ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە سەر بانگێشتی فەرمی، شاندێکی کۆمەڵە بەشداری کۆنگرەی هاوپەیمانی سۆشیال دیمۆکرات بۆ ولاتانی عەڕەبی لە سلێمانییان کرد. ئەم کۆنگرەیە لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان لە سەر چەندین پرسی گرنگی وەک، پرسی کەمینەکان و دێموکڕاسی و مافی مرۆڤ دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. ئامانج لە بەستنی کۆنفڕانسەکە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکانی نێوان بزووتنەوە پێشکەوتووخوازەکانی عەڕەب و کورد، پەرەپێدانی هاوئاهەنگی نێوان پێکهاتەکانی حیزب، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانی پەیوەست بە وەڵامدانەوەی پرۆگرامی و حوکمڕانی دیموکراتیک و دامەزراندنی بناغەیەک بۆ ڕوانگەیەکی سیاسی نوێکراو و پلانی ستراتیژی بۆ سۆسیال دیموکراسی لە جیهانی عەڕەبیدا.
لەو کۆنفڕانسەدا نوێنەرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بانگێشت کراون کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەفدێکی کۆمەڵە لەسەر بانگێشتی فەرمی بەشداری ئەم کۆنفڕانسە بوون. جێگای ئاماژەیە هاوڕێ سەلاح بایزیدی یەکێک لە ئەدامانی شاندی کۆمەڵە لە پانێلێکدا سەبارەت بە فرەچەشنی و مافی مڕۆڤ و کەمینەکان، قسە و باسێکی پێشکەشی بەشداربووان کرد.
سەبارەت بەو بابەتە «ئاسۆی ڕۆژهەڵات» چەند پرسیاری ئاراستەی بەڕیز «د.سەلاح بایزیدی» کردووە.
*****
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەڕێز کاک سەلاحی بایزیدی هەروەک ئاگادارن لە ڕۆژانی ٢٧ بۆ ٣٠ مانگی ئاگۆست لە شاری سلێمانی هاوپەیمانی سۆسیال دێموکڕاتەکان کۆنفرانسێکی بەرێوە برد، کۆمەڵە یەکێک لەو لایەنانەی کوردی ڕۆژهەڵات بوو کە لەم کۆنفڕانسەدا بەشدار بوو و بەڕێزتان وەک نوێنەری کۆمەڵە لێوێ ئامادە بوون، پێمخۆشبوو پرسیارەکەم بەم جۆرە مەتڕەح بکەم کە ئایا تا چەندە ئەم بەشداری کۆمەڵە و ئامادەبوونی لەم کۆنفڕانسەدا گرینگ بوو؟
سەلاح بایزیدی: بەشداریمان لەو کۆنفڕانسە و هەروەها لە کۆنفڕانسەکانی پێشوتری هاوپەیمانی پێشڕەو یان هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز، وەک چالاکییەکی سیاسی و دیپلۆماسی بو ناساندنی پڕسی کوردستانی رۆژهەڵات لە سەر ئاستی نیونەتەوەی زۆر گرینگ بووە و هەیە. هاوپەیمانی پێشکەووتنخواز وەک چەترێک و کۆکەرەوەیەکی زۆرینە ئەحزانی سۆشیال دێموکڕاتی جیهانیە کە ١٢٢ حیزب و ڕێکخراوە سوشیال دێموکڕاتی جیهانی لە خۆ دەگرێت کە ٣٩ حیزب یان ڕێکخراوەیان لە وڵاتەکانی خۆیان دەسەڵاتی سیاسیان بەدەستەوەیە. ئەحزابی دیکەی ئەندامیش ئەحزابی گرینگن لە سەر ئاستی جیهانی بە تایبەتی ئورووپا، باکووری ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و