كردووه كه هیچ چاره‌یه‌كیان نییه جگه له یه‌كگرتوویی و دروستكردنی چه‌ترێكی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگییه‌كی سه‌ربازی، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یه‌كه به یه‌كه‌ی حیزبه‌كانی رۆژههلێت خۆی تووشی كێشه ناكات و هه‌قیش وانیه بیكات، به‌لێم له‌سه‌ر چه‌ترێكی هاوبه‌ش رۆژهه‌ڵاتی زیاتر ده‌توانێ حیساب بكات.