By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پشتیوانی لە سیستمی “فیدراڵیزمی دیموكراتیكی رۆژئاوا – باكوری سوریە” دەكەین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > پشتیوانی لە سیستمی “فیدراڵیزمی دیموكراتیكی رۆژئاوا – باكوری سوریە” دەكەین
ڕاگەیاندن

پشتیوانی لە سیستمی “فیدراڵیزمی دیموكراتیكی رۆژئاوا – باكوری سوریە” دەكەین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/03/23 at 5:54 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەپێی بەیاننامەی ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی یەكێتی فیدراڵی دیموكراتیكی رۆژئاوا- باكوری سوریە، لە رۆژانی 16‌و 17ی مارسی 2016، لەشاری رمێڵان لەكانتۆنی جزیرە، 200 كەس لە نوێنەرانی حیزب‌و لایەنە سیاسیەكانی سەر بە نەتەوەكانی كورد، ئەرمەنی، سریانی، عەرەب‌و توركمانی نیشتەجێی كانتۆنەكانی جزیرە، كۆبانێ‌و عفرین لە رۆژئاوای كوردستان‌و باكوری سوریە، كۆبوونەوە‌و سەبارەت بە سیستمی سیاسی داهاتووی سوریە، خوازیاری سیستمی “فیدرالیزمی دیموكراتیك” بوون‌و، بە زۆرینەی دەنگ سیستمی فیدراڵی لە رۆژئاوای كوردستان‌و باقی ناوچەكانی باكوری سوریەیان پەسەند كرد. هەروەها بڕیاریاندا كە ئەنجومەنی دامەزرێنەر تا شەش مانگی داهاتوو یاسای بنەڕەتی (دەستور)ی ئەم بەشە فیدراڵییە بنوسنەوە‌و بەشێوەی دیموكراتیك بخرێتە دەنگدانی گشتییەوە.

لە بارودۆخێكدا كە سوریە بووەتە ناوەندی قەیران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و، زیاتر لە پێنج ساڵە ئەم وڵاتە بووەتە گۆڕەپانی ململانێ‌و شەڕی بەوەكالەت‌و وێرانكەری زلهێزەكان‌و هێزە ناوچەییەكان، ئاسۆی ئاشتی هەروا تاریك ناڕوونە‌و، مەترسی كوشتار‌و وێرانیی‌و ئاوارەیی زیاتر، تا ئیستاش هەڕەشەیەكی گەورەیە بەسەر خەڵكی ئەم وڵاتەدا، ئەم هەوڵە، – بەپێچەوانەی ئامانجە شومەكانی بكەرانی ئەم هەموو كوشتار‌و دڕەندەییە، – بەئاراستەی یەكگرتوویی دوبارە‌و هاوپشتی ئینسانیی خەڵكانێكە كە مێژوییەكی درێژیان لە پێكەوە ژیانی ئاشتیانەدا هەیە.

ئێمە ئەم مۆدێلە بە ئاراستەی بەكردەوە دەرهێنانی مافی نەتەوەكان‌و كەمایەتییە ستەملێكراوەكان‌و لەسەر بنەمای مافی نەتەوەكان لە دیاریكردنی مافی چارەی خۆی نوسین‌و یەكگرتووی دڵخوازانەی ئەوان لە چوارچێوەی وڵاتێكی یەكگرتوودا دەبینین.

وەها مۆدێلێك بە ئاراستەی نەهێشتنی هەڵاواردنەكان _ كە لەلایەن رەوتە فاشیستە ئیسلامییەكانی زاڵ لەناوچەكە، یان لە لایەن ناسیۆنالیستە فاشیستەكانی سەر بە نەتەوەی باڵادەست رەچاو دەكرێت‌و لەم رێگەیەوە تۆوی نەفرەت‌و بێزاری لەنێو خەڵك دەچێنن، – دەتوانێت لە كەمكردنەوە‌و نەهێشتنی بارگرژیی نەتەوەیی‌و مەزهەبی دەوری پۆزەتیڤ بگێڕێت‌و یارمەتیدەری پێكهێنانی كەشێكی دۆستانە‌و هاوكاری نێوان مرۆڤەكان بێت.

هەربۆیە: ئێمە پشتیوانی لەم هەوڵە دیموكراتیكەی ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی یەكێتی فیدراڵی دیموكراتیكی رۆژئاوا – باكوری سوریە دەكەین‌و داوا لەهەموو حیزب‌و رێكخراوە ئازادیخواز‌و سوسیالیستەكان پشتیوانی لەم هەوڵە دیموكراتیكە بكەن.

هەیئەتی هاوئاهەنگی سێ لایەنی كۆمەڵە
23/3/2016

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/03/23
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر مەراسیمی رۆژی هەڵەبجە لە شاری ئارهوسی دانمارک بە بەشداریی کۆمەڵە بەڕێوە چوو
بابەتی دواتر در حمایت از سیستم “فدرالیسم دموکراتیک روژاوا- شمال سوریە”

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?