شوێنەکانی دیکەی دونیا. بەشێکی زۆری بەشداربووانی ئەو کۆنفڕانسە یان شاندەکانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ ئەوەی باسمان کرد بەشێکیان لە دەسەڵات دان و بەشێکیان ئۆپۆزسیۆن یان لانیکەم پۆستی باڵای حکومەتییان هەیە، پۆستی باڵای حکومەتیان لە ڕابردوودا هەبووە کە ئێستا بوونەتە ئۆپۆزسیۆن یان وەک بەشداربووی ئەو شاندانە بەشداری دەکەن. بۆیە ئێمە لەگەڵ زۆرێک کەسایەتی سیاسی گرنگی جیهانی لە هەموو شوینەکانی دوونیا بەشداری ئەو کۆنفڕانسانە دەکەین و دەتوانێت سەکویەک بێت، شوێنێک بێت کە بە نوێنەرایەتی لە پرسی کوردی ڕۆژهەڵات قسە و باسی خۆمان بکەین، ڕوانگەی خۆمان بۆ سەر پرسی کورد لە ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆیان باس بکەین، زۆرتر زانیاری لە بارەی دوواین گۆرانکارییەکانی لە بارەی پڕسی کورد بدەین، زۆرتر ڕووداوەکانی پەیوەندیدار نە ئەرکەکانمان بۆیان ئاپدەیت کەینەوە و ڕوونکردنەوە بدەین. بۆیە ئەوە خۆی لە خۆیدا دەرفەتێکی زێڕێنە کە ئێمە لەو کۆنفڕانسی لەو شێوە بەشداری دەکەین کە هەم بۆخۆم و هەم هاوڕێیانی دیکە هەوڵمان داوە لە زۆربەی هەرە زۆری ئەو کۆنفڕانسانە کە لە دوورترین شوێنی دوونیاش بووە بەشداری بکەین کە بتوانین بەهەرحاڵ نوێنەرایەتی پرسی کوردی ڕۆژهەڵات بکەین و دەنگی کوردی ڕۆژهەڵات بگەیێنین و ئەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەسەر هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازەوە و بڵێم کە لەگەڵ ئەوەی ١٢ بۆ ١٣ ساڵە درووست بووە وەک ئاڵتێرناتیوێک بۆ سوشیال ئینتێرناسیۆنالیست درووست بووە بۆیە هەڵگری کۆمەڵێکی زۆر لەو حیزبانەیە کە وەک ئاماژەم پێکرد ئێمە دەتوانین لە ئاستی جیهانی حەتا لە شوێنی دوور وەک فلیپین، مالزی کە ئەزموونی چارەسەرکردنی کێشەی وەڵاتانی فرە نەتەوەیان کاریان لە گەڵ بکەین. بە تایبەتی من دەمهەوێت ئەوە بڵێم لەو یەک دوو ساڵی رابردوو بە تایبەتی دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئوکتوبەر و ئەوەی کە لە ئێران ڕوویداوە لەگەڵ ئیسرائیل و ناوچەکە بە بەردەوامی روودەدات، حزوور و نەقشی کۆمەڵە و نوێنەرانی کۆمەڵە لەو کۆنفڕانسانە زۆر گرینگ بوو، رووبەرووی زۆر پرسیاریان بوونەوە لەسەر باروودۆخی ناوچەکە، بە تایبەتی باروودۆخی ئێران بە گشتی و ئێمە وەک نوێنەرانی کوردستانی رۆژهەڵات. هەروەها دەتوانین بڵێن گرنگی کۆنفڕانسی لەو شیوەیە دەتوانێت بۆ ئێمە دەرخەری ئەوە بێت کە بوونی لایەنێک یان حیزبێک کە بەهەر حاڵ بتوانێت ڕوونکردنەوەی زۆرتر بدات و تیشک بخەنە سەر ئەو ڕووداوانە یان ئەو گۆرانکاریانەی لە ناوچەکە درووست دەبێت و توانیومانە لەو بەشەدا دەوری چالاکمان هەبێت بە هەموو نوێنەرەکانەوە و خۆی دەتوانێت کە گرنگی تایبەت بە خۆی هەبێت.
