بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان!
بەرێز بنەماڵەی سەربەرزی کاک رەسوڵی حاجی هۆمەر!
زۆر بەداخەوە هەواڵی ماڵئاوایی لەژیانکردنی بەرێز کاک رەسوڵی حاجی هۆمەرمان پێگەیشت و لەناخی دڵەوە خەمباری کردین.
مامۆستا رەسوڵ هەم وەک کەسایەتییەکی ناسراوی شاری قەڵادزێ و هەمیش وەک بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و،وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و دڵسۆز،رۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی بوو لە پێوەندی و نزیکایەتی لەگەڵ هێزولایەنە سیاسییەکانی کوردستان.بێگوومان مەرگی مامۆستا رەسوڵ کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو مافەرەواکانی گەلەکەماندا تەرخان کرد،خەسارێکی گەورەیە بۆ پارتی کرێکاران و رەنجدەران و بۆ بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان.
ئێمە بەبۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی مامۆستا رەسوڵ لەلایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و لە هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و ئەندامانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
یادی کاک رەسوڵی حاجی هۆمەر بەرزوبەرێز بێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١١ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی
١ی مەی ٢٠٢١ی زایینی
پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک رەسوڵی حاجی هۆمەر ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.
