By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاپۆرتی بەشداری هاوڕێیانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم لە خۆپیشاندانی ناڕەزایتی دژ بە شانۆی هەڵبژاردنەکانیی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > ڕاپۆرتی بەشداری هاوڕێیانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم لە خۆپیشاندانی ناڕەزایتی دژ بە شانۆی هەڵبژاردنەکانیی ئێران
کوردستانهەواڵ

ڕاپۆرتی بەشداری هاوڕێیانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم لە خۆپیشاندانی ناڕەزایتی دژ بە شانۆی هەڵبژاردنەکانیی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/06/22 at 6:30 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی هەینی هەژدەی مانگی یونی ژمارەیەک لە هاوڕێیان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری سێدارە لە ستوکهۆڵم کۆ بوونەوە و لە خۆپیشاندانی بەرینی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژ بە کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپەرچدانەوە و دەڕبڕینی دژایەتی و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی ئێران بەشدارییان کرد. لەو خۆپیشاندانەدا زۆر لایەن و ڕێکخراو وەکوو هێزە چەپەکان بریتی لە چریک فەدایی، حککا، حکا، کۆمەڵەی سازمانی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران وە هەروەها کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی ئێران و سازمانی موجاهدین و ڕەوتی سەڵتەنەت خۆاز بەشدار بوون و ڕێژەی خۆپیشاندەران لە چەند سەد کەس تێپەڕ دەبوو. دروشمەکان بە گشتی دژ بە دەسەڵاتی ئیسلامی بوون بەڵام سەڵتەنەت تەڵەبەکان بە دروشمی “جاوید شاە” هاتنە پێشەوە کە لەگەڵ ناڕەزایەتی زۆربەی لایەنەکانی دیکە بەرەو ڕوو بوون و هەندێک ئاڵۆزی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکەدا ڕووی دا. زۆرێک لەو کەسانەی وا بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون بە هۆی ئەوەی لە دەورانی پەهلەوی وەکوو زیندانی سیاسی، تامی تاڵی دیکتاتۆریی ئەو دەورەیان چێشتبوو یان وەکوو بنەماڵە و هاوڕێی ئەو کەسانەی وا لە دەورانی دەسەڵاتداری مەحەمەد ڕەزای پەهلەویدا ئێعدام کرابوون، بە دروستی دژ بەو دروشمە کاردانەوەیان هەبوو. کۆبوونەوەکە هەر لە پێش نیوەڕوە تاکوو کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ درێژەی هەبوو. لە لایەکی دیکەشەوە ئەوەی کە بەدی دەکرا ڕێژەی زۆر نزمی بەشداری خەڵکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی بوو کە بۆ دەنگدان هاتبوون بۆ باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی. نووسەری ئەم ڕاپۆڕتە لە ماوەی چەند کاتژمێردا کە لە بەردەم باڵوێزخانەدا بەشداری کۆبوونەوەکە بوو، کەمتر لە بیست کەسی دی کە بێن و دەنگ بدەن. ئەو کەسانەش کە دەهاتن بۆ دەنگدان، لەگەڵ دروشم و کاردانەوەی توندی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەرەو ڕوو دەبوون. خاڵێکی دیکە کە سەرنج ڕاکێش بوو هاتنی هەواڵنێری تلوێزیۆنی ئێران ئینترنشناڵ بوو. هەواڵنێری ئێران ئینترنشناڵ بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی هێزە چەپەکانی بەشدار لەو خۆپیشاندانەدا وتوووێژی نەکرد و تەنانەت لە گرتە ویدیۆییەکانیشدا ئەو بڕگانە نیشان درا کە هێزی چەپی تێدا نەبوو.کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ( کومیتەی سوێید )

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/06/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە،رێورەسمی رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرێوە چوو.
بابەتی دواتر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?