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەڕێزتان لە پانێلێکدا وەک نوێنەری کۆمەڵە یان باشترە بڵێم وەک نوێنەری کوردی ڕۆژهەڵات لەسەر پرسی کورد بە گشتی و کەمینەکان لە ئێران بەشدار بوون و قسە و باسێکتان پێشکەش کرد، دەکرێت بۆ خوێنەرانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بە کورتیش بێت سەر خەتی قسە و باسەکەتان باس بکەن؟
سەلاح بایزیدی: کۆنفڕانسەکە وەک دەزانین هەرجارێک تێم یان بابەتێکی تایبەت دیاری دەکات، و لەو بەشە لە کۆنفڕانسەکە ئاماژەیەک بە ئەوەیکە چۆن دەکرێت فرەچەشنی یان ئەو بوونی لایەنی جیاواز بە هاوبەشی لە سیستمهای دێمۆکراتیکدا دروست بێت، چۆن دەتوانێت چۆن دەتوانێت کار بو داڕشتن و بونیادنانی سیستمی دیموکراتیکی هەڵگری فرەچەشن بکرێت. من لەگەڵ پێنج کەسی بەشداربووی شوێنەکانی دیکە، لە وڵاتانی عەڕەبی سکرتێری گشتی حیزبی سوسیالیستی پێشرەوی لوبنان، سکرتیری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتێکی ئاسوورییەکان، مەراکێش و چەند وڵاتێکی دیکە لەو پانیلەدا بووین. لە پەیوەندی بە وتارەکەی خۆم سەرەتا حەولمدا کە لە ڕووی ئاکادێمیکەوە و هەروەها مانا سیاسییەکانی باسی فرەچەشنی یان ئەوەی پێی دەڵێن دایوێرستی لەو کۆمەڵگایانە بکەم کە چۆنە و چون بە پرۆسەیەکی دوورو درێژدا تێپەر بووە، دواتر لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران باسەکەم لەسەر ئەوە بوو کە ئەو پێش مەرجانە چین کە دەبێت پێش باسکردن لە دامەزراندنی فرەچەشنی لە ئیران تاوتووی بکرێت. لەگەڵ ئەوەی کە ئیڕان تێرمونالیژییەکی نوێیە و درستکراوە و وەڵاتیكی فرە نەتەوەیە بەڵام بنەماکەی بە ناوەندگەرایی و دامالێنی مافەکانی نەتەوەکانی دیکەی نافارس درووست بووە. هەر بۆیە بو باسکردن لە درووستکردنی هەر جۆرە فرە چەشنییەک دەبێت بۆ ئەو پێشێنەیە بگەرێنەوە کە ئێران چۆن دامەزاروە و مێژوو راست بکرێتەوە. لە راستیدا ئێران تا سەرەتای سەدەی ٢٠ وڵاتێکی ناناوەندگرا یان نا موتەمەرکز بووە، کورد تا ناوەڕاستی سەدەی ١٩ بە تایبەتی دووای شەڕی چالدۆران کە دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان لە ژێر گۆشارەکانی دستەلاتی سەفەوی و قاجارەکان بەرە بەرە بەرەو لاوازی چووە، دیسان توانیویەتی بەشێوەیەک درێژە بە حوکمی خۆی بدا. هە بویە لە هەموو ئەو دەورانانەدا هیچکات لە ئیران حکومەتێکی ناوەندگرا بەو شێوەیە کە دەستەڵاتی تەواوی بە سەر هەموو جوگرافیای بە ناو ئێرانی ئەمرۆ بوونی نەبووە و ئەوە تەنیا لە سەرەتای سەدەی بیستەم بە هۆی ئەوەی هەل و مەرجی تایبەتی درووست بووە. کە وابوو ئەو جۆرە لە سیستمی دەسەلاتە کە لە ئێران بووە و ئێستە بەردەوامە و تەنیا لەسەر سیستمی یەک ئاڵا، یەک زمان و یەک نەتەوە کار دەکات بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ئەو فرەچەشنی و ئەو تەکەسوورگەراییە دیموکراتێکە کە ئێمە لێرە باسی لێدەکەین لە ئیران درووست بێت. هەر بویە وەک پێشمەرجیک بۆ سیستمی فرەچەشنی دیموکراتیک دەبێت جارێکی دیکە کار بو داڕشتنی بنەماکانی هاوبەشی و فرەچەشنی راستەقێنە و مافی سەروەی نێشتمان و سیاسی بو ئەو نەتەوە جیاوازانە