By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پێشمەرگەیەکی دێرینی كومەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كڕد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پێشمەرگەیەکی دێرینی كومەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كڕد
هەواڵ

پێشمەرگەیەکی دێرینی كومەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كڕد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/04/06 at 2:13 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئیبراهیم پاكنژاد یەكێك لە یەكەمین كەسانێك بوە كە لە شاری سنە پەێوەست بوو بە ڕیزی پێشمەرگاێەتی كومەڵە و لە دەورانی پێشمەرگاێەتیدا دەیان فیداكاری و لێهاتوویی لە خۆی نیشانداوە.

ئێبراهیم پاكنژاد یەكێك لە چالاكانی دژ بە ڕژێمی پاشایەتی بوو كە بەم بۆنەشەوە ماوەیەكی لە زیندانی ڕژیمی ڕوخاوی شادا بە سەر برد. دواتریش لە ئاكامی بوسەێەك كە ڕژیمی ئیسلامی بۆی دادەنێن لە ساڵی ٥٩دا دەسبەسەر دەكرێت و لە بێدادگاكانی ڕژێم بە سەروكایەتی خالخاڵی جینایەتكار حوكمی لە سێدارەدانی بە سەردا دەسەپێت كە بە زیرەكی و لێهاتوویی خۆی لە زیندانی ئیتلاعات كاتێك بۆ چارەسەری پزشكی دەیبەن بۆ بیمارستانی شەهید قازی سنە لە قاتی چووارەم خۆی فڕی دەداتە خوارەوەو  هەڵدێت. دواتر و پاش بڕانی دەستی خەڵخاڵی جینایەكار لە كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ شاری سنەو چندین ساڵی دوور و درێژی لە زیندانی ڕژێمیدا  بەو پەڕی ورەو سەربەرزیەوە بەڕی كردوە.

ئێبراهیم پاكنژاد یەكێك لەو كەسانە بووە كە بەردەوام هەوڵی داوە تا خەڵك لە جینایەتەكانی ڕژیم ئاگادار بكاتەوە و هەوڵی داوە تا خەڵك لە كاناڵی پەیوەست بوون بە كومەڵە دژایەتی خۆێان کۆماری ئیسلامی دەرببڕن  ئەم خەسڵەتەشی وایكردبوو كە لە ناو خەڵكدا وەكوو قەڵایەكی بە باوەڕ و جی متمانەی خەڵك بناسرێت .

هاوڕی ئیبراهیم بەردەوام لە هەوڵی یارمەتیدان بە چینی هەژار و زەحمەتكێشی ناوچەكەدا بووە و هەردەم بەدوای دابینكردنی خزمەتگوزاری وەكوو كێشانی جادە و كارەباو تەلەفوون و درووسكردنی خانەی بێهداشت و مەدرەسە بووە بۆ خەڵكی لادێكانی سەر بە ناوچەی سنە  كە بەم بۆنەوە خۆشەویستیەكی زۆی لە ناودڵی خەڵكی ناوچەكەدا چاندبوو.

بە داخ و پەژارەێەكی زۆرەوە ڕۆژی ١٣ی خاكەلێوە بە هۆی نەخۆشی پاش یەكساڵ لە مەرگی هاوسەری سەعادەت نەقدی گیانی ئازیزی لە دەست دەدات و لە گوڕستانی ئاوایی تازاوای چلگەزی لە تەنیشت هاوژێنی كوچكردووی بە خاك دەسپێردرێت.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکار هاوڕێ ئیبراهیم و بەتایبەت هاوڕێ ئاسۆ عەلیخانی پێشمەرگەو ئەندامی كومەڵە دەکەین و هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.

یادی بەرزو بەرێز بێت

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/04/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بەهانای خەڵكی سێڵاو لێدراوی ئێرانەوە بچن
بابەتی دواتر پەیوەستبونی پۆلێكی دیكە لە لاوانی ئازادیخواز بە ریزی پێشمەرگایەتی كۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?