By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان
هەواڵ

پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/03/03 at 5:47 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی كاسبكاران و بازاڕییانی شارەكانی بانە و پیرانشار لە ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەكانی ئەم شارانە دوكان و بازاڕییان داخست.

ئاشكرایە لە ئێستادا بە هەزاران كەس لە خەڵكی ئەو شارانە لە ئەنجامی سیاسەتی دواكەوتوو ڕاگرتنی بواری ئابووری كوردستان لە لایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییەوە، بژیوی ژیانیان لەو سنوورانەوە دابین دەكەن. داخستنی سنوورەكان لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە بە هەر بیانوویەكەوە كاریگەری خراپی لە سەر ژیان و گوزەرانی ئەو هەزاران كەسە و بنەماڵەكانیان بووە.
خەڵكی شارەكانی بانە و پیرانشار بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە ناڕەزایەتی بەو بێ مافییەی خەڵكی كوردستان دووكان و بازاڕەكانیان داخست و ئه م دوواییانه ش خەڵكی شاری مەریوان بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵكی شارەكانی بانە و پیرانشار دووكان و بازاڕەكانی داخست. پشتیوانی خەڵكی شاری مەریوان لە داخوازی و مانگرتنەكەی خەڵكی شارەكانی بانە و پیرانشار دەرخەری هاوچارەنووسی خەڵكی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا نیشانەیەكە لە پێگەیشتووی لە خەباتی مەدەنی خەڵكی كوردستان بۆ دەستەبەر كردنی ماف و داخوازییەكانیان.
ناوه ندی هاوكاری حیزبه كانی كوردستانی ئێران وێڕای مەحكووم كردنی داخستنی سنوورەكان و گوشار هێنان بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك لە لایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییەوە ئەم جووڵانەوە مەدەنییەی شارەكانی بانە، پیرانشار و مەریوان بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانی خۆی لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی ئەو شارانە دەر دەبڕێت. جێی وەبیرهێنانەوەیە كە هاوپشتی و هاوخەباتی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان، سەركەوتن و دەستبەری مافەكانی خەڵكی كوردستان گەرەنتی دەكات.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
1/3/2018

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/03/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیەنراوی كۆمەڵە.. پشتیوانی لەمانگرتنی بازاڕیانی بانە‌و پیرانشار دەكەین
بابەتی دواتر چوارەم كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?