By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: په‌یامی هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکاران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > په‌یامی هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکاران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س
ئاسۆی ژنی كورد

په‌یامی هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکاران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/01/21 at 12:19 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

له مێژه کۆچ هاوده‌م‌و هه‌توانی مرۆڤه، مرۆڤ به بێ کۆچ بوونه‌رێکی ده‌ست نه‌خواردووه‌و، ئه‌ده‌ب به گشتی‌و ئه‌ده‌بی کوردیش به تایبه‌تی به جوانی له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ژیان تێگه‌یشتووه‌و هه‌میشه کۆچی کردووه‌ته هاوڕێی خۆی. مرۆڤه گه‌وره‌کان‌و به تایبه‌ت ئه‌دیبه دیاره‌کانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک وانه‌‌بێژی مێژوویی‌و مامۆستای هه‌موو گه‌لن‌و دوایین کۆچیشیان پڕه له وانه‌و جوانی‌و په‌ندی گه‌وره. شێرکۆ بێکه‌س ئوستوره‌یه‌کی وا گه‌وره‌یه که به سیاسی‌و بازاڕی‌و باش‌و خراپه‌وه هه‌میشه به سامانی خۆیانیان زانیوه‌و ئه‌زانن، هه‌مووان به بێ جیاوازای‌و جیاکاری هه‌ستیان به بوون‌و زمان‌و داهێنانی ئه‌وروژێت‌و ئارام ئه‌گرن پێی.
شێرکۆ بێکه‌س بۆ مرۆڤایه‌تی‌ له هه‌موو جیهان‌و به تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که تا ئێستاش گۆڕه‌پانی ململانێ ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، ڕه‌مزی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌‌و زامنێکی هه‌میشه‌ییش بووه بۆ ئه‌وه‌ی تاکی کوردو هێزی سیاسیی کوردی له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی ته‌نانه‌ت له ژێر گوشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌دا په‌نا نه‌باته به‌ر توندڕه‌ویی، هاوکات فاکته‌رێکی گه‌ڕان بووه بۆ خاڵه هاوبه‌شه مێژوویی‌و کولتووری‌و ئه‌ده‌بییه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تردا، به‌شداریی چالاکانه‌و هاوکاریی بێکه‌س ی کوڕ له ده‌یان سمینارو فێستیڤاڵی کوردی ڕۆژهه‌ڵات‌و باکوورو ڕۆژاواو به خوێندنه‌وه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌دیب‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کانی کوردی به‌شه‌کانی ترو گه‌لان‌و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر ته‌واوکه‌ری ئه‌و ڕێبازه‌یه که مامۆستا له سه‌ره‌تای لاوێتیدا له شۆڕشی نوێی باشووری کوردستان گرتبوویه به‌ر.
شێرکۆ بێکه‌س له‌و په‌ڕی بوێری‌و جوانیناسیدا له دوایین هۆنراوه‌ی داواکارنامه‌ی خۆی جارێکی تر مه‌رگ به ئارامی‌و ڕه‌نگه‌کانی ژیان ئه‌نه‌خشێنێت‌و ئاسمانی سه‌ر گڵکۆی دواوێستگه‌ی به نه‌مریی ئه‌ستێره ئاسای ڕیز ئه‌کات‌و په‌پووله‌کانی ده‌ربه‌ند چاوه‌ڕێ ئه‌کات تا هاتنه‌وه‌ی نه‌فڕن.

یادی بۆ هه‌میشه زیندووه.

ڕێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشڕه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

5ی ئاگۆستی 2013
14ی گه‌لاوێژی 1392

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/01/21
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ‌بانگه‌وازی پێشوازی له‌ 26ی ڕێبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی سوئید- ستۆکهۆڵم
بابەتی دواتر بێ دەنگی بەرامبەر بە کوشتنی ژنان تاوانە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?