بکڕیت. لەو پەیوەندییەدا ئەوە بە تایبەتی زۆر گرنگە کە ئێمە کاتێک وەک ئەحزابی سووشیال دێموکرات کار لە سەر چەسپاندنی ئەو بەها گشتیانە بکەین کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نموونەی هەیە و ئێمە لەگەڵ شاندەکانی ئەو وەڵاتانە لە بارەوە ئەزموونەکانیان ئالۆگۆری بێر و رامان کردووە، وەک نموونە لە پاڕاوێزی ئەو کۆنفڕانسە لە دیدارەکانمان باسیان لە پڕۆسەی ئاشتی و هەوڵدان بو دەستەڵاتی فرەچەشنی لە وڵاتی وەک فلیپین کراوە کە نەتەوە و ئایینی جیاوازی تێدایە، لە مالزی بە هەمان شێوە، لە شوێنەکانی دیکەش باسکرا. هەر بۆیە دەبێت ئەو تایبەتمندیانەی باسمان کرد لە بەر چاو بگێرێت کە لە نێو ئەو سیستمەی کە ئێستا ئێران یان کۆماری ئیسلامی ناکرێت کار لەسەر ئەو فرەچەشنیە و هاوبەشیە بکرێت. لە دوای راستکردنەوەی بنەماکانی نەتەوە لە ئیڕان ئەو بەربەست و کێشانە بو سیستمی سیاسی هێشتا بەردەوام دەبن چونکە لێرە دەکرێت باس لەوە بکەین کە ئەو چەمک و سیستمە سیاسییانە ناتوانن یونیورسال بن. من لە پەیوەندییەدا لەگەڵ ئەوەی کە کات زۆر کەم بوو وێستم ئەو بابەتە زۆرتر شێ بکەمەوە و باسم لەوە کرد کە کاتێک ئێمە باس لە ڕیگا چارەکان دەکەین بۆ چارەسەری کێشەی هاوبەشی و فرە چەشنی، بۆ نموونە فێدرالیزم کە بە سیستمیکی سەرکوتوو دادەندرێت ئێمە کە زیاتر لە باس لە سیستمی سەرکەوتوو دەکەین ئاماژە بە سەرکەوتنی فێدرالیزم بۆ نموونە لە کانادا، سوئیس یان زۆرتر لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەین.
بەڵام ئێمە دەبێت لە هەمان کاتدا چاو لێبکەین کە سیتمی فێدرالی بە پرۆسەیەکی دوور ودرێژدا تێپەربووە و دەبێت ئەو بەربەستە مێژووییانە، ئەو بەربەستە سیاسی و کەلتووری و کۆمەڵایەتییە دێرینانەی کە لە وڵاتدایە چارەسەر بکرێت. دیارە ئەوە باسێکی دوور و درێژی دەوێت. هەر بۆیە لە پەیوەندی لەگەڵ بارۆدوخی خۆمان ئێمە دەبێت چاو لە سەرنەکەوتن و شکشتی فێدرالیزم لە دەوروبەری خۆمان و لە ناوچەکەی خۆمان بکەین بۆ نموونە لە وڵاتی وەک ئێتیۆپی کە سەرۆکەکەی ئەبی ئەحمەد خەڵاتی ئاشتی نوبیلی وەرگرت دیتمان دواتر بو بە قەسابی نەتەوەکانی دیکە و چارەنووسی فیدرالێزم لە وەڵاتە چۆن بوو. لە خودی ئەو عێراقە کە زەمانێک کورد بە داڕێژەری سیاسەتی ئێرە دادەندرا و ناەی کینگ مەیکر یان لێ نابوو ئێستا چۆن بەرە بەرە حەوڵ دەدرێت ناوەندگەرایی بچەسپێت تەنانەنت لە وڵاتێکی وەک هێندووستان کە بە نموونەیەکی سەرکەوتووی فێدرالیست دادەندرێت لە ٢٠١٩ دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی کەشمیر وەرگیراوە. هەر بۆیە من بۆ هەڵسەنگاندن یان هێنانە گۆڕی بابەتی فرەچەشنی و هاوبەشی دیموکراتیک ئەوەم بو گرنگە کە ئەو جیاوازیانەی کە بە زەقی بوونیان هەیە ئاماژەیان پێ بکرێت، لە نێوان ئەو بەشە لە جیهان لەگەڵ بەشەکەی دیکە ئەو جیاوازیانە بوونیان هەیە و ئێمە پێویستمان بە کاری زۆرترە، پێویستمان بە ئەوەیە کە بە شیوەیەکی قووڵتر کار لە سەر راستکردنەوە و دارشتنەوەی بنەما سەرەکییەکان بکەین. بۆ نموونە دەتوانین لە ئەزموونی سەرنەکەوتنی فێدرالیزمی عێراق دەرس وەرگرین. بۆیە من بۆخۆم بەپیی ئەوەی لەو