By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی کوردەواری
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی کوردەواری
هەواڵ

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی کوردەواری

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/03/06 at 9:41 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
سەرەتا و لە بەرەبەری هاتنی ساڵی نوێی کوردەواریدا، بەناوی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران”ەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردیتان لێ دەکەین.
ئێوە خەڵکی مافخوازی کوردستان هەموو ساڵێک سەرەڕای فشار و چاودێریی چڕی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، توانیوتانە نوێبوونەوەی ساڵ و ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بکەنە دەرفەتێک بۆ خۆشی دەربڕین و بانگەوازی ویست و داخوازییە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی خۆتان وەک نەتەوەیەک کە تا ئێستاش لە سەرەتاییترین ماف و ئازادییەکان بێ‌بەش کراوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا رێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان بە شێوەیەکی جیاواز لە هەمیشە بە پەیام و درووشم و هێمای تایبەتەوە بەڕێوەچوون کە نیشانەی بەرزیی ئاستی شعوور و هوشیاری نەتەوەیی و رێکخراوبوونی ئیرادەی گشتیی کۆمەڵگەی کوردستانە. بۆیە ئەمساڵیش پێویستە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ئاستێکی بەرینتردا، بە ناو و دروشم و هێمای تایبەتەوە، یەکگرتووانە بەڕیوە بچن و بکرێنەوە بە دەرفەتێک بۆ گەیاندنی کۆمەڵێک مانا و پەیامی نەتەوەیی و شوناسخوازانە. بۆیە “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” هەر وەک لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە چاوەڕوانی لێ دەکرا، لەم پێوەندییەدا یەکگرتووانە و لە سۆنگەی گرینگیدان بە زەروورەتی “یەکریزی” و “پێکەوەبوون” لە هەموو ئاست و بەستێنەکاندا، داوا لە خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانییەوە دەکات:
١- رێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ژێر ناوی “نەورۆزی سەمای ئازادی”دا بەڕێوە بچن.
٢- با درووشمی سەرەکیی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵمان، “یەکریزی و هاوکاریمان، ڕەمزی سەرکەوتنمانە” بێت.
٣- لە ڕێوڕەسمەکان دا لە “جامانە، هەوری و گوڵی سوور”، کەڵک وەربگرین.
خەڵکی خاوەن هەڵوێستی کوردستان لانیکەم لە ماوەی تەنیا چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەمیشە نیشانیان داوە کە یەكگرتووانە بەدەم بانگەواز و داوای هێز و لایەنە سیاسییەکانی خۆیانەوە دێن و چاوەڕوانیشیان – لە قۆناغی ئێستای خەبات دژ بە سیاسەتە دژیگەلییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران – یەکگرتوویی و پێکەوە بوونە. خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە کردەوە دژیگەلی و تێرۆریستیەکانی رێژیم؛ مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد، زانیار و لوقمان مرادی و ڕامین حوسێن پەناهی، لە رۆژی ٢١ی خەرمانان و هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە ٢ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، نیشانیان دا کە یەکگرتووانە بە گژ سیاسەتی دوژمنکارانەی رێژیمدا دەچنەوە و خاوەنداری لە خەباتی شوناسخوازانەی خۆیان دەکەن. بۆیە چاوەڕوان دەکرێ بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ئەمساڵیشەوە، یەکگرتووانە بە وەڕێخستنی رێوڕەسمی گشتی و جەماوەری، خاوەندارێتی لە ماف و ئازادییە کلتووری و نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن.
لەم پێوەندییەدا ئەرکی وتاربێژان، شاعیران و هونەرمەندانە کە نێوەرۆکی قسە و بابەت و هونەرەکەیان، تەژی بێت لە پەیامی؛ یەکگرتوویی، نەتەوەیی و بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری و سیاسەتە دژیگەلییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی. با لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵدا بە لەملکردنی “جامانە و هەوری” و بەدەستەوەگرتنی “گوڵی سوور” و بەرزکردنەوەی درووشمی “یەکڕیزی و هاوکاریمان، رەمزی سەرکەوتنمانە”، “سەمای ئازادی” بکەین و بیسەلمێنین کە لە وەدستهێنانی ماف و ئازادییەکانی خۆمان وەک نەتەوەیەک بەردەوام و شێلگیرین.
نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت.
بەهیوای ساڵێکی پڕ لە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
١٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٧

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/03/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی کۆمەڵە.. پیرۆز بێ ٨ مارس، رۆژی جیهانی ژن
بابەتی دواتر بەڕێوەچوونی دوازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?