By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامەکانی سەرەخۆشی / پیامهای تسلیت
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > فارسی > پەیامەکانی سەرەخۆشی / پیامهای تسلیت
فارسیکوردی

پەیامەکانی سەرەخۆشی / پیامهای تسلیت

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/06/24 at 11:44 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
8 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پيام تسليت به مناسبت درگذشت آخرين وزير قاضی محمد در جمهوری کردستان

با تاسف مطلع شديم که جناب اسماعيل ايلخانی زاده (حاج اسماعيل آقا)، آخرين وزير دولت پيشوا قاضی محمد در جمهوری کردستان، در تاريخ دوم خرداد ماه امسال (ديروز) درگذشت.

ايشان پس از تلاش در راه آرمانهای ملی خویش طی ساليان دراز و با عبور از نشیب و فرازهای متعدد، از حاميان قاطع جنبش ملی – دمکراتيک در کردستان و چهره ای قابل احترام و معتمد برای مردم کردستان و بويژه منطقه بوکان به شمار می رفت.

ما، در گذشت ايشان را به رفيق گرامی کاک عمر ايلخانی زاده، دبيرکل کومه له زحمتکشان کردستان، و نيز ساير فرزندان، خانواده و نزديکان ايشان صميمانه تسليت می گوئيم و يقين داريم که نام و ياد وی در دل مردم قدر شناس وآزاديخواه کرد زنده خواهد ماند.

 

کمیته مرکزی سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران

23 ماه می 2016

3 خرداد 1395

 

 

 

پەیامی هاوخەمی

بەڕێز! هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان.

بەداخبارییەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز(حاجی سمایلاغای ئێلخانی زادە)، باوکی بەرێزتانمان پێگەیشت، لەو پێوەندەدا بە ناوی خۆم و لەجیاتی هەڤاڵانم لە سەرکردایەتی حزبی رزگاریی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لەبەڕێزتان و لەبنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوادەخوازین کە ئەمە دواین کۆست و ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێ.

حاجی سمایلاغای ئێلخانی زادە تێکۆشەرێکی وڵاتپارێز، کەسایەتیێکی کۆمەڵایەتی گەلەکەمان و دواین یادگاری کۆماری کوردستان بوو، بەوهۆیەوە کۆچکردنی سەرتاپای  کوردستانیانی خەمبارو پرسەدار کردووە.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە.

سێبووری و دڵئارامی بۆ بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەخوازین.

 

رێکار ئەحمەد

سکرتێری گشتی

حزبی رزگاریی کوردستان

٢٣-٠٥-٢٠١٦

 

 پرسەنامەی کۆمیتەی کۆمەڵە لە ئاڵمان

 بەداخەوە ئەمرۆ یەکشەممە حاجی ئیسماعیل ئیلخانی زادە وەزیری رێگاوبانی کۆماری کوردستان و باوکی بەرێزی هاورێ عومەری ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە تەمەنی ١١٤ ساڵیدا و لە شاری بۆکان بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت. هەر بەم بوونەوە لە لایەن خۆمان و هەموو ئەندامان و تەشکیلاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، سەرخوشی لە هاورێ عومەر  و بنەماڵەی ئیلخانیزادە دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەیان دەزانین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کومیتەی ئاڵمان

 

 

 

پرسەنامەی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک بەبۆنەی ماڵئاوایی حاجی ئیسماعیل ئاغای ئێلخانیزادە لە ژیان

بە ناوی ئەندامانی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک و هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دانمارک، بەبۆنەی ماڵئاوایی حاجی ئیسماعیل ئاغای ئێلخانیزادە لە ژیان، پرسە و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە و هەموو بنەماڵەی ئیلخانیزادە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان بەگشتی دەکەین.

حاجی ئیسماعیل ئاغا کەسایەتیی ناسراو و سیاسەتوانی خۆشەویست و دوایین وەزیری کابینەی کۆماری کوردستان بوو و ژیانی بەشێکی گرینگی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان بوو.

بێگومان ماڵئاوایی حاجی ئیسماعیل ئاغا خەسارێکی گەورەیە بۆ مەیدانی سیاسەت و خەباتی کوردستان.

جارێکی دیکە بەبۆنەی ئەم خەسارەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێ عومەر و بنەماڵەی ئیلخانیزادە و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی دانمارک

٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

٢٢ی مەی ٢٠١٦

 

 

    بابەت : سەرەخۆشینامە

بەرێز / کاک عومەر ئیلخانیزادە ،سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
به‌ڕێزان گشت ئەندامانی بنەماڵەی ئیلخانیزادە    

به‌ داخه‌وەین بۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی بەڕێز حاجی سمایل ئاغای ئیلخانیزادە وەزیری ڕێگەوبانی کابینەی کۆماری کوردستان و ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف.
بەڕێز سمایل ئاغای ئیلخانیزادە وەزیرە یادگارەکەی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، هەر بۆیە کۆچی دوایی بەرێزیان هەموومانی خەمبارکرد، و کابینەکەی سەردەمی کۆماری بە بیر هەموو کوردێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز هێنایەوە.

بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی كوردستان! سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی بەڕێزتان کاک عومەر ئیلخانیزادە ،سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. و گشت ئەندامانی بنەماڵەی ئیلخانیزادە دەکەین.

ڕۆحی بەڕێزیان شادبێت

عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٤ ی جۆزەردانی ٢٧١٦ی کوردی. ٢٤ / ٥ / ٢٠١٦ی زاینی

 

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
سكرتێری گشتی
بەناوی خوای گەورە
بەڕێز كاك عومەری ئێلخانی زادە
سڵاوی گەرم..
بەداخ‌و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئیسماعیل أغای ئیلخانی زادە) باوكی بەڕزتانمان بیست، كۆچی ناوبراو غەمێكی گەورە بوو، كۆچكردوو مێژوویەكی واتاداری هەڵگرتبوو لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لە خەمی خاك‌و نیشتماندا بوو، كۆچكردوو كەسایەتییەكی دیاری دامەزرێنەری حكومەتەكەی پێشەوا قازی محەمەد بوو، ئەمەش بۆ خۆی سەروەرییەكی گەورە بوو بۆ بنەماڵەكەتان‌و گەلی كورد.
ئومێدەوارین ئەمە دوا كۆسپی بنەماڵەكەتان بێت‌و كۆچكردوش بە بەهەشت شاد بێت.
انا لله و انا الیە راجعون
لەگەڵ رێزی
محەمەد حاجی مەحمود
پەیامی هاوخەمی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
بۆ هاوڕێی بەڕێز كاك عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەبۆنەی كۆچی دوایی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، دوایین وەزیری كۆماری كوردستان كە بەدڕێژایی مێژوو مایەی یەكگرتوویی‌و یەكڕیزی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بوو.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی بەشێك لەلایەنگران‌و ئەندامانی تەشكیلاتی نهێنی ئاراستەی بەڕێزتان‌و سەرجە بنەماڵەی ئێلخانیزادە دەكەین‌و هەر لەم رێگاشەوە لەگەڵ جەنابتان پەیمانی خەبات تازە دەكەینەوە‌و رایدەگەیەنین كە بۆ درێژەپێدانی خەبات پێویستمان بەو یەكگرتوویە هەیە كەلەم پرسەدا لەلایەن زۆربەی لایەنەكانی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كوردستان نیشان درا.

تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

 

پەیامی هاوخەمی
سه رخوشی خومان ئاراسته ی بنه ماله ی خوشه ویستی ایلخانی زاده ده که ین به تایبه ت هاوری و ره  هبری خوشه ویستمان کاک عومه ری عه زیزمان به بونه کوچی باوکی مبارز و ماندو نه ناسیان و خومان به شه ریکی غه م و په ژاره یان ده زانین….
له: ئەشكانەوە
ئاخرین یادگاری لە کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
سمایل ئاغا ئیلخانیزادە وەزیری کۆماری کوردستان و ئندامی کۆمەڵەی ژێکاف سیمای ناسراو و خۆشناوی کوردستان، باوکی هاوڕێیانی بەرێز هاوڕێ عومەری ئیخانیزادە و هاورێ زینب ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد .
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆمیتەی سوئید بە ناوی هەمو ئندامانی کۆمەڵەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات و بەڕێزەوە دەروانێتە خەبات و تێکۆسانی بەڕێز سمایل ئاغا .
یادی بەرزو بەڕێز و ڕێگای پڕڕێبوار بێت.
کۆمیتەی سوئید،کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.   

 

 

 

سەرەخۆشیی
سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی حاجی سمایل ئێلخانیزادە!

بەڕێزان، کاک عومەری ئێلخانیزادە، کاک تاهیر ئێلخانیزادە و خانم زەینەب ئێلخانیزادە و سەرجەم ئەندامانی خانەوادە و بنەماڵە

سڵاو و ڕێز!
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان کاک حاجی سمایل ئێلخانیزادە ـەمان پێگەیشت. سەرەخۆشییتان لێ دەكەین و لەم پرسەیەدا هاوبەشی خەمتانین.
بەڕێز کاک حاجی سمایل ئێلخانیزادە تێكۆشەرێكی دێرین و كەسایەتیەكی خۆشەویستی ناو كۆمەڵانی خەڵك بوو. وەکوو دوایین وەزیری كۆماری کوردستان بیرەوەریەکی زیندووی ئەو کۆمارە و تێکۆشانی کورد بوو. بە هیوای سەرکەوتنی خەڵکی کوردستان و وەدیهێنانی ئاواتی ئەو بەڕێزە و سەرجەم تێکۆشەران.

تەمەنی درێژ و تەندروستیی بۆ هەمووتان دەخوازین.

هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نیلۆفەر کۆچ و ڕێبوار ڕەشید

٢٤/٥/٢٠١٦

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی كۆمەڵە لەكۆبوونەوەی حیزبە كوردستانیەكان لەیوتوبۆری
بابەتی دواتر ئاگاداریی مەراسیمی پرسەی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە لە سوئید

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?