By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیوەست بوونی پۆلێكی دیكە لە لاوانی كوردستان بە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > پەیوەست بوونی پۆلێكی دیكە لە لاوانی كوردستان بە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە
هەواڵ

پەیوەست بوونی پۆلێكی دیكە لە لاوانی كوردستان بە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/08/22 at 8:54 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی چوارشەممە 29ی گەلاوێژی ساڵی 1393ی هەتاویی بەرانبەر بە 20 ئاگۆستی 2014ی زایینی پۆلێكی دیكە لە لاوانی خەباتكاری كوردستان پاش تێپەڕكردنی سەركەوتووانەی فێرگەی سیاسی نیزامی كۆمەڵە، لە ژێر ناوی پەلی شەهیدانی 28ی گەلاوێژی ساڵی 1388ی هەتاویی و لە رێوڕەسمێكی شكۆداردا بە ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پەیوەست بوون.

سەرەتای رێوڕەسمەكە وەك هەمیشە بە سروودی بانگەواز سروودی رەسمی كۆمەڵە دەستی پێكرد، پاشان بەشداربووان چەند ساتێك بێدەنگی بۆ یادی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی كۆمەڵە لە 28ی گەلاوێژی 88ی هەتاویی لە ناوچەی كامیاران و هەروەها سەرجەم گیانبەختكردووانی كۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان،  بە پێوە راوەستان. دواتر هاوڕێ سۆران ئەفشاری بەرپرسی فێرگەی سیاسی نیزامی كۆمەڵە قسەوباسێكی بەو بۆنەوە پێشكەشی بەشداربووان كرد، كورتە فیلمێك لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی قۆناغی سیاسی و نیزامی فێرگە لە هۆڵی رێوڕەسمەكە بڵاو كرایەوە و دوای ئەوەش چەك و كارتی هاوڕێیانی تازە چەكداربوو لە لایەن هاوڕێ ئارمان هەنیمن یەكێك دیكە لە بەرپرسانی فێرگەوە پێشكەشیان كرا و ئەو هاوڕێیان دوای وەرگرتنی كارت و چەكەكانیان سروودێكی شۆڕشگێڕانەیان وتەوە.

پەیامی هاوڕێیانی چەكداربوویش لە لایەن هاوڕێ شەرمین نەدیمیەوە پێشكەش كرا و لە دوا بڕگەی بەشی یەكەمی رێوڕەسمەكەش هاوڕێ محەممەد حەكیمی بەرپرسی رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان پەیامی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد، رێكخراوی لاوانی پێشڕەو و رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەوی پێشكەش كرد.

بەشی دووهەمی رێوڕەسمەكەش تەرخان كرا بە پیرۆزبایی كردن لە هاوڕێیانی تازە چەكداربوو و دوایی شایی و هەڵپەڕكێ و پەزیرایی لە بەشداربووان، رێوڕەسمەكە كۆتایی پێهات.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/08/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بیانیە کومەلە در سالروز یورش رژیم به کردستان
بابەتی دواتر هێزێکی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان رەوانەی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش كران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?