کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە لە راگەیاندنێکدا کە لە ژمارەی ١٩٥ی “ئاسۆی رۆژهەڵات” و باقی راگەیاندنەکانی کۆمەڵەدا بڵاو کرایەوە راپۆرتێکی گشتی لە بەرێوەچوونی پلێنیۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ بڵاو کردەوە. کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە لە بەشێک لە راگەیاندنی کۆتایی پلینیۆمەکەی خۆیدا کە لە رۆژانی ٢١ و ٢٢ ی پووشپەری ١٤٠٤ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ رۆژانی ١٢ و١٣ی ژووییەی ٢٠٢٥ی زایینی دا بەرێوە چووە،وێڕای راگەیاندنی کۆتایهاتنی سەرکەوتووانەی پلینیۆنی دووهەمی خۆی ، لە پرۆتۆکۆڵی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی پلینیۆمدا باسی لە راپۆرتی سیاسی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و بە گشتی دۆخی شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسراییل کردووە و راگەیاندنەکە باس لە شرۆڤە و هەڵسەنگاندن و راگۆڕینەوەی ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە هەم لەسەر راپۆرتەکەی هاورێ عەبدووڵای موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە و هەم لەسەر قسەوباسی ناو کومیتەکە کردووە.
سەرەرای زانیارییەکانی نێو راگەیاندنەکەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، “ئاسۆی رۆژهەڵات” بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە چەند پرسیارێکی ئاراستەی هاورێ کاکۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە کردووە کە لێرەدا بۆ ئێوە خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەکە بڵاوی دەکەینەوە.
ئاسۆی رۆژهەڵات:
هاورێ کاکۆ کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە لە راگەیاندنێکدا روو لە خەڵکی کوردستان باسی لە بەرێوەچوون و کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی پلینیۆمی دووهەمی خۆی کردووە و دەڵێ کۆمەڵێک پرس و بابەتی رۆژەڤی ناوجەکەی تاوتوێ کردووە،دەکرێ بە کورتی راپۆرتێک روو لە بەردەنگەکانی “ئاسۆی رۆژهەڵات بخەنە روو؟
کاکۆ عەلیار: ١٢ و ١٣ مانگی ٧ پلینیۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی بەڕیوە چوو ئەو پلینیۆمە کە بە دوای دەوری رابردووی سیاسی بە تایبەت شەڕی ١٢ ڕۆژە بەریوەچوو . گرنگیی تایبەتی خۆی هەبوو بۆیە لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل لەسەر باروودۆخی سیاسی ئێران و کوردستان لە دەوری ڕابردوودا کرا ڕوانگە و هەڵوێستی ڕەهبەری کۆمەڵە لەوبارەیەوە شێکرایەوە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکان باسکرا و لە نیهایەتدا پلان و بەرنامەی کاری داهاتوو داندرا لە بواری سیاسیدا و، لە لایەنی تەشکیلاتی و حیزبیشەوە کۆمەڵێک بڕیار و قەرارهایەک پەسندکرا و ڕاپۆرتی مۆفەسەلی ئۆرگانە حیزبیەکانی تێدا باسکرا و گرنگترین و یا ئەولەوییەت و ئەو جێگایانە کە ئێمە دەبێت جەختی زیاتر لە کارەکانمان بکەینەوە لەو پلینیۆمەدا بڕیاریان لەسەر درا.
ئاسۆی رۆژهەڵات: هاورێ کاکۆ هەرچەند لە راگەیاندنی کۆتایی پلینیۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەدا بەڵێن دراوە راپۆرتێکی سیاسی تێروتەسەل کە بەرهەمی قسەوباسی نێو پلینیۆم بێ بۆ رای گشتی بڵاو بکرێتەوە بەلام دەکرێ بە کورتی سەرنج و تێبینییەکانی بەرێزتان سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئەمرۆی ئێران و ناوچەکە کە لەراستیدا بەشێک لە قسەوباسی نێو پلنیۆمی کومیتەی ناوەندیش بووە بزانین؟
کاکۆ عەلیار: ئێمە هەروەک لە ڕاگەیاندنی کۆتایی پلینیۆمیشدا باسمان لێکردووە ، لە بەیاننامەیەکی سیاسی لە ڕۆژەکانی داهاتوودا ڕوانگەی خۆمان، ڕوانگەی کۆمەڵە ڕوو بە خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە بەڵام من لێرە چەند خاڵێک هەیە کە دەتوانم ئاماژەیان پێبکەم. یەکەم گرنگترین ڕوداوی دەورەی ڕابردوو لە ڕوانگەی منەوە ئەوە بوو شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕوویدا، ئێمە بە گشتی کۆماری ئیسلامی
و بەرنامەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی کە نزیک بە ٢٠ ساڵ لەوە پێشەوە هەموو سەرمایەی سیاسی، ئینسانی و ماڵی ئێرانی خستۆتە پشت ، بەزەرەرێکی زۆری دەزانین و بە هۆکاری ئەسڵی ئەو شەڕەی کە ڕوویدا دەزانین، لەگەڵ سیاسەتە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەوکارانە کە تەقریبەن ڕوو بە هەموو جیرانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوویەتی بەڵام ئەم بەرنامە ناوەکیە و ئەم بەرنامە ئەتۆمیەش هۆکارێکی ئەساسی و سەرەکی بووە و هیچ قازانجێکی بۆ خەڵکی ئێران نەبووە بەڵام بووە عامیلی شەڕێکی گەورە کە لەم شەڕەشدا کۆماری ئیسلامی بەرخەلافی ئیدیعایەک کە دەیکرد نە ئامادەگی شەڕەکەی هەبوو و نە توانی لەو شەڕەدا هیچ دەستکەوتێک بە دەست بێنێت بەڵکوو زەرەری زۆر گەورە بدات لە کۆماری ئسلامی کە هەمووان لێی ئاگادارن. ئێمە لە گشتی ترین حاڵەتی خۆیدا پیمانوایە تەغییری سیاسی و گۆڕانکاری سیاسی دەبێت بە دەستی خەڵکی ئێران ئەنجام بدریت و ئەم بزووتنەوانەی کە لە هەموو ساڵەکانی ڕابردوودا لە ئێراندا بوون کە ئاخرینیان بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بووە ئەم چەشنە حەرەکەتانە ئەم چەشنە بزووتنەوانە ئەم چەشنە ئەکتە سیاسیانەن کە دەتوانن لە کۆتاییدا ببنە مایەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و بەرقەراری حکومەتێکی دێمۆکراتیک و ئازاد کە مافی گەلی کوردیشی تێدا مسۆگەر بێت. بەڵام عامیلی شەڕەکە و هۆکاری شەڕەکە ،ئێمە کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتی ناوچەیی و سیاسەتە ئەتۆمیەکانی دەزانین.
ئاسۆی رۆژهەڵات: هاورێ کاکۆ کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە لە راگەیاندنی یەکەمی کۆتاییهاتنی پلینیۆمی دووهەمی خۆیدا باسی لە بڵاوکردنەوەی راگەیاندنێکی سیاسی یان باشترە بڵێم راگەیاندنێک کە باسە سیاسییەکانی پلینیۆم لە خۆی بگرێ کردوە،دەکرێ ئاماژەیەک بە ناوەرۆکی ئەم راگەیاندنە بکەن؟
کاکۆ عەلیار: بەشێک لەو ڕاگەیاندنەی دەدرێتەدەر هۆکارەکانی ئەم شەڕە و ئەوەی کێ لەم شەڕەدا خەتابار بوو، بەشێکی دیکەی لەم بەیاننامە سیاسیە دەچێتە سەر ئەوەیکە
ئێمە چۆن بیر دەکەینەوە لەو باروودۆخەدا، ئێمە پێشنیارمان چیە بۆ داهاتوو ئێمە یەکێک لەو خاڵانەی کە دەزانم لە هەموو ساڵانی ڕابردوودا کارمان بۆ کردووە و ئێستاش لە پلینیۆم جەختمان لەسەر کردۆتەوە و لە بەیاننامەی ئێمەشدا ڕەنگدانەوەی دەبێت، پرسی ئاڵتێرناتیوە، پرسی هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیە، تەبعەن بۆ ئێمەی کورد و ئێمەی کۆمەڵە پرسی کوردستان و پرسی هاوکاری حیزبە سیاسیەکانی کوردستان ئەولەوییەتی ئەساسییە بۆیە ئێمە لە دوو جبهەی کوردستانیدا و هاوکات لە جبهەی ئێرانیدا هەوڵدەدەین و کار دەکەین بۆ ئەوەیکە هاوکاری لە بەینی هێزە سیاسییەکان ئەو هێزانەی باوەڕیان بە دێموکراسی، بە پلۆرالیزم، مافی نەتەوەکان و بە هەموو ئەو شتانە هەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئێمە وەک کۆمەڵە جەختمان لەسەر کردۆتەوە. بۆیە هەنگاوەکانی ئێمە لەو پەیوەندەدا، کارەکانی ئێمە لەو پەیوەندەدا و ڕوانگە و وتار و گوفتمانی ئێمە لەو پەیوەندەدا، ئێستا، ئێمە هەمیشە وتوومانە بەلام لە دەوری داهاتوودا گرینگایەتی زیاتری دەبیت، پیشبینی ئێمە ئەوەیە لە داهاتوودا گۆرانکاریەکی سیاسی و جیددی لە ئیراندا دێتە ئاراوە بۆیە هێزە سیاسیەکانیش، حیزبە سیاسیەکانیش دەبێت ئامادەگییان هەبێت، ئێمە ئامادەگی خۆمان لەو بەیاننامە سیاسیەدا بۆ هاوکاری بەینی حیزبەکانی کوردستان و لە عەینی حاڵدا کار بۆ هاوکاری ئەحزابی ئێرانیش کە ئۆپۆزسیۆنن و بەرەندازن و داوای ڕووخانی جەمهووری ئیسلامی دەکەین و دووبارەی دەکەینەوە و دەینووسینەوە و لەو پەیوەندیەدا کاریش دەکەین.