برای ئازیز و خۆشەویستم کاک کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان!
وێرای سڵاوێکی گەرم.
زۆر بەداخەوە هەواڵی ماڵئاوایی لەژیانکردنی زوبەیدە خانمی دایکی بەرێزتانمان پێگەیشت.
وێرای دەربڕینی هاوخەمیی خۆمان بەو بۆنەوە،لە لایەن کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و بنەماڵەی سەربەرزتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ خۆتان و ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزتان دەخوازین.
عومەر ئیلخانی زادە
٢٠٢٢/٢/٢٨