By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی ماڵئاوایی مام جەلال
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی ماڵئاوایی مام جەلال
ڕاگەیاندن

پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی ماڵئاوایی مام جەلال

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/10/04 at 1:53 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە هەواڵی مەرگی مام جەلال گشت کوردستان خەم و ماتم دایگرت. ئەو کەسەی کە لەسەرەتای تەمەنی لاوەتی بێ وچان بۆ رزگاریی گەلێک تێکۆشا، پشتیوانی لە دێمۆکراسی و دادوەریی کۆمەڵایەتی کرد و هاندەر و پاڵپشتی پێشکەوتنخوازیی بوو، ئەو ڕابەرەی ژیرانە هەموانی لێک نزیک دەکردەوە و تەبایی و یەکێتی دێنا. ‎

مام جەلال قەڵای قایمی خۆڕاگری و میعماری شۆڕشی نوێ بوو، مام جەلالێک کە حەولی دا عێڕاقی نوێ ساز بێ و بە دڵگەورەیی و دوربینی چی بۆی کرا کردی تا نەهامەتی روو لە گەلانی عێڕاق نەکاتەوە و پێکهاتەکانی عێراق له جیگای رەق و دوژمنایەتی و شەر، ئاشتیانە پێکەوە بژین.

‎ئەو پێشمەرگەیەی کە تەمەنێک بۆ رووخانی دیکتاتۆری لە عێڕاق شەڕی کردبوو، کرا بە سەرۆک کۆماری عێڕاق، وەک سەرۆک کۆماری نە تەنیا بیری له تۆڵەکردنەوە نەکردەو که ئامادە نەبو تەنانەت حوکمی له سێدارەدانی سەدام که دەیان جار بۆ کوشتنی مام جڵال پیلانی دارشتبو، واژۆ بکات. مام جەلال له بەرامبەر بیرجیاوازان و نەیارانی سیاسی ئەهلی دیاڵۆگ و پێکەوە کاردکردن بو. مام رۆڵی گەورەی گێرا که کوردستان دەورانی شەری ناوخۆیی تێپەر بکات و پێکهاتە سیاسیەکان هەر کام پێگە و دەوری یەکتر قەبوڵ بکەن.

‎ بەڵام مەخابن هەوڵەکانی مام جەلال بۆ عێراقێکی فیدرال و دمۆکرات نەبوو بە دەرفەت و دەرس بۆ نەیارانی کوردستان، جیلی داهاتووی عێڕاق ڕۆژێک دەیسەلمێنن پەندەکانی ئەو سەرۆک کۆمارە پێشمەرگەیە چەندە حیکمەتی تێدا بوو. هەر ئەوە نیشان دەدا کە کەسایەتی مام جەلال چەند بەهێز و چەندە بۆ کوردستان پێویست بوو و بزاوتی کوردستانی بە دنیا دەناساند، ئەوڕۆ بە جەستە لە ناومان نەماوە، بەڵام ئاوات و ڕێبازی تاهەتایە لە مێژوو و خەباتی گەلەکەماندا زیندووە.

‎مام جەلال دۆست، پشتیوان و دڵسۆزی کۆمەڵە و هەموو بزوتنەوەی رزگاریخوازیی لە کوردستان و ناوچە بوو، کۆمەڵە دۆست و پشتیوانێکی گەورەی لە دەستدا کە لە رۆژانی تەنگانە و قۆناغی سەختی خەباتدا متمانەی نێوانمان دروست ببوو.

‎لە لایەن هەموو رێکخستنەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە هێرۆخان، کاک بافڵ و کاک قوباد و گشت بنەماڵەی تالەبانی دەکەین. هاوخەمی خۆمان بۆ هەواڵانی تێکۆشەری مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی دەردەبڕین و پەیمانی خەبات و تێکۆشانیان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە، هەروەها سەرەخۆشی لە تەواوی خەباتکارانی کوردستانی باشور و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

‎بەرز و بەڕێز بی یاد و ڕێبازی مام جەلال

‎کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

‎٣. ١٠. ٢٠١٧ زایینی

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/10/04
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە بە بۆنە ماڵئاوایی لەژیان کردنی مام جەلال
بابەتی دواتر بەشداریی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە پرسەی بەرێز مام جەلال

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?