بوارەدا کارم کردووە وتار و لێکوڵێنەوەم لە بارەوە نووسیوە هەر بۆیە رێگا چارەکانێشم ئاماژە پێکردووە. دیارە بابەتەکان زۆر بوون و دەرفەت کەم و نەکرا باسی هەموویان بکرێت. بابەتی سەرەکی هەڵە تێگەێشتن لە بە یونیورسال دێتنی پرۆسە سیاسییەکانە و هاوردەکردنیان بو شوێنەکانی دیکەیە. ئەو بە مانای رەتکردن و کەمکردنەوەی گرنگی ئەو چەمکانە نیە بەڵکو گرنگیدان بە درووستکردنی بنەماکانی ئەوانە. بو نموونەی زۆرتر ناکرێت جیاوازیەک نەبینین لە نێوان ئەم پڕۆسەی فێدرالی لە شوێنەکانی دیکەی دوونیا هەیە، لەو ناوەدا ئورووپا بۆ خۆی مێژوویەکی دوور و دریژی هەیە کە دەتوانین بە پێ بەڵگە مێژووییەکان بگەڕێنەوە بۆ ساڵی ١٢١٥ لە بریتانیا یاسای مەگنا کارتا داندراوە کە دەسەڵاتی پاشای لە بەرانبەر هەرێمەکان بچووکەکانی دەورووبەری خۆی کەم کراوەتەوە یان توانیویەتی تەوازونێک درووست بێت و ئەو مێژوویە بۆخۆی گرنگە. دواتر باسم لە دەور و نەقشی سیستمی وێست فاڵیا لە دوای سەدەی ١٦ی زایینی کرد کە چەندە کاریگەری لەسەر درووستبوونی سیستمی دەولەت نەتەوە لە سەر ئاستی جیهانی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی ئەو چەمکانە و پرۆسە سیاسییانە هەر ئەوەندە نیە، لە لایەک ئێمە لەسەردەمی زۆرکەس پییدەڵێت پۆست فاڵیا بەسەر دەبەین بەڵام ئەوەش بە نۆبەی خۆی جیهانی بوون و بە یونیورسال ئەو گۆرانکارییانەی ئەستەم کردووە. لە لایەک وێست فاڵیا گرنگی بە سنوورەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی دەدات، ئەوەیکە بە فارسی پێیدەڵێن (تەمامییەتی ئەرزی) لە کەنار ئەوەیکە بە هێنانە گۆری باسکردن لە فێدرالیزم و دابەشکردنی دەسەلاتەکان دەکات، بۆیە کۆمەڵێک بەربەست یان کۆمەڵێک بەربەستی فکری و سیاسی لەسەر ئەو باسانە لە سەر ئاستی سەرترێش بوونیان هەیە کە من حەولمدا لەو کاتەی خۆم کە دوو دەرفەت بوو شێیان بکەمەوە و هیوادارم بتوانم لیرەش کاكڵەی باسەکەم بەو خوێنەرانەی ئەو بابەتە روون بکەمەوە کە چی وتراوە.
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەشداری کۆمەڵە لەو هاوپەیمانییەتێدا تا چ ڕادەیەک بۆ کوردی ڕۆژهەڵات گرینگە؟ یان باشترە بڵێم کۆمەڵە تا چەند نوێنەرایەتی کوردی ڕۆژهەڵات دەکات لەو هاوپەیمانییەی سۆسیال دێموکڕاتەکاندا و گرنگی بەشداری کۆمەڵە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
سەلاح بایزیزدی: بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە پێموایە بەشێکی وەڵامەکەم لە پرسیاری یەکەمدا ئاماژەم پێکردووە بەڵکو بو وەڵامدانی چارە نیە کە دووبارە بیتەوە، وەکوو باسم کرد هیوادارم بتوانین جیاوازیان تێدا درووست بکەین چۆن وەلامکان زۆر لەیەک دەچن. هاوپەیمانی پێشڕەو یان پێشکەوتنخواز وەک باسکرا هاوپەیمانێکی زۆر زۆر گرنگی جیهانییە و بەڵکوو ئێمە زۆرجار ئەو دەرفەتەمان نەبێت کە بەو پانتایە گەورەییە ئێمە سەرکردە جیهانییەکان و نوێنەرانی جیهانی ببینین کە بتوانین نوێنەرایەتی پرسی کوردی ڕۆژهەڵات بکەین و باس لەو پڕسە بکەین و نموونە هەر من لە کۆنفڕانسێکی چوار مانگ لەوە پێشدا لە وڵاتی هێندووستان بووین ، لە حەیدەرئاباد کە بە سێهەمین شاری گەورەی