By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان دەكەین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان دەكەین
ڕاگەیاندن

پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان دەكەین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/09/17 at 10:28 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی هەینی 15ی سێپتامبر، پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە رۆژی 25ی سێپتامبر لە باشوری كوردستان دەركرد. پاش چەندین ساڵ موناقەشەی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق‌و، لەكۆتاییشدا بڕینی بودجەی پێشمەرگە‌و هەرێم لەلایەن حكومەتی ناوەند، لەئەنجامدا ئەم دوو یەكە سیاسییە نەیانتوانی كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن. بە گشتیی متمانە بە پرۆسەی فیدڕاڵی‌و پێكەوە ژیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند بەتەواوی لاواز بوو ‌و لەناوچوو. ئەگەری سەركوتی دوبارە‌و داگیركردنی كوردستان، حیزبە سیاسییەكان‌و بەرپرسانی هەرێمی بەو دەرەنجامە گەیاند كە لە ریفراندۆمێكدا بۆ ئیرادە‌و دەنگی ئازادانەی خەڵكی كوردستان بگەڕێنەوە.
بە بڕوای ئێمە، ریفراندۆم، مافی دیموكراتیك‌و سروشتی گەلی كوردستانە، هەربۆیە ئێمە بە تەواوی پشتیوانی لە ریفراندۆم‌و مافی دیاریكردنی چارەنوسی ئەم گەلە دەكەین.
داوا لەخەڵكی باشوری كوردستان دەكەین بە بەشداریی خۆیان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان، ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن. لە هەموو خەڵكی باقی بەشەكانی كوردستانیش چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە كە بەشێوازی جیاجیا‌و بەگەرمی، هاوپشتی خۆیان لەگەڵ خەڵكی باشوری كوردستان دەرببڕن. داواكارین رێكخستنەكانی كۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات‌و، دامەزراوە مەدەنی‌و جەماوەرییەكان، هەڵسوڕاوانە بەشداریی لە كەمپینی بەرگریی لە ریفراندۆم بكەن.
لە بارودۆخێكدا كە كۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە خەڵك كە باشوری كوردستان دەكات، ئەركی هەموو ئێمەیە تا بەرگریی لە مافی دیموكراتیكی‌و ئینسانیی ئەم خەڵكە بكەین، تا رەنج‌و حەقكوژی‌و ئەنفال‌و جینۆسایدی نەتەوەیەك كۆتایی پێبێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
17ی سێپتامبری 2017 – 26ی خەرمانانی 1396

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/09/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پێشمەرگەیەكی دێرینی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بابەتی دواتر از رفراندم اقلیم کردستان پشتیبانی میکنیم

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?