By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی پیرۆزبایی كۆمەڵە بۆ حەوتەمین كۆنگرەی پەیەدە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی پیرۆزبایی كۆمەڵە بۆ حەوتەمین كۆنگرەی پەیەدە
هەواڵ

پەیامی پیرۆزبایی كۆمەڵە بۆ حەوتەمین كۆنگرەی پەیەدە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/09/27 at 12:35 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەڕێزان ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە)
بەبۆنەی بەستنی حەوتەمین كۆنگرەی پارتە بەڕێزەكەتان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە‌و هەموو ئەندامانی بەشداربووی كۆنگرە‌و سەرجەم كادر‌و شەڕڤانانی پەیەدە دەكەین‌و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

سەرەتا بەداوای لێبوردن بەهۆی ئەوەی بانگهێشتی كۆنگرەكەتان كرابووین، بەڵام نوێنەرامان بەهۆی كێشە‌و گرفتی تەكنیكی نەیتانتوانی سەردانی رۆژئاوای كوردستان بكەن‌و بەشداری حەوتەمین كۆنگرەی پەیەدە ببن، هەر بۆیە لەم چەند دێڕەدا پەیامی خۆمان ئاراستەی ئێوە‌و بەشداربووانی كۆنگرەكەتان دەكەین.
بەڕێزان، كۆنگرەی حەوتی پەیەدە لە بارودۆخێكدا دەبەسترێت كە ناوچەكە‌و كوردستان لە هەستیارترین ساتە مێژوویەكاندا بەسەر دەبات‌و چەندین دەرفەتی زێڕین‌و لەهەمانكاتدا هەڕەشە لەسەر ئەزمون‌و بزوتنەوەی كورد لە بەشەجیاجیاكانی كوردستان لەئارادایە.

كورد لە رۆژئاوا دەسكەوتێكی گرنگی بەدەستهێناوە‌و سەرەڕای دژایەتی وڵاتانی داگیركەر، هەموو چین‌و توێژەكانی ئەم پارچەی كوردستان هەوڵ بۆ پاراستنی دەدەن‌و بە گیانفیداییەوە بەرەوڕووی دوژمنانی مرۆڤایەتی دەبنەوە. لەباشور هەر لەم رۆژانەدا خەڵكی كورد بۆ دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسینیان چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان‌و بە دەنگی “بەڵێ” چارەنوسی خۆیان دیاریكرد. بۆ پشتگیریی لەئیرادەی خەڵكی باشور، خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەخۆشحاڵییەوە رژانە سەر شەقامەكان‌و ئەم سەركەوتنە مەزنەیان پیرۆز كرد. خەبات‌و خۆڕاگری دژی دەوڵەتانی دیكتاتۆری توركیا‌و ئێران لە باكور‌و رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامە‌و خەڵكی كورد بە هیوا‌و ئۆمێدەوە چاو لە ئەزمونی رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان دەكەن. هەربۆیە لەم بارودۆخەدا كۆنگرەكەتان ئەركێكی مێژوویی‌و گرنگی دەكەوێتە سەرشان.

هیوادارین كۆنگرەكەتان پەیامی یەكڕیزی‌و هاوپشتی‌و تەبایی بدات بە هەموو خەڵكی كوردستان‌و هەوڵەکانی بۆ یەكگرتوویی‌و هاوكاریی زیاتر نێوان حیزبەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان بخاتەگەڕ.

لێرەوە رێز لەیادی هەموو كەسانە دەگرین كە بۆ رزگاری رۆژئاوای كوردستان‌و شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش گیانیان بەختكرد‌، سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەزی سەرجەم شەڕڤانانی گیانبەختکردوو ‌و خەڵكی خۆڕاگری رۆژئاوای كوردستان.
جارێكی دیكە هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین.

 

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
26ی دێسامبری 2017

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/09/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر سمینارێكی سیاسی لە یۆتوبۆری بۆ سكرتێری كۆمەڵە ساز دەكرێت
بابەتی دواتر بەیاننامەی كۆمەڵە لەسەر دەستگیركردنەكانی ئەم دواییەی كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?