By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی ئامینەخانمی مەولوودیان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی ئامینەخانمی مەولوودیان
کوردستان

پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی ئامینەخانمی مەولوودیان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/02/18 at 1:00 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵێک کە بنەماڵەی هونەرمەندی گەورەی کورد کاک محەممەدی ماملێ رایانگەیاندووە، بەداخەوە ئامینە خانمی مەولوودیان هاوسەری مامۆستامحەممەدی ماملێ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا دڵە گەورە و مێهرەبانەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.
ئامینە خانم کە لەسەر زار و هەستی خۆشەویستی مامۆستا محەممەدی ماملێ بە”ئامە” بانگ دەکرا،کچی کەسایەتی نیشتمانپەوەر و ناسراوی سەردەمی کۆماری کوردستان “محەممەدی مەولوودیان”ە. ئامینە خانم ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی و پاش ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک ئەسعەدی خودایاری هاوسەری، لە گەڵ هوونەرمەندی ناسراو و نیشتمانپەروەری کورد مامۆستا محەممەدی ماملێ ژیانی هاوبەش پێک دێنێ.ئامینە خانم بە هۆی کەسایەتی بەرز وهەستی دڵسۆزانە ونیشتمانپەروەریی خۆی وپێگەی بنەماڵەکەی،لە نێو خەڵکی کوردستاندا خاوەن رێز و تایبەتمەندییەکی بەرز وجێگای متمانە بوو.ئامینە خانمی مەولوودیان پاش ماڵئاوایی لەژیانکردنی مامۆستا محەممەدی ماملێ و،بە تایبەت بە ئامادە بوونی لە زۆربەی بۆنە و یادە نەتەوەییەکاندا،وەک ژنێکی لێهاتوو و وەک کەسایەتییەکی دڵسۆز پارێزگاریی لە شوناسی نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی گەورەی ماملێ کرد و، هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی بە هەستی بەرز و سەرفرازی و شانازییەوە ژیا و،خۆشەویستی هەموو خەڵکی کوردستان مایەوە.
بیستنی هەواڵی مەرگی ئەو ژنە تێکۆشەر و خۆراگرە و،یادگاری ئازیزی مامۆستا محەممەدی ماملێ و دایکی گیانبەختکردوو کاکە نەجاتی ماملێ،خەمێکی گرانی خستە سەر دڵمان. بەو بۆنەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە خۆمان و لە هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی مەولوودیان و بنەماڵەی گەورەی ماملێ و،بە تایبەت سەرەخۆشی لە رووناک خانم و کاک سولەیمان خودایار،شەونم خانم،کاک وریا و چیا و چالاک و کاک عەزیز وهونەرمەندان کاک عەبدوڵڵا و خوسرەوی ماملێ دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.
یادی ئازیزی ئامینەخانمی مەولوودیان بەرز وبەرێز بێ.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٨ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لەسێدارەدرانی ٧ کەس لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج
بابەتی دواتر دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?