By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵگیرسانی شەر لە ناوچەکە بە مەترسی جیددی بۆسەر خەڵکی سڤیل دەزانێ.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ئێران > وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵگیرسانی شەر لە ناوچەکە بە مەترسی جیددی بۆسەر خەڵکی سڤیل دەزانێ.
ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵگیرسانی شەر لە ناوچەکە بە مەترسی جیددی بۆسەر خەڵکی سڤیل دەزانێ.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/02/01 at 3:42 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێ لە ئەگەری هەڵگیرسانی هەر شەرێک کە بە هۆی پرۆژەی ئەتوومی حکوومەتی ئێران رووبدا،مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی خەڵک و دانیشتوانی مەدەنی ناوچەکە دروست دەبێ.
“بێنی گێنتز” وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تلوێزیۆنیدا رایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە پلان وچالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرچاورۆشنی تەواوی هەیە و، نەک تەنیا لە پێناو خۆیاندا،بەڵکوو لە بەرژەوەندی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهاندا ناخوازن حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە روودانی شەر لە ناوچەکە تەنیا شەری سەربازی نێوان دوو سپا نابێ و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و ئاسایشی خەڵکی سڤیل دەبێ، رایگەیاند کە ئەو وڵاتە بە هەستیارییەوە چاودێری چالاکێیەکانی حکوومەتی ئێران لە بواری پرۆژە ناوکییەکەیدا دەکا و هەرکات “پێویست” بێ، گەڵاڵەی خۆیان لەو بارەوە هەیە.
ئەو قسانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وەک پێداچوونەوە بەسەر قسەکانی “ئاڤیۆ کووخاوی” فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل لێکدەرێتەوە کە هەفتەی رابردوو ئامادەیی سپای ئیسرائیلی بۆ هێرشی سەربازی سەرئێران راگەیاندبوو.شایانی باسە کە قسەکانی کووخاوی لە نێوخۆی ئیسرائیل لەگەڵ نارەزایەتی کەسانێک بەرەوروو بووە کە پێیانوایە دەستراگەیشتنی حکوومەتی ئێران بە چەکی ئەتۆمی مایەی هەرەشە و مەترسییەکی جیددییە بۆسەر ناوچەکە و،لەگەڵ ئەوەیکە ئیسرائیل دەبێ پلان وبەرنامەی خۆی بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو مەترسییە هەبێ، بەڵام دەبوو کووخاوی چاوەرێی هەڵوێست و کاردانەوەی ئیدارەی جۆبایدن دەربارەی چالاکییەکانی ئێران لەو بارەیەوە بووایە

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو کەسێک بریندار بوو.
بابەتی دواتر ئامریکا لەبابەت دەستپێراگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هوشداری دەدا.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?