هێندووستان دادەندرێت کە لەوێ حیزبی کۆنگرەی هێندووستان لە سەر ئاستی پارێزگاکە دەسەڵاتدارە، بەرپرسانی باڵای ئەو ولاتە لەوی بوون، لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسە ئێمە توانیمان باسی پرسی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەین لە کاتیکدا پرسی کورد لە هەموو پارچەکانی دیکە بەروپێشچووە و ئەمرۆ پرسێکی جیهانییە، بەڵام پرسی کوردستانی ڕۆژهەلات بەڵکوو بە هۆی کۆمەڵێک هۆکاری دیکە وەک گرنگی پرسی ناوەکی ئێران، مەترسی ئێران بۆ سەر ژئوپۆلێتیکی ناوچەکە لە ڕووی مووشەکی بالێستێک، لە ڕووی هێزەکانی پرۆکسی و هەموو ئەمانە زۆرتر گرنگی پیدەدرێت. هەر بۆیە بەشداریکردن لە ئەو کۆنفڕانسانە دەرفەتێکی گەورەیە و بە هۆی ئەو مەترسییانەی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان درووستی کردووە، ئێمە دەتوانین پرسی کوردی ڕۆژهەڵات بورووژێنین، باس لە مێژووی پرسی خەباتی نەتەوەیی کوردی ڕۆژهەڵات بکەین، ئێمە وەک نوێنەرانێک لەو بەشە لە کوردستان باس لە ئالتێرناتیوێک بو داهاتووی ئێران دەکەین و ئەویش هەر لە پەیوەندی لەگەڵ فرەچەشنی و هاوبەشی لە سیستمی دیموکراتیک دایە. بەڵکو بەشێک لەوان رابردووی ئێمە نەزانن، ئێمە وەکوو بەشێک لە خودی ئیران ببینین، بەلام ئەو زانیارییەیان پێیان دەدەین کە ئێمە وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی نەتەوەیی و جیاواز کە ڕابردوو و مێژووی سیاسی تایبەت بە خۆمان هەیە و هەوڵ دەدەین کە کاریگەریمان لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکانی داهاتووی ئیڕان دا هەبێت. هەر بۆیە من پێموایە کە ئەگەر دووپات کردنەوە نەبێت وەک لە پرسیاری یەکەم بە شیوەیەکی وردتر ئاماژەم پێکردووە، ئەو هەوڵانە لە درێژەی سیاسەتی دیپڵۆماسی جیهانی و نێونەتەوەیی کۆمەڵەیە لە سوسیال ئینتێر ناسیۆنال، لە (یو ئێن پی ئۆ) لە رێکخراوەی نەتەوەکانی بیدەوڵەت، لە ڕێکخراوەکانی دیکەی جیهانی ئێمە حەولمان داوە لە هەموو شوێنێک لە دوورترین شوێنەکانی دیکەی جیهان دەنگ و سیمای پرسی حەقتەڵەبانە و ڕەوای خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بین و ئەوەش بڵیم من بۆیە زۆرجار زۆر گرنگی دەدەم بە درووشمێک کە ژینگە پاریزانی جیهانی هەیانە دەڵی: بە کردەوە لە دەورووبەری خۆت کار بکە بەڵام جیهانی بیر بکەوە. بۆیە ئێمە لە کەنار ئەوەیکە کۆمەڵە و وەک هێزێکی کاریگەری مەیدانی لە کۆمەڵگای کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی تایبەت بە خۆی هەیە و زیاتر لە ٥٥ ساڵە بەردەوامە لەو کار و چالاکییەی خۆی، هاوکات دەتوانێت لەو ڕێکخراوە جیهانییانە بە تایبەت ڕێکخراوەکانی سوشیال دێمۆکراتی جیهانی ، پرسگەڵی گرنگی وەکوو نایەکسانی کۆمەڵایەتی، هەژاری، مافی ژنان، مافی منداڵان، مافی کریکاران، هەموو ئەوانە کە پڕسهایەکی جیهانی و ئینسانین، دەستی هەبێت لە داڕشتن و هاوکاری بۆ هەموو ئەو پرسانە، بۆیە کۆمەڵە دەتوانێت دەورێکی کاریگەری لە داڕشتنی هەموو ئەو سیاسەتانەی جیهانی لە چەترێک یان ڕێکخراوەیەکی جیهانی وەک سوشیال دێموکراتی هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز بێت.


