By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە
هەواڵ

پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/04/01 at 2:32 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!

١٠ی خاکەلێوە، رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان وسەدری قازی و حەمە حوسێـن خانی سەیفی قازییە. ٧٢ ساڵ لەوەپێش لەڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا، پێشەوا قازی محەمەد، یەکەم سەرکۆماری دەوڵەتی جمهوری کوردستان، لە چوارچرای شاری مەهاباد، لەلایەن رژیمی پاشایەتییەوە لەسێدارە دران. چەند ڕۆژ دواتریش ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەرانی سوپای میللی کوردستان و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی سەقز و بۆکان لەسێدارە دران.

بەوجۆرە رێژیمی حەمەرەزاشا، دوای ئەوەی کە لەئاکامی گەلەکۆمەکیەکی نێونەتەوەیی دا، توانیبووی کۆماری کوردستان لەنێوببا، بەمەبەستی سەرکوتکردنی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان، شەپۆلێکی بەرینی ئیعدام و کوشتن و گرتن و ڕاونان و زەبروزەنگی لە کوردستاندا دەست پێکرد. کاربەدەستانی دەوڵەتی تاران پێیان وابوو بەو کارە دەتوانن بیری ئازدیخوازی لەنێو خەڵکی کوردستاندا بۆ هەمیشە لە نێوبەرن. بەڵام هەروەک پێشەوا لەکاتی لە سێدارەدانیدا ڕوو بە داگیرکەران ڕایگەیاند:”بەکوشتنی من بیری کوردایەتی و ئازادیخوازی لە کوردستاندا نەک هەر لە بەین ناچێ، بەڵکو لە داهاتوودا بەهێزتریش دەبێ “ ڕووداوەکانی دواتر ڕەوایی ئەو ووتە حەکیمانەی پێشەوایان سەلماند کە گەلی کورد نەک هەر دەستی لە خەبات و بەرخۆدان و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان هەڵنەگرت، بەڵکو ئامانجەکانی کۆماری کوردستان بوون بە ئیلهام بەخشی خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاری نەتەوەی کورد لە سەرتاسەی ناوچەکەدا. تەنانەت ئەو هەموو سەرکوت و زەبروزەنگەش کە کۆماری ئیسلامی وەک میراتگری بە حەقی ڕێژیمی شا، لەماوەی دەسەڵاتی ڕەشی خۆیدا بە دژی گەلی کورد بەکاری هێناوە، بە خەباتی یەکگرتوانەی سیاسی و مەدەنی خەڵکی کوردستان وڵامی تووندی پی دراوەتەوە. ئەوەتا ئەمڕۆ لە هەر چوار پارچەی کوردستان خەبات بۆ ڕزگاریی بە شێوازی جۆراوجۆر درێژەی هەیە.

ئێستا پاش تێپەڕبونی زیاتر حەوت دەیە بەسەر لە سێدارەدانی پێشەوا و هەڤاڵەکانیدا، دەبینین بزووتنەوەی کورد بۆتە فاکتەرێکی بە هێزی خەبات و تێكۆشان بۆ ئازادی و دێموکراسی لە ئێران و ناوچەکەدا. بیری نەتەوایەتی و ئازادیخوازانە لە سەرتاسەری کوردستاندا بە باشترین و بەرزترین شێوە خۆی نیشاندەدا. ئەوڕۆ کۆمەڵگای کوردستان گۆڕاوە و بۆتە کۆمەلگایەکی فرە چەشن و پێشکەوتوو و پلۆڕاڵ و فرەحیزب. بەڵام هەموو حیزب و رێکخراوە نیشتیمانی و دێموکراتیک و ئازادیخوازەکانی کوردستان سەرەڕای جیاوازی سیاسیی نێوانیان ڕێز لە کۆماری کوردستان و ئامانجەکانی دەگرن. ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە پێشەوا و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان، نەک هەر موڵکی حیزبێکی دیاری کروانین، بەڵکوو هێمای هاوبەشی کولتوری سیاسیی و ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان و حیزبە خەباتگێرەکانی سەرگۆڕەپانی خەباتن لە کوردستان .

پێشەوا قازی چ لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستاندا و چ لەوەسیەتنامەکەیدا وەک ڕێبەرێکی میللی و دڵسۆزو شارەزا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە خەباتکارانی گەلی کورد پێویستە لە بەرامبەر دوژمنانی کوردستاندا پتە و یەکگرتوو و هاودەنگ بن و لە نێوخۆشیاندا و لە بەرامبەر یەکتردا لەسەریانە نەرم و دووربین وسینگ فراوان و بە تەحەممول بن.

ئێمە وەک ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستاندا، پێکەوە پێ لەسەر هاوکاری و هاودەنگی و هاوخەباتی لە گەڵ یەکتر دادەگرینەوە. پەیمان لەگەڵ گیانی پێشەوا و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و ڕزگاری خەڵکی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە ئاڵای خەباتی ئەوان تا سەرکەوتن بەرز و شەکاوە ڕادەگرین.

سڵاو لە گیانی پاکی پێشەوا قازی و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و ڕزگاریی!

سلاو لە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان !

سڵاو لە خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان !

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی ھەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/03/29
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بۆ مەرگی ناوادەی ژیان سەیادەت
بابەتی دواتر بە دروشمی ” نا “یەکی تر بە کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانێک لە لەندەن بەڕێوەچوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?