By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی ڕێزلێنان و ماڵئاۆایی و سەرەخۆشی بۆ مەرگی نابەوەختی کاک تەیفوور بەتحایی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیامی ڕێزلێنان و ماڵئاۆایی و سەرەخۆشی بۆ مەرگی نابەوەختی کاک تەیفوور بەتحایی
هەواڵ

پەیامی ڕێزلێنان و ماڵئاۆایی و سەرەخۆشی بۆ مەرگی نابەوەختی کاک تەیفوور بەتحایی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/09/12 at 6:27 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەڕێز خانمی ژیلا فەرەجی کاک هەژان و و ئایدا خانم دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان! زۆر به داخەوە بۆ مەرگی نابەوەخت و گرانی کاک تەیفوور بەتحایی، زیندانی سیاسی بەناوبانگ، تێکۆشەری ناسراو و لە مێژینە و نوسەر و هوونەرمەندی شۆرشگێر کە پاش تەمەنێک لە خەبات وتێکۆشان دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت. کاک تیفووری بەتحایی زۆر زوو هەستی بە نابەرابەری و بێدادی نیزامی پاشایەتی کرد و بە لەبەرچاوگرتنی شوێن و ژینگەی هەژارانەی ژیانی خۆی و هاوچارەنووسانی، زۆر زوو بوو بە خەباتکارێکی شێلگیری دادپەروەری و یەکسانیخوازی و هەر لەو پێوەندیەشدا ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا هاورێ لەگەڵ ژمارەیەک خەباتکاری ناسراوی چەپی ئێرانی وەک خوسرەو گوڵسورخی و کەرامەت دانشیان پاش دەستبەسەرکرانیان لەلایەن دەزگای ساواکەوە، سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێندرێ و پاشان ئەو سزایە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی دەگۆردرێ. ئەرگەچی تا ساڵی ١٣٥٧ له زیندان بەندکرا بەڵام ناو و ناوبانگی کەوتە سەر زاری خەڵک و به پێشۆازی گەورەی خەڵکی شاری سنە له پاییزی ٥٧ پاش شکانی دەرگای بەندیخانەکان گەرایەوە ناو خەڵکی تینوی ئازادی. کاک تەیفوور کە ئاشنای دەرد و مەینەت و ستەم و هەڵاواردن بوو، پاش سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران وەک نووسەر و هوونەرمەندێکی خاوەن بەڵێن و بەدەربەستی نەتەوەکەی له سەنگەری خۆڕاگری کۆمەڵانی خەڵک و پێشمەرگەیەتی درێژەی بە خەباتی خۆیدا و دواتر پاش چەند ساڵ بە ناچاری ژیانی تاراوگەی هەڵبژارد و هەتا کاتی گیان لەدەستدانی وەک تێکۆشەرێکی بەوەفای رێگای رزگاری لە سەنگەری ئەدەبیات و هونەردا ئەرکی خەباتکارارانە و ئینسانی خۆیی به باشی به جێهێنا. بێگوومان بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بە مەرگی تەیفوور بەتحایی، تێکۆشەرێکی شێلگیر وماندووینەناس، کەسایەتیەکی چەپ و شۆرشگێر، هوونەرمەند و نووسەرێکی بوێر و ئازا، سیمایەکی ناسراو و خۆشەویستی لەدەست چوو. مەرگی کاک تەیفوور خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموومان. بەم بۆنە خەمبارەوە سەرخۆشی لە ئێوە ژیلا خانمی بەڕێز هاوسەری ڕێزداری کاک تەیفور و هەر دوو ڕوڵەی ئازیزتان و بەڕێزمان کاک هەژان و ئایدا خانم و گشت خانەوادەتان و هەروەها سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان، تێکۆشەرانی ئازادیخواز و بە تایبەت خەڵکی خۆراگری شاری سنە و هەموو دۆستان و ئازیزانی دەکەین. بژی یادی ئازیزی تەیفوور بەتحایی. بژی ئامانجە بەرز و ئینسانییەکانی

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ١١ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/09/12
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر جان میلیون‌ها دانش آموز و معلم در خطر است!
بابەتی دواتر کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?