فایەق تاشان وەرزشوانو چالاكی سیاسی پاش گەمارۆدرانی ماڵەكەی لە گەڕەكی حاجیاوای شاری سنە، سەرلەنوێ دەسبەسەرو راپێچی زیندان كرایەوە.
ئەم چالاكە سیاسیە كوردە ساڵی رابردوو بە یەكساڵ زیندان مەحكوومكرا كە دواتر بە بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی ئازاد كرا، بەڵام رۆژی شەممەی رابردوو 20ی گوڵان سەرلەنوێ دەسبەسەرو راپێچی زیندانی سنە كرایەوە.
ناوبراو چەندین جار لە لایەن كاربەدەستانی دادگا داوای گەڕانەوەی بۆ زیندانی رەتكردوەتەوەو هاوكات تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە سیاسیەكانی كوردەكان خراوەتە پاڵی.